caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الفاتحة الفاتحة

7 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 5

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو سوپاس وستایشێك بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەخشندەی میھرەبان (الرحمن) بەو مانایەی ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار لەم جیھانەدا ھەمووانی گرتوەتەوە بەبێ باوەڕانیشەوە، وە (الرحیم) ڕەحم وبەزەیی پەروەردگار وەك زانایان دەڵێن تایبەتە بەبڕوادارانەوە لەڕۆژی دواییدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَٰلِكِ يَوْمِ ٱلدِّينِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا ئەوە خاوەنی ڕۆژی سزا وپاداشت دانەوە (باوەڕداران لە نوێژەکانیاندا لە ھەموو ڕکاتێکی ئەمە دەڵێنەوە، تاوەکو ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیر بێت وبەکار وکردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە بکەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوایە) تەنھا تۆدەپەرستین (تەنھا تۆیت شایستەی پەرستن وجگە لە تۆ ھیچ کەس شیاوی ئەوە نیە)، وە تەنھا لەتۆ داوای یارمەتی دەکەین (لەھەموو کار وکردەوە وپێداویستیەکماندا، چونکە ھەموو فەرمانێك بەدەست تۆیە، جگە لە تۆ ھیچ کەس بەئەندازەی گەردیلەیەک خاوەنی ھیچ شتێک نییە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱهْدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕێنموونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاستی (کە ڕێگای ڕاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، وە بەردەوام بین لەسەری ھەتا ئەو ڕۆژەی دەگەین بەدیداری زاتی ھەق تەعالای تۆ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ ٱلْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕێگای ئەوانەی کەچاکەت لەگەڵ کردوون (لەپێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران)، نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70