سەرەکی › سوورەتەکان › سوورەتی غافر
سوورەتی غافر غافر
85 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 60
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ حمٓ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بە (حا، میم) دەخوێنرێتەوەو خوا بەواتای ئەم پیتانە زاناترە، سەرنجی سەرەتای سورەتی(البقرة) بدە دەربارەی واتاکەیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای باڵادەست و داناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوْبِ شَدِيدِ ٱلْعِقَابِ ذِى ٱلطَّوْلِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ إِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لێبوردەی تاوان و وەرگری تۆبەی (گوناھباران وتۆبەکارانە) (ئەو خودایە) تۆڵەی سەخت وبەتینە وە خاوەن فەزڵ و بەھرە و چاکەیە بێجگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە گەڕانەوەی ھەمووان ھەر بۆلای ئەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا يُجَٰدِلُ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِى ٱلْبِلَٰدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەمە قاڵێ وکێشمەکێش ناکات لەنیشانەکانی خوادا بێباوەڕان نەبێت کەوا بوو فریوت نەدات ھاتوچۆ و گەڕانیان بەووڵاتدا (بۆ بازرگانی وسامان دەس خستن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَعْدِهِمْ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍۭ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَٰدَلُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پێش ئەوان گەلی نوح باوەڕیان نەھێنا (بەنوح) وە دەستەو تاقمەکانی دوای ئەوانیش (باوەڕیان نەھێنا) و ھەموو گەلێك وویستوویەتی (نیازی کردووە) کە پێغەمبەرەکەیان بکوژن (یان بیگرن وئازاری بدەن) وە دەمەقاڵێیان (لەگەڵ) دەکرد بەناڕەوا بۆ ئەوەی ڕاستی پێ لابەرن و نەیھێڵن ئیتر (قار وتووڕەیی) من گرتنی جا چۆن بوو تۆڵەسەندنی من لەوان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئابەو جۆرە بڕیاری پەروەردگارت بەدیھات لەسەر ئەوانەی بێ باوەڕ بوون کەبێگومان ئەوان دۆزەخین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يَحْمِلُونَ ٱلْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِۦ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَىْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَٱغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا۟ وَٱتَّبَعُوا۟ سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو فریشتانەی ھەڵگری عەرشن و ئەوانەش بەدەوریدان بەستایشی پەروەردگاریان تەسبیحات دەکەن وە باوەڕیان بەو ھەیە وە داوای لێبوردن دەکەن بۆ ئەوانەی ئیماندارن (دەڵێن): ئەی پەروەردگارمان میھرەبانی وزانیاریت ھەموو شتێکی گرتۆتەوە دەی خۆش ببە لەوانەی تۆبەیان کردووە و شوێنی ڕێگای تۆ کەوتوون وە بیانپارێزە لەسزای دۆزەخ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی پەروەردگارمان بیشیان خەرە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی کە بەڵێنت پێ دابوون ئەو کەسانەش چاکەکار بوون لەباوو باپیران و ھاوسەران و ڕۆڵەکانیان (نەوەکانیان) بەڕاستی ھەر تۆ زاڵ و کار دروستی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُۥ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بیانپارێزە لە (تۆڵەی) تاوانەکان چونکە ھەر کەسێك لە (تۆڵەی) خراپە و تاوان بپارێزیت لەو ڕۆژەدا ئەوە بێگومان ڕەحمت پێ کردووە وە ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى ٱلْإِيمَٰنِ فَتَكْفُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی کەسانێك بێ باوەڕ بوون (لەپاشەڕۆژدا) بانگ دەکرێن کەبەڕاستی توڕەیی و خەشمی خوا (لەدونیادا) گەورەتر بوو لەڕق و توڕەیتان لەخۆتان (لەقیامەتدا) کاتێك بانگ دەکران بۆ باوەڕ ھێنان بەڵام باوەڕتان نەدەھێنا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا ٱثْنَتَيْنِ فَٱعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەڵێن ئەی پەروەردگارمان تۆ دوو جارت مراندووتین وە دوو جاریش ژیانت بەبەردا کردووین جا دانمان نا بەتاوانەکانماندا دەی ئایا ڕێگایەك ھەیە بۆ دەرباز بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِىَ ٱللَّهُ وَحْدَهُۥ كَفَرْتُمْ وَإِن يُشْرَكْ بِهِۦ تُؤْمِنُوا۟ فَٱلْحُكْمُ لِلَّهِ ٱلْعَلِىِّ ٱلْكَبِيرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەم سزایەتان لەبەر ئەوەیە کە بەڕاستی ھەرکاتێك خوا بەتاك و تەنھایی بپەرسترایە ئێوە بێ باوەڕ دەبوون وە ئەگەر ھاوبەشی بۆ دابنرایە باوەڕتان دەھێنا (بەو ھاوبەش دانانە) بڕیاردان ھەر بۆ خوای بڵند و بەرزو گەورەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزْقًا وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو زاتێکە نیشانەکانی خۆیتان نیشان دەدات وە لەئاسمانەوە ڕزق و ڕۆزیتان بۆ دەنێرێتە خوارەوە کەس بیرناکاتەوە (پەند وەرناگرێت) مەگەر کەسێك ڕوو لەخوا بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَٰفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەواتە لەخوا بپارێنەوەو بەپاکیی ودڵسۆزی و بۆی گەردن کەچ بن ھەر چەندە بێ باوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَفِيعُ ٱلدَّرَجَٰتِ ذُو ٱلْعَرْشِ يُلْقِى ٱلرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوْمَ ٱلتَّلَاقِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا) پلەو پایە زۆر بەرزی خاوەن عەرشی مەزنە بەفەرمانی خۆی وەحی دەنێرێت بۆ ھەر کەس لەبەندەکان کەبیەوێت تا(خەڵك) بترسێنێت لە ڕۆژی بەیەکتر گەیشتن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ هُم بَٰرِزُونَ لَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنْهُمْ شَىْءٌ لِّمَنِ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ڕۆژێك کە ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرو) ئاشکرا دەبن ھیچ شتێکیان لە خوا پەنھان نابێت (خوا دەفەرمووێت) ئەمڕۆ پادشایەتی و دەسەڵات بۆ کێیە (وەڵام نادرێتەوە) (خۆی وەڵام دەداتەوە و دەفەرمووێت) ھەر بۆ خوای تاك و تەنھایە کە بەسەر ھەمووشتدا زاڵە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ ٱلْيَوْمَ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمڕۆ ھەموو کەس پاداشت یان سزا دەدرێتەوە بەگوێرەی ئەوەی کردوویەتی ئەمڕۆ ستەم کردن نیە (لە کەس) بەڕاستی لێپرسینەوەی خوا بەپەلەو خێرایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْـَٔازِفَةِ إِذِ ٱلْقُلُوبُ لَدَى ٱلْحَنَاجِرِ كَٰظِمِينَ مَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلَا شَفِيعٍ يُطَاعُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئەی موحەممەد ) ئەوان لەڕۆژە نزیکەکە (لەقیامەت) بترسێنە لەوکاتەی دڵەکان (لەترسا) گەشتوونەتە گەروو ھەموو پیش دەخۆنەوە ستەمکاران نەھیچ دۆستێکیان ھەیە وە نە تکاکارێک بەگوێی بکرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَعْلَمُ خَآئِنَةَ ٱلْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِى ٱلصُّدُورُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا) دەزانێ بەخیانەتی چاوان و ھەرچی دڵان دەیشارنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱللَّهُ يَقْضِى بِٱلْحَقِّ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَقْضُونَ بِشَىْءٍ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە خوا بەھەق و ڕاستی دادوەری دەکات بەڵام ئەوانەی جگە لەخوا ھاواریان لێ دەکەن (دەیانپەرستن) ناتوانن بڕیاری ھیچ شتێك بدەن بەڕاستی ھەرخوا بیسەر و بینایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ مِن قَبْلِهِمْ كَانُوا۟ هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَءَاثَارًا فِى ٱلْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا بەزەویدا نەگەڕاون تا ببینن (بزانن) سەرەنجامی ئەوانەی کەپێش ئەمان بوون چۆن بوو ئەوانە لەمان بەھێزتر بوون وە شوێنەواریان لەزەویدا زیاتر بوو بەڵام خوا بەھۆی تاوانەکانیانەوە گرتنی وتۆڵەی لێ سەندن وە کەس پارێزەریان نەبوو لە (سزای) خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَكَفَرُوا۟ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ إِنَّهُۥ قَوِىٌّ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمە لەبەر ئەوە بوو کەبێگومان ئەوان پێغەمبەرەکانیان بۆ دەھات بەنیشانە ئاشکراکانەوە کەچی باوەڕیان نەھێنا ئەمجا خوا قاری لێ گرتن و سزای دان بەڕاستی خوا بەھێزی تۆڵەسێنی بەتینە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلْطَٰنٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان موسامان نارد بەچەند موعجیزە و بەڵگەی ڕوونەوە (بەتەوراتەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ وَقَٰرُونَ فَقَالُوا۟ سَٰحِرٌ كَذَّابٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بۆ لای فیرعەون و ھامان و قارون ھەموو ووتیان: جادوگەرێکی درۆزنە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ ٱقْتُلُوٓا۟ أَبْنَآءَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ وَٱسْتَحْيُوا۟ نِسَآءَهُمْ وَمَا كَيْدُ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا کاتێك موسا (ئاینی) ڕاسـتی لەلایەن ئێمەوە بۆ ھێنان ووتیان کوڕانی ئەوانەی لەگەڵ ئەو(موسا) باوەڕیان ھێناوە بکوژن وە ژنەکانیان بەزیندوویی بھێڵنەوە (بۆ کارەکەری) بەڵام فێڵی بێ باوەڕان ھەر مایەی سەر لێ شێوانە (ھەرگیز سەرناگرێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِىٓ أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُۥٓ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْفَسَادَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە فیرعەون ووتی: لێم گەڕێن با موسا بکوژم ئەوسا بائەو ھانا بۆ پەروەردگاری بەرێت (ڕزگاری بکات) بەڕاستی من دەترسم کەئاینەکەتان بگۆڕێت یان لەزەویدا ئاژاوە وخراپەکاری بنێـتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە موسا ووتی: بەڕاستی من پەنا دەگرم بەپەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوەش لەھەموو خۆبەزل زانێك کە باوەڕی بەڕۆژی لێ پرسینەوە نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ رَجُلٌ مُّؤْمِنٌ مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّىَ ٱللَّهُ وَقَدْ جَآءَكُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمْ وَإِن يَكُ كَٰذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُۥ وَإِن يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُم بَعْضُ ٱلَّذِى يَعِدُكُمْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە پیاوێکی باوەڕدار ووتی: لەکەس و کاری فیرعەون بوو کە باوەڕِەکەی شاردبوەوە ئایا (چۆن) پیاوێك دەکوژن؟ لەبەر ئەوەی دەڵێ: خوا پەروەردگارمە کە بەڕاستی چەند بەڵگە و موعجیزەی ڕوونی لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھێناون خۆ ئەگەر درۆزن بێت (کەدەڵێ پێغەمبەرم) ئەوە (تاوانی) درۆکەی بەئەستۆی خۆیەتی خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بێت ھەندێ لەو (سزایەی) بەڵێنی پێ داوون تووشتان دەبێت بێگومان خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە زیادەڕۆ و درۆزن بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰقَوْمِ لَكُمُ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ظَٰهِرِينَ فِى ٱلْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِنۢ بَأْسِ ٱللَّهِ إِن جَآءَنَا قَالَ فِرْعَوْنُ مَآ أُرِيكُمْ إِلَّا مَآ أَرَىٰ وَمَآ أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (موسا ووتی): ئەی گەلەکەم فەرمان ڕەوایی ئەمڕۆ ھی ئێوەیە و بەدەسەڵات و زاڵن لەسەر زەویدا دەی کێ یارمەتیمان دەدات ئەگەر سزای خوامان بۆ بێت فیرعەون ووتی: چی خۆم بەچاکی دەبینم ھەر ئەوەتان نیشانە دەدەم وە تەنھا بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمونیتان دەکەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُم مِّثْلَ يَوْمِ ٱلْأَحْزَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەو (پیاوەی) باوەڕی ھێنا بوو ووتی: ئەی گەلەکەم بەڕاستی من لەوە دەترسم بەسەرتان بێ وێنەی (سزای) ئەو ڕۆژەی بەسەر کۆمەڵان و گەلانی پێشوو ھات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعِبَادِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وەك ئەو (سزایەی) ھات بەسەر گەلی نوح و عاد و سەمود و ئەوانەش لەدوای ئەوان بوون وە خوا زوڵم و ستەمی ناوێت بۆ بەندەکانی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ ٱلتَّنَادِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەی گەلەکەم بەڕاستی من ترسی ڕۆژی ھاوارو بانگ لەیەکتری کردنم ھەیە لێـتان (ئەو ڕۆژەی کە ھەموو کەس ھاوار وداوای یارمەتی لەیەکتری دەکەن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو ڕۆژەی پشت ھەڵدەکەن و ھەڵدێن (لەیەکتری) ھیچ پەناگەیەك بۆ ئێوە نیە لە(سزای) خوا وە ھەر کەسێك خوا گومڕای بکات ئەوە ھیچ ڕێنمونی کارێکی بۆ نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ جَآءَكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا زِلْتُمْ فِى شَكٍّ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِهِۦ رَسُولًا كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُّرْتَابٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان پێشتر یوسف پێغەمبەرتان بۆھات بەبەڵگە ڕوونەکانەوە کەچی ئێوە ھەر لەگوماندا بوون لەو بەڵگانەی بۆی ھێنابوون تا کاتێك (یوسف) وەفاتی کرد ووتتان ئیتر دوای ئەو خوا ھیچ پێغەمبەرێکی تر نانێرێت ئا بەو جۆرە خوا گومڕای دەکات ئەو کەسەی زیادەڕۆی دوو دڵە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَٰنٍ أَتَىٰهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەی دەربارەی نیشانەکانی خوا دەمەقاڵێ دەکەن بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکیان بۆ ھاتبێت (ئەو دەمەقاڵەیان) ھۆی توڕەییە لای خوای گەورە وەلای ئەوانەش باوەڕیان ھێناوە ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێ بەسەر دڵی ھەموو خۆبەزل زانێکی زۆرداردا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَٰهَٰمَٰنُ ٱبْنِ لِى صَرْحًا لَّعَلِّىٓ أَبْلُغُ ٱلْأَسْبَٰبَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki فیرعەون ووتی ئەی ھامان کۆشکێکی بەرزم بۆ دروست بکە بەڵکو بگەمە ئەو ڕێگایانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَسْبَٰبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ كَٰذِبًا وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِى تَبَابٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەڕێگاکانی (بەرز بوونەوەن بۆ) ئاسمانەکان بۆ ئەوەی (لەوێوە) سەیری خواکەی موسا بکەم وە بەڕاستی من وا گومان دەبەم ئەو (موسا) درۆزنە ئابەو جۆرە ڕازێنرایەوە بۆ فیرعەون کردەوەی خراپی وە (بە ھۆیەوە) ڕێگری کرا لەڕێگای ڕاست وە ھەر فێڵ و پلانێکی فیرعەون ھەبوو بەفیڕۆ چوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَٰقَوْمِ ٱتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەو (پیاوەی) باوەڕی (بە موسا) ھێنا بوو ووتی ئەی گەلەکەم شوێن من بکەون ڕێگای ڕاستتان نیشان دەدەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰقَوْمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا مَتَٰعٌ وَإِنَّ ٱلْـَٔاخِرَةَ هِىَ دَارُ ٱلْقَرَارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی گەلەکەم بەڕاستی ژیانی ئەم دونیایە ڕابواردنێکی کەمە وە بەڕاستی ھەر پاشەڕۆژ جێی حەسانەوەی ھەمیشەییە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَٰلِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەر کەسێك کاری خراپەی کرد بێت ھەر بەئەندازەی خراپەکەی سزا دەدرێت ھەر کەسیش چاکەی کرد بێت ئافرەت بێت یان پیاو (بەو مەرجەی) باوەڕدار بێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە لەوێدا بەبێ ژمارە وحیساب ڕزق و ڕۆزییان پێ دەدرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ مَا لِىٓ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلنَّجَوٰةِ وَتَدْعُونَنِىٓ إِلَى ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەی گەلەکەم ئەوە چیە من بانگتان دەکەم بۆ ڕزگاربوون کەچی ئێوە من بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَدْعُونَنِى لِأَكْفُرَ بِٱللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِۦ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌ وَأَنَا۠ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلْعَزِيزِ ٱلْغَفَّٰرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بانگم دەکەن بۆ ئەوەی بێ باوەڕبم بەخوا وە شتێ بکەمە ھاوبەشی خوا کەھیچ زانیاری یەکم پێی نیە لەکاتێکدا من بانگتان دەکەم بۆلای خوای بەدەسەڵات و لێبوردە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُۥ دَعْوَةٌ فِى ٱلدُّنْيَا وَلَا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَآ إِلَى ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱلْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ڕاستە و گومانی تێدا نیە ئەوەی ئێوە منی بۆ بانگ دەکەن شیاوی بانگ کردن نیە نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژدا وە بەڕاستی گەڕانەوەمان ھەر بۆلای خوایە و بێگومان زیادەڕۆیان ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَسَتَذْكُرُونَ مَآ أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِىٓ إِلَى ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا لەمەودوا ئەوەی من پێتان دەڵێم بیرتان دەکەوێتەوە وە من کاری خۆم بەخوا دەسپێرم بەڕاستی خوا بینایە بەبەندەکانی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُوا۟ وَحَاقَ بِـَٔالِ فِرْعَوْنَ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا خوا ئەو (پیاوە ئیماندارە) ی پاراست لەزیانی ئەو فڕو فێڵانەی دەیان کرد وە سزای سەخت ھات و دارودەستەی فیرعەونی گرتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلنَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدْخِلُوٓا۟ ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ ٱلْعَذَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەیانیان و ئێواران (فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی) دەبرێنە دیاری ئاگری دۆزەخ ڕۆژێکیش کە قیامەت ھەڵدەسێت (فەرمان دەدرێت) دارودەستەی فیرعەون بخەنە سەخترین سزاوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ يَتَحَآجُّونَ فِى ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِّنَ ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وەکاتێك (دۆزەخیەکان) لەناو ئاگرەکەدا دەمە قاڵێ دەکەن، لاوازەکان بەوانەی خۆ بەزل زان بوون دەڵێن بەڕاستی ئێمە شوێن کەوتووی ئێوە بووین دەی ئایا ئێوە لەجیاتی ئێمە لەئەستۆ دەگرن بەشێك لەم ئاگرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُلٌّ فِيهَآ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ ٱلْعِبَادِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەی خۆ بەزل زان و زۆردار بوون دەڵێن: بەڕاستی ھەموومان لەئاگرداین بێگومان خوا لەنێوان بەندەکانیدا دادوەری کردوو ( وحوکمی تەواو بوو)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ فِى ٱلنَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ ٱلْعَذَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەوانەی لەئاگری دۆزەخدان بەدەرگاوانەکانی دۆزەخ دەڵێن داوا لەپەروەردگارتان بکەن تەنھا یەك ڕۆژ سزامان لەسەر سووك بکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ قَالُوا۟ بَلَىٰ قَالُوا۟ فَٱدْعُوا۟ وَمَا دُعَٰٓؤُا۟ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەڵێن: ئایا پێغەمبەرەکان نەھاتن بۆ لاتان؟ بەچەندین بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە؟ دەڵێن :بەڵێ (ھێنا بوویان) پێیان دەڵێن دەی خۆتان بپاڕێنەوە بێگومان پاڕانەوەی بێ باوەڕان وون دەبێ و بێ سوودە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ ٱلْأَشْهَٰدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانمان و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە سەرکەوتوو دەکەین لەژیانی دونیادا وە لەو ڕۆژەی (قیامەت) کە شایەتەکان ھەڵدەسنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ لَا يَنفَعُ ٱلظَّٰلِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ڕۆژێکە بیانوو و پاکانە کردنی بێ باوەڕان ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت ھەموویان نەفرەتیان لێکراوە و خراپترین جێگایان ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْهُدَىٰ وَأَوْرَثْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَٰبَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بەموسا وە نەوەکانی ئیسرائیلمان کردە میراتگری تەورات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُدًى وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (کەھۆی) ڕێنمونی و پەندو بیرخەرەوەیە بۆ خاوەن ژیریەکان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَٰرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) خۆگربە بێگومان بەڵێنی خوا ھەقەو دێتە دی وە داوای لێبوردنی گوناھت بکە وە تەسبیحات بکە بەستایشی پەروەردگارت بەئێواران وبەیانیاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَٰنٍ أَتَىٰهُمْ إِن فِى صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَّا هُم بِبَٰلِغِيهِ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئەو کەسانەی دەمە قاڵێ و کێشە دەکەن دەربارەی نیشانەکانی خودا بەبێ ئەوەی بەڵگەیەکیان بۆ ھاتبێت ھیچ لە دڵیاندا نیە جگە لەخۆبەزل زانی نەبێت ھەرگیز ئەوان بە (مەبەستیان) ناگەن کەواتە پەنا بەخوا بگرە بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و بینایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَخَلْقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی گەورەترە لەبەدی ھێنانی خەڵکی بەڵام زۆربەی مەردووم ئەمە نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَلَا ٱلْمُسِىٓءُ قَلِيلًا مَّا تَتَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە نابینا و بینا یەکسان نین وە کەسانێك باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە لەگەڵ بەدکاران وەك یەك نین زۆر کەم (لەخەڵکی) بیر دەکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَـَٔاتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ڕۆژی دوایی دێت ھیچ گومانی تێدا نیە بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِى سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە پەروەردگارتان فەرموویەتی: لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە بەڕاستی ئەوانەی خۆ بەگەورە دەزانن کەبمپەرستن بێگومان بەسەر شۆڕی دەچنە دۆزەخەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki خوا ئەو زاتەیە شەوی داناوە بۆ ئێوە تائارامی تێدا بگرن وە ڕۆژیشی ڕوناك کردۆتەوە (بۆ ژیان پەیدا کردن) بەڕاستی خوا خاوەن چاکەو میھرەبانیە بەسەر خەڵکەوە بەڵام زۆربەی ئادەمی سوپاس گوزار نین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمەیە خوای پەروەردگاری ئێوە دروستکەر وداھێنەری ھەموو شتێکە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە ئەو دەی کەواتە چۆن لائەدەن لەڕاستی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئا بەم جۆرە لائەدرێن ئەوانەی کەدان نانێن بەبەڵگەو نیشانەکانی خوادا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ قَرَارًا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءً وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki خوا زاتێکە کەزەوی بۆ کردونەتە نیشتەجێ (وئارامگا) وە ئاسمانیشی بۆ کردوون بەسەربان و بەجوانترین شێوە ئێوەی دروستکردووە لەوشتانەیش کەحەڵاڵ و پاکن ڕۆزی داوون ئەمەیە خوای پەروەردگاری ئێوە بەرزی و پیرۆزی بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱلْحَىُّ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەر زیندووە و ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە ئەو کەواتە خوا بپەرستن بەدڵسۆزی وتەنھا بۆ ئەو ملکەچ بن
سوپاس و ستایش بۆ خوای پەروەردگاری جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَمَّا جَآءَنِىَ ٱلْبَيِّنَٰتُ مِن رَّبِّى وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی من ڕێگری کراوم لەپەرستنی ئەوانەی ئێوە دەیان پەرستن جگە لەخوا دوای ئەوەی بەڵگەی ڕوونم بۆ ھاتووە لەپەروەردگارمەوە وە فەرمانم پێکراوە کە گەردن کەچ بم بۆ پەروەردگاری جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا۟ شُيُوخًا وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ وَلِتَبْلُغُوٓا۟ أَجَلًا مُّسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو خوایەیە کەئێوەی لەخاك دروستکردووە لەپاشان لەدڵۆپێك ئاو پاشان لەپارچە خوێنێك لەپاشان بەمنداڵی (ساوایی) دەتان ھێنێـتە دەر (لەسکی دایك) لەپاشان تا دەگەنە تینی ھێزو لاوییتان لەپاشان تاپیر دەبن وە ھەندێکتان پێش پیربوون دەمرێنرێن ھەتا دەگەنە ئەو کاتەی کەبۆتان دیاریکراوە بۆ ئەوەی بیربکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ فَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو خوایەیە کەدەژێنێت و دەمرێنێت جا ھەرکـاتێك (بیەوێت) بڕیـارێك بـدات تەنھـا پێی دەفەرمووێت ببە ،دەست بەجێ دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ أَنَّىٰ يُصْرَفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا سەرنجی ئەوانەت نەداوە سەبارەت بە بەڵگە ونیشانەکانی خوا دەمەقاڵێ وموجادەلە دەکەن (بەبێ ھیچ زانیاریەك) چۆن لەڕێی (ڕاست) لادەدرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِٱلْكِتَٰبِ وَبِمَآ أَرْسَلْنَا بِهِۦ رُسُلَنَا فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەی باوەڕیان بەقورئان نەھێنا وە بەو (پەڕاوانەی) بەپێغەمبەرەکانماندا ناردومانە ئەوە لەمەو پاش (سەرئەنجامی خۆیان) دەزانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذِ ٱلْأَغْلَٰلُ فِىٓ أَعْنَٰقِهِمْ وَٱلسَّلَٰسِلُ يُسْحَبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێك زنجیرو تەوقیان لەگەردندایە پێی ڕادەکێشرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فِى ٱلْحَمِيمِ ثُمَّ فِى ٱلنَّارِ يُسْجَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەناو ئاوی زۆر گەرمدا پاشان لەدۆزەخدا دەسوتێنرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەپاشان پێیان دەوترێت: لەکوێن ئەو ھاوبەشانەی بۆ خواتان دادەنان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِن دُونِ ٱللَّهِ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا بَل لَّمْ نَكُن نَّدْعُوا۟ مِن قَبْلُ شَيْـًٔا كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێجگە لەخوا دەڵێن: وون بوون لێمان (وا نیە) بەڵکو ئێمە لەدونیا (بێجگە لەخوا) شتێکمان نەدەپەرست ئابەم جۆرە خوا بێ باوەڕان لەڕێگە لادەدات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمەتان لەبەر ئەوەیە کەئێوە بەناڕەوا شادی و کەیفتان دەکرد لەزەویدا وە لەبەر ئەوەی کەئێوە فیزو کەشخەتان دەکرد لەزەویدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بڕۆنە ژوورەوە تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی و ئێجگاری ئای چەند خراپە شوێنی خۆ بەزل زانان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) خۆڕاگربە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە جا یان ھەندێك لەو بەڵێنانەی پێیان دەدەین نیشانت دەدەین یان تۆ دەمرێنین (بەڵێنەکان نابینی) ئەوسا ھەمووتان ھەر بۆلای ئێمە دەگەڕێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ فَإِذَا جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ قُضِىَ بِٱلْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْمُبْطِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بەڕاستی بەر لەتۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە بەسەرھاتی ھەندێکیانمان بۆ باس کردوی وە ھەندێکیانمان بۆ باس نەکردویت وە ھیچ پێغەمبەرێك ناتوانێت موعجیزەیەك بھێنێت مەگەر بەئیزنی خوا نەبێت جاکاتێك فەرمانی خوا ھات (بەسزادانیان) بەھەق دادوەری دەکرێت (لەنێوانیاندا) وە لەوێدا ناڕاستان زەرەرۆمەند دەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَنْعَٰمَ لِتَرْكَبُوا۟ مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki خوا ئەو زاتەیە ئاژەڵ و ماڵاتی بۆ ئێوە بەدیھێناوە بۆ ئەوەی سواری ھەندێکیان بن و (گۆشتی) ھەندێکیشیان بخۆن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَلِتَبْلُغُوا۟ عَلَيْهَا حَاجَةً فِى صُدُورِكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە لەو (ئاژەڵانە) دا چەند سوودو کەڵك بۆ ئێوە ھەیە وە تابەھۆی ئەوانەوە بگەنە پێویستیەك کە لەدڵ و دەرونتاندایە وە لەسەر پشتی ئەو (وڵاخانە) و لەسەر کەشتی ئێوە سوار دەکرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ فَأَىَّ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُنكِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki خوا زۆر نیشانەی خۆیتان نیشان دەدات جا ئێوە ئینکاری کام لە نیشانە وبەڵگەکانی خوا دەکەن؟!
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَءَاثَارًا فِى ٱلْأَرْضِ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی ئایا بەزەویدا نەگەڕاون تا ببینن سەرەنجامی کەسانێك کە لە پێش ئەوان بوون چۆن بووە کەلەمان زۆر ترو بەھێزتریش بوون وە شوێنەواریشیان لەزەویدا (زیاتر بوو) ئەمجا ئەوەی کرد بوویان (لەدونیادا) سوودی پێ نەگەیاندن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَرِحُوا۟ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کاتێك پێغەمبەرەکانیان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە ھاتنە لایان دڵخۆش بوون بەو زانینەی ھەیان بوو ئەو (سزایەی ئەوان) گاڵتەیان پێ دەکرد چوار دەوریدان (وھاتە دی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِۦ مُشْرِكِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا کاتێك سزای بەتینی ئێمەیان بینی ووتیان: باوەڕمان بەخوای تاك و تەنھا ھێنا وە بێ باوەڕین بەو شتانەی کردبوومانە ھاوبەشی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَٰنُهُمْ لَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا سُنَّتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ فِى عِبَادِهِۦ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْكَٰفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا باوەڕ ھێنانەکەیان ھیچ سوودی نەبوو بۆیان لەکاتێکدا سزای ئێمەیان بینی باوو سوننەتی خوا ھەر وا بووە پێشتر لەگەڵ بەندەکانیدا وە لەوێدا بێ باوەڕان زەرەرۆمەند بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
→ سوورەتی الزمر
سوورەتی فصلت ←
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→
دەقی عەرەبی و وەرگێڕانەکان لە ڕێگەی Tanzil و QuranEnc — وشە بە وشە، بێ گۆڕان · وەرگێڕانەکان هی وەرگێڕانەکانیانن و خودی قورئان نین
ئەمە یارمەتیدەری توێژینەوەیە، سەرچاوەی فەتوا نییە.