سوورەتی فصلت فصلت
54 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 61
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ حمٓ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە(حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەواتای، سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة)ش بکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَنزِيلٌ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiقورئان لەلایەن خوای بەخشندەی میھرەبانەوە نێردراوەتە خوارەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كِتَٰبٌ فُصِّلَتْ ءَايَٰتُهُۥ قُرْءَانًا عَرَبِيًّا لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەڕاوێکە بەڵگەکانی ڕوونکراوەتەوە (لێك جیاکراوەتەوە) قورئانێکە بەزمانی عەرەبی بۆ گەلێك کەشارەزان و دەزانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَشِيرًا وَنَذِيرًا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمژدەدەر وترسێنەرە کەچی زۆربەیان گوێی پێ نادەن و بۆیە (قورئان) نابیستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا فِىٓ أَكِنَّةٍ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ وَفِىٓ ءَاذَانِنَا وَقْرٌ وَمِنۢ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌ فَٱعْمَلْ إِنَّنَا عَٰمِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەڵێن دڵەکانمان لەناو چەند پەردەیەکدایە (تێ ناگەین) لەئەوەی تۆ ئێمەی بۆ بانگ دەکەیت وە لەگوێیەکانماندا گرانی و کەڕی ھەیە وە لەنێوان ئێمەو تۆدا پەردەیەك ھەیە کەواتە تۆ کاری خۆت بکە و بێگومان ئێمەیش کاری خۆمان دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ فَٱسْتَقِيمُوٓا۟ إِلَيْهِ وَٱسْتَغْفِرُوهُ وَوَيْلٌ لِّلْمُشْرِكِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: بەڕاستی من مرۆڤێکم وەك ئێوە بەڵام (ھەندە ھەیە من) نیگام بۆ دەکرێت کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوایەکی تاك و تەنھایە کەواتە باڕووتان ھەر بەرە و خوا بێت (لەپەرستنەکانتاندا) و داوای لێبوردنی لێ بکەن وە سزاو لەناوچوون بۆ ھاوبەشدانەرانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەزەکات نادەن و باوەڕیشیان بەڕۆژی دوایی نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَرْضَ فِى يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادًا ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: ئاخۆ بەڕاستی ئێوە باوەڕتان بەو زاتە نیە؟ کە زەوی لەدوو ڕۆژدا دروستکردووە وە ھاوبەشانی بۆ دادەنێن ھەر ئەوە پەروەردگاری جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ مِن فَوْقِهَا وَبَٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقْوَٰتَهَا فِىٓ أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَآءً لِّلسَّآئِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەسەر زەویدا شاخی زۆری داناوە وە فەڕ و بەرەکەتی تێ خستووە وە بژێوی (ھەموو گیاندارێکی) لەزەویدا دیاریکرد لەماوەی چوار ڕۆژدا بەیەکسانی بۆ گشت داواکەران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِىَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ٱئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَآ أَتَيْنَا طَآئِعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاش دروستکردنی زەوی ئیرادەی دروستکردنی ئاسمانی کرد کە پێشتر دوکەڵێک بوو ئەمجا بەئاسمان و بەزەوی فەرموو: وەرن بەوویستی خۆتان یان بە ناچاری (بێنە ژێر فەرمانم) ھەر دووکیان ووتیان بەوویستی خۆمان ھاتین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقَضَىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَٰوَاتٍ فِى يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِى كُلِّ سَمَآءٍ أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفْظًا ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا حەوت ئاسمانی لەدوو ڕۆژدا دروستکرد (کەواتە خوای گەورە زەوی و ئاسمانەکانی بەشەش ڕۆژ دروستکرد) وە ھەر ئاسمانەی فەرمان (کار) ی خۆی بۆ نارد وەئاسمانی دونیامان بەئەستێرە درەوشاوەکان ڕازاندەوە، وپارێزراوە (لەگوێ گرتنی شەیتانەکان) ئەوە بڕیاری خوای زاڵ و بەدەسەڵاتە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنْ أَعْرَضُوا۟ فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَٰعِقَةً مِّثْلَ صَٰعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ بەھەورە تریشقەیەك (بروسکەیەك) دەتانترسێنم وەك ھەورە تریشقەی (گەلی) عادو سەمود
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ جَآءَتْهُمُ ٱلرُّسُلُ مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ قَالُوا۟ لَوْ شَآءَ رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةً فَإِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك پێغەمبەرەکانیان ھاتنە لایان لەبەردەمیان و لە پشتیانەوە (لەھەموو لایەکەوە) (پێیان ووتن) کەجگە لەخوا نەپەرستن ووتیان: ئەگەر پەروەردگارمان بیویستایە فریشتەیەکی دەناردە خوارەوە (بۆمان) بۆیە بەڕاستی ئێمە بەوەی ئێوەی پێ نێرراون باوەڕ ناکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَمَّا عَادٌ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَقَالُوا۟ مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَكَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (گەلی) عاد بەناڕەوا خۆیان بەگەورە زانی لەزەویدا وە ووتیان: کێ لەئێمە بەھێز ترە ئایا نەیان زانی بوو بێگومان ئەو خوایەی کەئەوانی دروستکردووە لەئەوان بەھێز ترە وە ئەوان دانیان نەدەنا بەبەڵگەکانی ئێمەدا وئینکاریان دەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِىٓ أَيَّامٍ نَّحِسَاتٍ لِّنُذِيقَهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَخْزَىٰ وَهُمْ لَا يُنصَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئێمە بایەکی زۆر بەھێزی ساردمان بۆ ناردن لەڕۆژانێکی بەردەوام (وشوم)دا بۆ ئەوەی سزای ئابڕو بەریان پێ بچەژین لەژیانی دونیادا بێگومان سزای پاشە ڕۆژیان ئابڕو بەر (وڕیسواکەر) ترە وە ئەوان یارمەتی نادرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَٰهُمْ فَٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْعَمَىٰ عَلَى ٱلْهُدَىٰ فَأَخَذَتْهُمْ صَٰعِقَةُ ٱلْعَذَابِ ٱلْهُونِ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ھۆزی) سەمودمان ڕێنمونی کرد بەڵام ئەوان زیاتر حەزیان لەکوێری وگومڕایی کرد تا شارەزایی و ڕێنمونی جا بۆیە ھەورە بروسکەی سزای ڕیسواکەر لێی دان بەھۆی ئەو (خراپانەوە) کەدەیانکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَجَّيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەشمان ڕزگارکرد کەباوەڕدارو پارێزکار ولەخواترس بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ يُحْشَرُ أَعْدَآءُ ٱللَّهِ إِلَى ٱلنَّارِ فَهُمْ يُوزَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژێك ھەموو دوژمنانی خوا بەرەو ئاگری دۆزەخ کۆدەکرێنەوە جا ئەوان (لە پێش کەوتن و دواکەوتن) ڕێگری دەکرێن (تا ھەموو پێکەوە بەڕیز بڕۆن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حَتَّىٰٓ إِذَا مَا جَآءُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَٰرُهُمْ وَجُلُودُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا کاتێك دەگەنە لای ئاگری دۆزەخ شایەتی دەدات لە دژیان گوێ و چاو و پێستی لەشیان بەو کردەوانەی کە کردویانە ( لەدونیادا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدتُّمْ عَلَيْنَا قَالُوٓا۟ أَنطَقَنَا ٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَنطَقَ كُلَّ شَىْءٍ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەپێستەکانیان دەڵێن: بۆچی شایەتیتان دا لەدژمان دەڵێن: ئەو خوایە ئێمەی ھێناوەتە زمان کە ھەموو شتێکی ھێناوەتە زمان (وقسەکردن) ھەر ئەویش یەکەمجار ئێوەی دروستکردوە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا كُنتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَن يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلَآ أَبْصَٰرُكُمْ وَلَا جُلُودُكُمْ وَلَٰكِن ظَنَنتُمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَا يَعْلَمُ كَثِيرًا مِّمَّا تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێوە خۆتان نەدەشاردەوە (نەدەپاراست لەگوناە) لەشایەتیدانی گوێ و چاوو پێستی لەشتان لەدژتان بەڵکو وا گومانتان دەبرد کەخوا نازانێ بەزۆرێك لەو کارانەی کە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَذَٰلِكُمْ ظَنُّكُمُ ٱلَّذِى ظَنَنتُم بِرَبِّكُمْ أَرْدَىٰكُمْ فَأَصْبَحْتُم مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا ئەوە گومانتان بوو کە دەتان برد بەپەروەردگارتان ئێوەی ھەڵدێرا (لەناوی بردن) وچوونە ڕیزی زیانباران و خەسارۆمەندانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِن يَصْبِرُوا۟ فَٱلنَّارُ مَثْوًى لَّهُمْ وَإِن يَسْتَعْتِبُوا۟ فَمَا هُم مِّنَ ٱلْمُعْتَبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەگەر ئارام بگرن ئەوانە ئاگر شوێنی مانەوەیانە وە ئەگەر داوای لێبوردن و ڕازی بوونی خوا بکەن ئەوە خوا ھەرگیز ڕازی نابێت (خۆش نابێ لێیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَآءَ فَزَيَّنُوا۟ لَهُم مَّا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَٰسِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە چەند دۆست (و ھاودەم)مان لەدونیا بۆ دانان کە خراپەکردنی دونیاو (بێ بڕوایی) ڕۆژی دوایی بۆ ڕازاندنەوە وە بەڵێنی (سزادانیان) بەسەردا درا لە(ڕیزی) ئەو گەلانەی ڕابوردن پێش ئەمان لەجنۆکە و ئادەمی بەڕاستی زەرەرۆمەند بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَسْمَعُوا۟ لِهَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَٱلْغَوْا۟ فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێ باوەڕان (بەیەکتریان) دەووت گوێ مەگرن بۆ ئەم قورئانە وە قسەی پڕوپوچی تێکەڵ بکەن بەڵکو سەرکەون (بەسەریدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَنُذِيقَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَذَابًا شَدِيدًا وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَسْوَأَ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی سوێند بەخوا بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێیان دەچێژین سزایەکی سەخت وە تۆڵەیان لێ دەسەنین (بەتۆڵەی) خراپترینی تاوانێك کەدەیان کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ جَزَآءُ أَعْدَآءِ ٱللَّهِ ٱلنَّارُ لَهُمْ فِيهَا دَارُ ٱلْخُلْدِ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی (باسکرا) سزای دوژمنانی خوایە کەئاگری دۆزەخە ماڵی ھەمیشەی ئەوان لەو ئاگرەدایە ئەو سزایە (دەدرێن) چونکە دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمەدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ رَبَّنَآ أَرِنَا ٱلَّذَيْنِ أَضَلَّانَا مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ نَجْعَلْهُمَا تَحْتَ أَقْدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ ٱلْأَسْفَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەو دوانەمان نیشان بدەن کە گومڕایان کردین لە جنۆکە وئادەمی تا بیانخەینە ژێر پێمان تا لە ژێری ژێرەوەی دۆزەخ بن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَٰمُوا۟ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَبْشِرُوا۟ بِٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی ووتیان خوا پەروەردگارمانە و لەپاشان ڕێك و ڕاست (لەسەر ئاین) بەردەوام بوون فریشتەکان پۆل پۆل دێنە لایان (کاتی مردن یان زیندوو بوونەوە) (پێیان دەڵێن) کەمەترسن و خەفەت مەخۆن وە مژدە بێ لێتان ئەو بەھەشتەی کەبەڵێنتان پێ درابوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نَحْنُ أَوْلِيَآؤُكُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِىٓ أَنفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە لەژیانی دونیا و لەڕۆژی دواییدا پشتیوانی ئێوەین وە لەو (بەھەشتەدا) ھەرچی حەزی لێ بکەن بۆتان ئامادەیە
وە ھەرچی داوا بکەن لەوێدا لەخزمەتتاندایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نُزُلًا مِّنْ غَفُورٍ رَّحِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕێزلێنان و میوانداریە لەلایەن خوای لێبوردەی میھرەبانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَآ إِلَى ٱللَّهِ وَعَمِلَ صَٰلِحًا وَقَالَ إِنَّنِى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکێ ووتەی چاکترو بەجێترە لەوکەسەی (خەڵك) بۆلای خوا بانگ دەکات وەکاری چاکە دەکات و دەڵێ بێگومان من لەکۆمەڵی گەردنکەچ و موسڵمانانم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَسْتَوِى ٱلْحَسَنَةُ وَلَا ٱلسَّيِّئَةُ ٱدْفَعْ بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ فَإِذَا ٱلَّذِى بَيْنَكَ وَبَيْنَهُۥ عَدَٰوَةٌ كَأَنَّهُۥ وَلِىٌّ حَمِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچاکە و خراپە چوون یەك نین بەچاکترین شێوە وەڵامی (خراپە) بدەرەوە ئەوسا کەسێك کە لەنێوان تۆ و ئەودا دوژمنایەتی ھەیە وەك دۆستێکی دڵسۆز و گیانی بەگیانی لێ دێت (ئەمەش دەرەنجامی ڕەوشتی بەرز وکار وکردەوەی جوانە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەم ئاستە ناگات کەسانێك نەبێت کە خۆڕادەگرن و بەئارامن وە پێی ناگات مەگەر کەسێك خاوەنی بەشی ھەرە گەورە بێت (لەپاداشت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ نَزْغٌ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر لەشەیتانەوە تووشی خەتەرەو خەیاڵی نادروست بوویت ئەوە پەنا بگرە بەخوا چونکە بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِ ٱلَّيْلُ وَٱلنَّهَارُ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ لَا تَسْجُدُوا۟ لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەنیشانەکانی (دەسەڵاتی) خوایە شەوو ڕۆژو خۆرو مانگ، سوژدە مەبەن نەبۆ خۆرو نەبۆ مانگ بەڵکو سوژدە بەرن بۆ ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێناوە ئەگەر ئێوە تەنھا ئەو دەپەرستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فَٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُۥ بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَهُمْ لَا يَسْـَٔمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر خۆیان بەگەورە زانی (من بپەرستن) دەی ئەوانەی لای پەروەردگارتن (فریشتەکان) بەشەو و بەڕۆژ عیبادەتی ئەو دەکەن و ماندو وەڕەس نابن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنَّكَ تَرَى ٱلْأَرْضَ خَٰشِعَةً فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ إِنَّ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاهَا لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰٓ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەنیشانەکانی(دەسەڵاتی) خوایە کەزەوی دەبینیت ووشك و ماتە کەچی کاتێك بارانمان باراند بەسەریدا (بەڕواندنی ڕوەك) دەکەوێتە جوڵەو دەبوژێتەوە (بەرز دەبێتەوە) بێگومان ئەوەی (زەوی ووشك) دەبوژێنێتەوە زیندووکەرەوەی مردووەکانیشە بەڕاستی ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا لَا يَخْفَوْنَ عَلَيْنَآ أَفَمَن يُلْقَىٰ فِى ٱلنَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِىٓ ءَامِنًا يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ٱعْمَلُوا۟ مَا شِئْتُمْ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی لەئایەتەکانی ئێمە لادەدەن لەئێمە شاراوە نین دەی ئایا کەسێك دەخرێتە ناو ئاگرەوە چاکترە یان ئەو کەسەی لەڕۆژی قیامەتدا بێ ترس دێت ھەرچیتان وویست (حەزتان لێ کرد) بیکەن بێگومان خوا بەوەی دەیکەن بینایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلذِّكْرِ لَمَّا جَآءَهُمْ وَإِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کەقورئانیان بۆ ھات وباوەڕیان پێ نەھێنا (سزایان دەدەین) کەبەڕاستی کتێبێکی زۆر بەرزو جێگەی ڕێزە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّا يَأْتِيهِ ٱلْبَٰطِلُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِۦ تَنزِيلٌ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەتاڵ وناڕاستی ڕوی تێ ناکات نە لەئێستا و نەلە دوواڕۆژدا (نە بەلێ کەمکردن نە بەلێ زیادکردن) چونکە نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن (خوای) کاردروست و ستایشکراوەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبْلِكَ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ شتێك بەتۆ ناوترێت مەگەر ئەوەی بەپێغەمبەرانی بەرلەتۆ ووتراوە بەڕاستی پەروەردگارت خاوەن لێبوردنە (بۆ ئیمانداران) وە خاوەن تۆڵەی سەختە (بۆ بێ باوەڕان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ جَعَلْنَٰهُ قُرْءَانًا أَعْجَمِيًّا لَّقَالُوا۟ لَوْلَا فُصِّلَتْ ءَايَٰتُهُۥٓ ءَا۬عْجَمِىٌّ وَعَرَبِىٌّ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ هُدًى وَشِفَآءٌ وَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرٌ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى أُو۟لَٰٓئِكَ يُنَادَوْنَ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئەم قورئانەمان بەزمانێکی تر جگـە لـەعەرەبی بناردایە بێ باوەڕان دەیانووت بۆچی ئایەتەکانی بەڕوونی شینەکراونەتەوە (چۆن دەبێت) قورئانی عەجەمی و پێغەمبەری عەرەبی (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: قورئان بۆ کەسانێك باوەڕیان پێی ھێناوە ڕێنیشاندەرو شیفایە وە ئەوانەی باوەڕی پێ نایەنن لەگوێیاندا گرانی و کەڕی ھەیە (لەبیستنی ھەق) ھەروەھا لەئاست ئەو قورئانەدا کوێرن، ئەوانە لەشوێنێکی زۆر دورەوە بانگ دەکرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ فَٱخْتُلِفَ فِيهِ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان دابە موسا بەڵام جیاوازی تێدا کرا (لەلایەن جولەکەکانەوە) وە ئەگەر پێشتر بڕیار نەدرایە لەلایەن پەروەردگارتەوە (کە سزایان دوا بخرێت) لەنێوانیاندا دادوەری دەکرا (بەسزا دانیان لەدونیا) وە بەڕاستی ئەوان لەدوو دڵی و بەدگومانیدان دەربارەی قورئان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّنْ عَمِلَ صَٰلِحًا فَلِنَفْسِهِۦ وَمَنْ أَسَآءَ فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّٰمٍ لِّلْعَبِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەسێك کاری چاکە بکات (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش خراپە بکات (زیانەکەی) بۆ خۆیەتی وە پەروەردگارت ستەم لەبەندەکانی ناکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَمَا تَخْرُجُ مِن ثَمَرَٰتٍ مِّنْ أَكْمَامِهَا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَآءِى قَالُوٓا۟ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزانینی ڕۆژی دوایی تەنیا بۆ لای خوا دەگەڕێنرێتەوە وە ھەر بەروبوومێك کە لە پێست و قەباغەکەی دێتە دەرەوە و ھەر مێینەیەك ئاوس دەبێ و (سکەکەی) دادەنێت ئەوە (خوا) ئاگای لێیە وە ڕۆژێك خوا (ھاوبەش پەیدا کەران) بانگ دەکات (پێیان دەڵێت) ھاوبەشانێك (کەداتان نابوو بۆ من) لەکوێن دەڵێن پێمان ڕاگەیاندی کەس لەئێمە شایەت نین (تۆھاوبەشت ھەبێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَدْعُونَ مِن قَبْلُ وَظَنُّوا۟ مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە وون بوولێیان ئەوانەی پێشتر دەیانپەرستن وە زانیان کە ھیچ پەنایەکیان نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّا يَسْـَٔمُ ٱلْإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلْخَيْرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٌ قَنُوطٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئادەمی ماندو نابێت لە داواکردنی خێرو خۆشی وە ئەگەر ناخۆشیەك دووچاری ببێت ئەوە بێ ھیوا و نائومێد دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ رَحْمَةً مِّنَّا مِنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ هَٰذَا لِى وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةً وَلَئِن رُّجِعْتُ إِلَىٰ رَبِّىٓ إِنَّ لِى عِندَهُۥ لَلْحُسْنَىٰ فَلَنُنَبِّئَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر پێمان بەخشی نیعمەت وڕەحمەتێك لەلایەن خۆمانەوە لەپاش زیانێك لێی کەوتووە دەڵێت: ئەمە ھی خۆمە وەگومان نابەم ڕۆژی دوایی بەرپا بێت وە ئەگەر گەڕێندرامەوە بۆلای پەروەردگارم (زیندووبونەوە ھەبوو) بێگومان لای خوا (پاداشتی) زۆر چاکم ھەیە جا سوێند بەخوا ھەواڵ دەدەین بەوانەی بێ باوەڕ بوون بەوەی کردوویانە (لەدونیا) وە سوێند بەخودا پێیان دەچەژین سزایەکی بەھێز و بەتین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك چاکە و خۆشیمان ڕشت بەسەر ئادەمیدا ڕوو وەردەگێڕێ و بە خۆبەزل زانینە وە دوور دەکەوێتەوە بەڵام کاتێك ناخۆشی تووش بێت ئەوە نزاو ھاواری زۆر دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُم بِهِۦ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ پێم بڵێن ئەگەر (قورئان) لەلایەن خواوە بوو پاشان ئێوەش باوەڕتان پێ نەکرد کێ گومڕاترە لەو کەسەی کەلە دژایەتیەکی دوور لەڕاستیدا بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَنُرِيهِمْ ءَايَٰتِنَا فِى ٱلْـَٔافَاقِ وَفِىٓ أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەمەودوا بەڵگە کانی خۆمانیان نیشان دەدەین لە ئاسۆی دونیا (لەبوونەوەردا) وە لە خودی خۆیاندا ھەتا بۆیان ڕوون بێتەوە بێگومان ئەم (قورئانە) ڕاستە ئایا پەروەردگارت بەس نیە کە بەڕاستی ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَآ إِنَّهُمْ فِى مِرْيَةٍ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمْ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍ مُّحِيطٌۢ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاگاداربە بەڕاستی ئەوانە لە دوو دڵیدان لەدیدار وگەشتن بە پەروەردگاریان ئاگاداربە بەڕاستی (زانست وزانیاری) خوا دەوری ھەموو شتێکی داوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→