سوورەتی الأنفال الأنفال
75 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 88
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَنفَالِ قُلِ ٱلْأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَصْلِحُوا۟ ذَاتَ بَيْنِكُمْ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بە دەسکەوتەکانی (جەنگی بەدر) تۆش بڵێ: ئەو دەست کەوتانە ھەر بۆ خوا و پێغەمبەرن ﷺ کەواتە خۆتان بپارێزن و لە خوا بترسن وە پەیوەندی نێوان خۆتان چاک بکەنەوە وگوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بن ئەگەرئێوە بڕوادارن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتْهُمْ إِيمَٰنًا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان بڕواداران تەنھا کەسانێکن کاتێک کە باسی خوا کرا و ناوی ھێنرا دڵیان دەترسێت و ترسی لێ دەنیشێت کاتێکیش ئایەتەکانی خوا بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بڕوایان (پێی) زیاد دەبێت و ھەر پشت بە پەروەردگاری خۆیان دەبەستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەن کە بەڕاستی نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن وە لەو ڕزق و ڕِۆزیەی پێمان داوون (لە پێناوی خوادا) دەیبەخشن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّا لَّهُمْ دَرَجَٰتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر ئەوانەن بڕوادارانی ڕاستەقینە پلەی بەرزیان بۆ ھەیە لای پەروەردگاریان و لێ خۆشبوونی (تاوانەکانیان) و ڕۆزی پەسەند و چاکیان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَمَآ أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِنۢ بَيْتِكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقًا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ لَكَٰرِهُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر چۆنێک کە پەروەردگارت لە ماڵەکەت ( لەشاری مەدینە) دەریھێنایت (بۆ جەنگی بەدر) بەھەق و ڕاستی لەکاتێکدا بێگومان دەستەیەک لەبڕواداران بێزاربوون و پێیان ناخۆش بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يُجَٰدِلُونَكَ فِى ٱلْحَقِّ بَعْدَ مَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى ٱلْمَوْتِ وَهُمْ يَنظُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەمەقاڵێت لەگەڵدا دەکەن لە (شتی) ھەق و ڕاستدا دوای ئەوەش کە بۆیان ڕوون بوەتەوە (کە ڕاستە ھێشتا جەنگیان لا گرانە) وەک ئەوەی بە توندی بەرە و مردن ببرێن و بەچاوی خۆیان (مردن) ببینن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ يَعِدُكُمُ ٱللَّهُ إِحْدَى ٱلطَّآئِفَتَيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ ٱلشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُحِقَّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَيَقْطَعَ دَابِرَ ٱلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیری ئەو کاتە بکەنەوە) کەخوا بەڵێنی بەئێوەدا دەستکەوتی یەکێک لەو دوو کۆمەڵە (کاروانە بازرگانیەکە یان سەرکەوتن بە سەریاندا) بەڕاستی دەبێتە ھی ئێوە, وە ئێوە ئەوەتان پێ خۆشە کە ئەو دەستکەوتە بێ چەکە، (کاروانە بازرگانیەکە) بۆ ئێوە بێت بەڵام خوا دەیەوێت ووتەکانی خۆی بەڕاست دەرچێت و (حەق سەرکەوێت) و ڕەگ و ڕیشەی بێ باوەڕان لەبن بھێنێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِيُحِقَّ ٱلْحَقَّ وَيُبْطِلَ ٱلْبَٰطِلَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا ھەق جێگیر بکات و ناحەقیش لەناو بەرێت و پوچەڵی بکاتەوە با تاوانبارانیش پێیان ناخۆش بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَٱسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّى مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ مُرْدِفِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەنەوە) کاتێک (لە بەدردا) ھاناتان بۆ پەروەردگارتان دەبرد خواش ھات بەھاناتانەوە ووتی من دەینێرم بۆ یارمەتیان ھەزار فریشتە بە دوای یەکدا (دێنە خوارێ)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا جَعَلَهُ ٱللَّهُ إِلَّا بُشْرَىٰ وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِۦ قُلُوبُكُمْ وَمَا ٱلنَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِندِ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا ئەوەی تەنھا بۆ شادی و موژدە نارد تا دڵەکانتان پێی ئارام بگرێت وە سەر کەوتنیش تەنھا لای خواوەیە و بەس بەڕاستی خوا بەدەستەڵاتی کاربەجێیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةً مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ ٱلشَّيْطَٰنِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلْأَقْدَامَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەنەوە) کاتێک (خوا) وەنەوزی بەسەرتاندا ھێنا (بووە ھۆی) دڵنیایی ئێوە لە لایەن (پەروەردگار) خۆیەوە بارانیشی لە ئاسمانەوە بۆ باراندن تا پاکتان بکاتەوە پێی و پیسی شەیتان (دوو دڵی و گومان) لەئێوە دوور بخاتەوە و پەیوەندی دڵەکانتان پتەو بکات وە بەو (بارانە) پێکانتان دامەزراو و جێگیر بکات (لەگۆڕەپانی جەنگدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ يُوحِى رَبُّكَ إِلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّى مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ سَأُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ فَٱضْرِبُوا۟ فَوْقَ ٱلْأَعْنَاقِ وَٱضْرِبُوا۟ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیھێنەوە بیر) کاتێک کە پەروەردگارت نیگای نارد بۆ فریشتەکان (کە بە پێغەمبەر وباوەڕداران ڕابگەیەنن) کە بێگومان من (خوای گەورە) لەگەڵتانم دەی دڵی کەسانێک قایم و دامەزراوکەن کە باوەڕیان ھێناوەبە زوویی ترس و بیم دەخەمە دڵی ئەو کەسانەی کە بێ باوەڕ بوون جا ئێوەش لەسەرووی گەردنیان بدەن (واتە: سەریان) وە لە ھەموو سەر پەنجەکانیان بدەن (واتە لە ھەموو لاشەیان بدەن لەسەرەوە تا خوارەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ئەوانە دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەیان کرد ھەر کەسێکیش دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بێگومان تۆڵە و سزای خوا زۆر سەخت وبەتینە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابَ ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(حوکم و سزای ئێوە) ئەوەیە دەی بیچەژن وە بەڕاستی بۆ بێ بڕوایان سزای ئاگری دۆزەخ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ ٱلْأَدْبَارَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) ڕووبەڕووی زۆرێک لەبێ باوەڕان بوونەوە قەت پشتیان تێ مەکەن و ھەڵمەیەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍ فَقَدْ بَآءَ بِغَضَبٍ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کەس لەو ڕۆژەدا پشتیان تێ بکات و ھەڵبێت مەگەر (مەبەستی ئەوەبێت) بۆ ھێرش کردن بگەڕێتەوە سەریان یان بڕوات بۆ لای کۆمەڵێکی تر و (یارمەتیان بدات) ئەوە بێگومان بەڕق و خەشمی خواوە دەگەڕێتەوە, وە جێگای دۆزەخ دەبێت کە جێگـایەکی زۆر خراپ و بەدە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدە کەواتە ئێوە ئەوانتان نەکوشت بەڵکو خوا ئەوانی کوشت وەکاتێ کە (مشتێ خۆڵ و زیخت ڕوو بەکافران) ھاوێشت بەتەنھا تۆ نەتھاوێشت بەڵکو خوا ھاوێشتی و (لێیدان) بۆ ئەوەی خوا بڕواداران تاقی بکاتەوە لەلایەن خۆیەوە بەتاقی کردنەوەیەکی چاک بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سەر ئەنجامی باوەڕداران و کافران) ئەوە بوو (کەڕوویدا) وە بەڕاستی خوا پیلانی بێ بڕوایان پوچەڵ دەکاتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئێوە ئەی (بێ باوەڕان) داوای یارمەتی و سەرکەوتن دەکەن ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنتان بۆ ھات (گاڵتەیان پێ دەکات) ئەگەر کۆتایی بھێنن (لەدوژمنایەتی پێغەمبەر یان کۆتای بھێنن بە بت پەرستی) ئەوە چاکترە بۆتان وە ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر دژایەتی یان بت پەرستی) ئەوە ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سەر خستی باوەڕداران) ھەر گیز دەستە و کۆمەڵەکەتان ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنن ھەر چەند زۆریش بن وەبێگومان خوا لەگەڵ بڕواداران دایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بن وپشتی تێمەکەن لەکاتێکدا ئێوە تێدەگەن و دەبیستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکو ئەوانە مەبن کە (بەسەر زارەکی) ووتیان :بیستمان لەکاتێکدا کە ئەوانە ھیچ نابیستن و تێناگەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خراپترینی ھەموو گیان لەبەران لە لای خوا ئەو کەڕولاڵانەن (مەبەست پێی بێ باوەڕانە) کە بیرناکەنەوە و ژیر نابن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر خوا بیزانیایە چاکەیەک لەو (بێ باوەڕانەدا) ھەیە بێگومان وای لێ دەکردن ببیستن ئەگەر خوا (فەرمانی خۆی) پێ ببیستنایە ھەر ڕوویان وەردەگێڕا وە ئەوان ھەر گوێ پێ نەدەرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە وەڵامی خوا و پێغەمبەر بدەنەوە کاتێک کە بانگتان دەکەن بۆ لای ئەو (ئاینەی) کەزیندووتان دەکاتەوە بشزانن بەڕاستی (ویستی) خوا دەبێتە بەربەست لەنێوان ئادەمی و دڵیدا (واتە ئەو پەڕی دەستەڵاتی ھەیە بەسەر دڵی بەندەکانیدا) وە بەڕاستی ھەر لای ئەو کۆ دەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةً وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەخۆتان بپارێزن لە ئاشوب و بەڵایەک کە تووشی ستەم کارانتان نابێت بە تایبەتی (ھەمووتان دەگرێتەوە) وە بشزانن کە بەڕاستی تۆڵە و سزای خوا زۆر سەختە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌ مُّسْتَضْعَفُونَ فِى ٱلْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ ٱلنَّاسُ فَـَٔاوَىٰكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِۦ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبیر بکەنەوە کاتێک کە ئێوە کەم و لاوازکراو و ژێر دەستە بوون لە زەوی (لە مەککە) دا دەترسان کەخەڵکی بتان فڕێنن وبدەن بەسەرتاندا ئەمجا خوا پەنای دان وە بەیارمەتی خۆی پشتیوانی کردن وە ڕزق و ڕۆزی لە شتە پاک (و حەڵاڵە) کان پێ بەخشین بۆ ئەوەی سوپاس گوزاری خوابن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَخُونُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓا۟ أَمَٰنَٰتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ناپاکی مەکەن لەگەڵ خوا و پێغەمبەر ﷺ دا وە ناپاکی مەکەن لە سپاردەکانی ناو خۆتان لەکاتێکدا کە ئێوە دەزانن (ناپاکیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَٰدُكُمْ فِتْنَةٌ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بزانن بەڕاستی ماڵ و منداڵتان ھۆی تاقیکردنەوەی (ئێوەن) وە بەڕاستی لای خوا پاداشتی زۆر گەورە ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە خواناس بن و خۆتان بپارێزن ھۆی جیاکەرەوەی (ڕاست و ناڕاست) تان بۆ فەراھەم دەھێنێت و لە گوناھەکانتان دەبورێت و لێتان خۆش دەبێت وە خوا خاوەن بەھرە و چاکەی زۆر گەورەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ ٱللَّهُ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بیر بکەرەوە) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پیلانیان لە دژت دەگێڕا تا بەند و کۆتت بکەن یان بتکوژن یان (لە مەککە) دەرت بکەن وە ئەوانە (بەردەوام) پیلان دەگێڕن و فڕو فێڵ دەکەن وە خوایش لەبەرامبەر ئەواندا پیلان دەگێڕێت بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلان و فڕ و فێڵەکانیان وە خوا چاکترینی پیلان گێڕانە (بەرامبەر پیلان گێڕان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا قَالُوا۟ قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَآءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَآ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە دەڵێن :بیستمان (واتە گرنگ نیە) ئەگەر بمان ویستایە وێنەی ئەو ئایەتانەمان دەووت ئەمە ھیچ نیە جگە لە ئەفسانەی پێشینان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ قَالُوا۟ ٱللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ ٱلْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ ٱلسَّمَآءِ أَوِ ٱئْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیر بکەرەوە) کاتێک (کە بێ باوەڕەکان) دەیانووت ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەم قورئانە ڕاستە و لەلایەن تۆوە ھاتووە دەی بەرد بەسەرماندا ببارێنە لە ئاسمانەوە یان سزای سەختی پڕ ئازارمان بۆ بنێرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لە کاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا لَهُمْ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ ٱللَّهُ وَهُمْ يَصُدُّونَ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَمَا كَانُوٓا۟ أَوْلِيَآءَهُۥٓ إِنْ أَوْلِيَآؤُهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا چۆن سزایان نادات؟! لە کاتێکدا ئەوان ڕێگری (موسوڵمانان) دەکەن لە چوون بۆ مزگەوتی بەڕێزو پیرۆزی (کەعبە) لەکاتێکدا ئەوان خۆشەویست و سەر پەرشتیاری ئەو (مزگەوتە) نین بەڕاستی سەر پەرشتیار و خۆشەویستی ئەو (مزگەوتە) خوا ناسان و پارێزکارانن بەڵام زۆربەیان نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ ٱلْبَيْتِ إِلَّا مُكَآءً وَتَصْدِيَةً فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە نوێژی ئەوان (بت پەرستەکان) لەماڵی خوادا ھیچ نیە جگە لە فیکە کردن و چەپڵە لێدان نەبێت کەواتە بچەژن سزای سەخت (لە بەدردا) بە ھۆی بڕوا نەھێنانتانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنفِقُونَ أَمْوَٰلَهُمْ لِيَصُدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕن ماڵ و سامانیان خەرج دەکەن بۆ ئەوەی بەر ھەڵستی رێگەی خوا بکەن جا لە مەودوا (ماڵ و سامانیان) بەخت دەکەن و دەیبەخشن لەپاشان دەبێت بەداخ و پەژارە بۆیان پاشان ژێر دەکەون وە ئەوانەی کەبێ باوەڕن ھەر لەدۆزەخ دا کۆ دەکرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِيَمِيزَ ٱللَّهُ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ ٱلْخَبِيثَ بَعْضَهُۥ عَلَىٰ بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُۥ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُۥ فِى جَهَنَّمَ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی خوا دەستەی پیس لە دەستەی پاک جیا بکاتەوە و پیسەکانیش لەسەر یەک ھەڵچنێت ئەمجا ھەمووی پێکەوە کۆ بکاتەوە و بیخاتە دۆزەخەوە ھەر ئەوانە زیانبار و خەسارۆ مەندی تەواون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَنتَهُوا۟ يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا۟ فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەگەر کۆتایی بھێنن (بەبێ بڕواییەکەیان) بەڕاستی (خوا) دەبورێت لەھەرچی لەوەو پێش کردوویانە بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە (سەر کردەوەی پێشوویان) ئەوە بەڕاستی باوو یاسای پێشینە (خراپە)کان چی بوو (بۆ ئەمانیش دووبارە دەبێـتەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَٰتِلُوهُمْ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِ فَإِنِ ٱنتَهَوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(باوەڕداران) جەنگ بکەن لەگەڵ بێ باوەڕاندا ھەتا ئاژاوە (بێ باوەڕی و بت پەرستی) نامێنێت و ئاین و ملکەچی ھەمووی بۆ خوا دەبێت جا ئەگەر کۆتاییان ھێنا ئەوەبەڕاستی خوا بەھەر کردەوەیەک کە (بێ باوەڕان) دەیکەن بینایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَوْلَىٰكُمْ نِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد ئەوە بزانن بەڕاستی خوا پشتیوان و یارمەتیدەرتانە ئەو (خوا) باشترین پشتیوانە وە باشترین یاریدەدەر و سەرخەرتانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَىْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ ٱلْفُرْقَانِ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بزانن بێگومان ھەر چیەکتان لەغەنیمەت (دەسکەوت) وگرت ئەوە بەڕاستی پێنجیەکی ئەو (دەسکەوتە) بۆ خوا و بۆ پێغەمبەر ﷺ و بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ ھەتیوان و بۆ ھەژاران و بۆ ڕێبوارانە ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وە بەوەی ناردوومانەتە خوارەوە بۆسەر بەندەکەمان (کەموحەممەد پێغەمبەرە ﷺ) لەڕۆژی جیاکردنەوەدا (واتە:لە جەنگی بەدردا) لەو ڕۆژەی کەدوو کۆمەڵ بەیەک گەیشتن (دژ بەیەک جەنگان) وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ أَنتُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلدُّنْيَا وَهُم بِٱلْعُدْوَةِ ٱلْقُصْوَىٰ وَٱلرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَٱخْتَلَفْتُمْ فِى ٱلْمِيعَٰدِ وَلَٰكِن لِّيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَنۢ بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَىَّ عَنۢ بَيِّنَةٍ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکاتێک ئێوە لای خواری (شیوەکەی) نزیک (مەدینە) دا بوون و ئەوانیش لەلای سەروی (شیوەکەی) دوورتر (لەمەدینە) دا بوون کاروانەکەش لەخوارتری ئێوە بوو وە ئەگەر بەڵێنتان بەیەکتر بدایە بێگومان جیاواز دەبوون لەبەڵێنەکەدا (جەنگتان نەدەکرد) بەڵام (کۆی کردونەتەوە) بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت بۆ ئەوەی لەناو بچێت ئەو کەسەی (بەلای خواوە) لەناو چووە لەڕووی بەڵگەوە, وە بۆ ئەوەی بژی ئەوەی (بەلای خواوە) دەژی لەڕووی بەڵگەوە, وە بەڕاستی خوا بیسەری زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِى مَنَامِكَ قَلِيلًا وَلَوْ أَرَىٰكَهُمْ كَثِيرًا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ سَلَّمَ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیر بکەرەوە) کاتێک کەخوا ئەو (بێ بڕوایانەی ) نیشان دەدایت لەخەوتدا کەم بوون خۆ ئەگەر (خوا ژمارەی) ئەوانەی بەزۆر نیشان بدایتایە ئەوە بێگومان دەترسان و دەشکان وە جیاواز دەبوون لەبڕیاری جەنگدا بەڵام خوا پاراستنی بەڕاستی ئەو (خوا) زانایە بە ئەوەی لەناو دڵاندایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ ٱلْتَقَيْتُمْ فِىٓ أَعْيُنِكُمْ قَلِيلًا وَيُقَلِّلُكُمْ فِىٓ أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِىَ ٱللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئەوانی نیشاندان کاتێک ڕووبەڕوو بوونەوە لەبەرچاوتان بەکەم دەبینران ئێوەشی لەبەر چاوی ئەوان بەکەم نیشاندا بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت وە ھەمووکارەکان ھەر بۆلای خوا دەگێڕێنرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَٱثْبُتُوا۟ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) لەگەڵ کۆمەڵێکدا ڕووبەڕوو بوونەوە خۆگربن (ھەڵنەیەن) و یادی خوا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَٱصْبِرُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی باوەڕداران) گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن وە جیاوازمەبن و دووبەرەکی مەکەن بەھۆیەوە بشکێن و لاوازببن و ھێزتان بڕواو نەمێنێت وەخۆ ڕاگر بن بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆگراندایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرًا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەک ئەوانە (وەک بت پەرستەکان) مەبن دەرچوون لەماڵ و وڵاتی خۆیان بەفیزو و ڕووپامایی بۆ خەڵک کردن وە ڕێگری (خەڵکیان) دەکرد لەڕێگەی خوا وە خوا بەھەموو ئەو کارانەی دەیکەن ئاگادارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلْيَوْمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّى جَارٌ لَّكُمْ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌ مِّنكُمْ إِنِّىٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەرەوە) کاتێک کەشەیتان کردەوەکانیانی (بۆ بت پەرستەکان) ڕازاندنەوە, وە ووتی: ئەمڕۆ ھیچ کەس بەسەرتاندا زاڵ نابێت و بێگومان من پەنادەر و (پارێزەر) ی ئێوەم ئەمجا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە (شەیتان) پاشەو پاش بەدوای خۆی دا گەڕایەوە و ووتی: بەڕاستی من بەریم لەئێوە چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەبینم ئێوە نایبینن بەڕاستی من لەخوا دەترسم و خوا زۆر تۆڵەی بەتین و سەختە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمْ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەرەوە) کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی نەخۆشی لەدڵیاندابوو دەیانووت ئەوانە (موسوڵمانەکان) ئاینەکەیان فریوی داوون ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە بەڕاستی خوا بە دەسەڵاتی کار دروستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی بێ باوەڕان دەکێشن لەدەموچاوو پاشیان دەدەن و (پێیان دەڵێن) بچەژن سزای ئاگری سوتێنەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍ لِّلْعَبِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (ئازار و سزایە) بەھۆی ئەوەوەیە دەستی خۆتان پێشی خستووە, وە بەڕاستی خوا بە ھیچ شێوەیەک ستەمکار نیە بۆ بەندەکانی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەم بێ باوەڕانە باوو نەریتیان) ھەر وەکو باو و نەریتی دەستەی فیرعەون و ئەوانەیە لەپێش ئەوانەوە بوون کە بێ بڕوا بوون بە نیشانەکانی خوا ئیتر (سزای) خوایش گرتنی بەھۆی گوناھەکانیانەوە بەڕاستی خوا بەتوانا و تۆڵە بەتینە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَىٰ قَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کەبەڕاستی خوا ھیچ نیعمەتێک ناگۆڕێت کە بەخشیبێتی بەھەر گەل و ھۆزێک ھەتا ئەوەی لەخۆیاندایە نەیگۆڕن (واتە ئیمانەکەیان بگۆڕن بۆ بێ باوەڕی) وە بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ وَكُلٌّ كَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەم کردەوەی ئەمان) وەکو باوو نەریتی دەستەی فیرعەون وئەوانەی لەپێش ئەوان بوون وایە بەڵگەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانی ئێمەش لەناومان بردن بەھۆی گوناھەکانیانەوە, وە دەست و پێوەندەکەی فیرعەونمان خنکاند چونکە ھەموویان ستەمکار بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی بەدترینی گیان لەبەران (کەسانێکن) بەلای خواوە ئەوانەن بێ باوەڕبوون لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕ ناھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ عَٰهَدتَّ مِنْهُمْ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهْدَهُمْ فِى كُلِّ مَرَّةٍ وَهُمْ لَا يَتَّقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەپەیمانت لەگەڵیان بەست لەپاش ئەوە پەیمانەکەیان دەشکاند لەھەموو جارێکدا و ئەوان خۆیان ناپارێزن ولە خوا ناترسن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِمَّا تَثْقَفَنَّهُمْ فِى ٱلْحَرْبِ فَشَرِّدْ بِهِم مَّنْ خَلْفَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر تووشی ئەوانە بوویت (زاڵ بوویت بەسەریاندا) لە جەنگدا (سزاو کوشتن و بڕینێکیان پێ بکە) کەببێتە ھۆی ترس لەدڵی ئەو دوژمنانەی لەپشتیانەوەن بەڵکو ئەوان بیربکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر بەڕاستی مەترسیت کرد لەناپاکی دەستەیەک (کەپەیمانەکەیان بشکێنن) ئەو کاتە (پەیمانەکە) فڕێ بدەرەوە بۆیان بەڕێک وپێکی تا بەرامبەر بن بەڕاستی خوا ناپاکانی خۆش ناوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باگومان نەبەن ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێشکەوتوون بێگومان ئەوانە خوا دەستە پاچە ناکەن (لە دەستی دەرناچن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَعِدُّوا۟ لَهُم مَّا ٱسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ ٱلْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَءَاخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ ٱللَّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُوا۟ مِن شَىْءٍ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی ئیمانداران) ئامادەی بکەن بۆیان ئەوەی لەتواناتاندا ھەیە لەھێز وە لەئەسپی دابەستراو تا بترسێنن پێی دوژمنی خواو دوژمنی خۆتان وە کەسانێکی تریش بێجگە لەوان ئێوە نایانناسن خوا دەیانناسێت وە ھەرشتێک ببەخشن لەڕێی خوادا (پاداشەکەی) بەتەواوی دەدرێتەوە پێتان وە ئێوە ھیچ ستەمتان لێ ناکرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن جَنَحُوا۟ لِلسَّلْمِ فَٱجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ئەوانە مەیلی ئاشتیان ھەبوو تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ) مەیلی ئەوە بکە وە پشت بەخوا ببەستە بەڕاستی ھەر ئەو زاتە بیسەری زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن يُرِيدُوٓا۟ أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ ٱللَّهُ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِۦ وَبِٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ویستیان فێڵت لێ بکەن ئەوە بەڕاستی خوات بەسە (پشت و پەنات بێت) خوا ئەو زاتەیە کە بەھێزی کردیت بەیارمەتی خۆی وە بەبڕواداران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا مَّآ أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ إِنَّهُۥ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھۆگری خستە نێوان دڵەکانیان ئەگەر بتبەخشیایە ھەرچی لەزەویدا ھەیە ھۆگریت نەدەخستە نێوان دڵەکانیانەوە بەڵام خوا ھۆگری خستە نێوانیان بەڕاستی ھەر ئەو زاڵ و کاردروستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَسْبُكَ ٱللَّهُ وَمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ خوات بەسە ھەروەھا ئەو بڕوادارانەش کەشوێنت کەوتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَى ٱلْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَٰبِرُونَ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفًا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ ھانی بڕواداران بدە لەسەر جەنگ کردن (لەگەڵ دوژمناندا) ئەگەر لەئێوەدا ببێت بیست کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسی (بێ باوەڕ) دا وە ئەگەر سەد کەس لەئێوە ھەبێت زاڵ دەبن بەسەر ھەزار کەسدا لەئەوانەی بێ باوەڕن بەھۆی ئەوەی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکن نافامن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلْـَٰٔنَ خَفَّفَ ٱللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێستا خوا فەرمانەکەی سووک کرد لەسەرتان وەزانی کە لاوازیتان تێدایە جا ئەگەر لەئێوەدا ببێت سەد کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەس (لە بێ باوەڕان) دا وەئەگەر ھەزار کەس لەئێوە ھەبن زاڵ دەبن بەسەر دوو ھەزار کەسدا بەفەرمانی خوا وەخوا لەگەڵ خۆگراندایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نیە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لەزەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّوْلَا كِتَٰبٌ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر نووسراو (و بڕیار) ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَٰلًا طَيِّبًا وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێ بوردە و میھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّمَن فِىٓ أَيْدِيكُم مِّنَ ٱلْأَسْرَىٰٓ إِن يَعْلَمِ ٱللَّهُ فِى قُلُوبِكُمْ خَيْرًا يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ بڵێ بەوانەی کە لەژێر دەستاندان لەدیلەکان ئەگەر خوا بزانێت لەدڵەکانتاندا چاکەیەک ھەیە پێتان دەبەخشێت چاکتر لەو (فیدیەی) لێتان وەرگیراوە, وە لێتان دەبورێت وە خوا لێ بووردە ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن يُرِيدُوا۟ خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەگەر (ئەو دیلانە) بیانەوێت ناپاکیت لەگەڵدا بکەن ئەوە بێگومان ناپاکیان لەگەڵ خوادا کرد لەپێش (ئەمەدا) خواش (تۆی) زاڵ کرد بەسەریاندا وەخوا زانای دانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يُهَاجِرُوا۟ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَىْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ وَإِنِ ٱسْتَنصَرُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ فَعَلَيْكُمُ ٱلنَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و تێکۆشان بەماڵیان و بەگیانیان لەڕێگای خوادا وە ئەوانەی (کۆ چەرەکانیان) گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن ئەوانە پشتیوان و دۆستی یەکترین وە ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە وکۆچیان نەکردووە بۆ ئێوە نیە ھیچ جۆرە دۆستایەتیەکیان بکەن ھەتا کۆچ نەکەن وەئەگەر داوای یارمەتیان لێ کردن لە (پارێزگاری) ئاین ئەوە پێویستە لەسەرتان یارمەتی دانیان مەگەر لەدژی گەلێک لەنێوان ئێوە و ئەواندا پەیمان ھەبێت (نابێت یارمەتیان بدەن) وەخوا بینایە بەوەی کەدەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ إِلَّا تَفْعَلُوهُ تَكُن فِتْنَةٌ فِى ٱلْأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە بێ بڕوان ھەندێکیان دۆستی ھەندێکیانن ئەگەر ئەو (پشتیوانیە) نەکەن لەزەویدا ئاژاوەو فەساد و بەد خویەکی گەورە بەرپا دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ حَقًّا لَّهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەوانەی کەبڕوایان ھێنا وکۆچیان کرد و تێکۆشان لەڕێگەی خوادا ئەوانەش (کۆچەرەکان) یان گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن بەڕاستی ھەر ئەوانەن بڕوادارانی ڕاستەقینە بۆ ئەوانەیە لێ بووردن و ڕۆزیەکی چاک و بەنرخ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ مَعَكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنكُمْ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی لەدوایدا بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و لەگەڵ ئێوەدا تێکۆشان ئا ئەوانە لەئێوەن وە ئەوانەی خزمی یەکترن ھەندێکیان (بۆ میرات گرتن) شایستە ترن بەھەندێکی تریان لەکتێبی خوادا (لە قورئان یان لە لوح المحفوڤ) دا بەڕاستی خوا بەھەموو شتێک زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→