caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأعراف الأعراف

206 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 39

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓصٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (ئەلیف، لام، میم، ێاد) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بەماناو مەبەست پێی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كِتَٰبٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلَا يَكُن فِى صَدْرِكَ حَرَجٌ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەم قورئانە) نامەیەکە نێرراوەتە خوارەوەبۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) کەواتە دڵ تەنگ مەبە (بەپەیڕە و نەکەرانی) بۆ ئەوەی (ئەوان)بەم قورئانە بترسێنیت و بیرخستنەوە و ئامۆژگاریش بێ بۆ بڕواداران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەیڕەوی ئەوە بکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە دابەزێنراوەتە خوارەوە بۆتان وە بێجگە لەئەو (لە خوا) شوێن ھیچ پەرستراوانێکی تر مەکەون و مەیکەن بە پشتیوانی خۆتان ئێوە زۆر کەم بیر دەکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَا فَجَآءَهَا بَأْسُنَا بَيَٰتًا أَوْ هُمْ قَآئِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە چەندەھا شار و گوندمان وێرانکرد و سزای ئێمەیان بۆ ھات لەشەودا یان ئەوان لەخەو و پشووی نیوەڕۆدا بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَا كَانَ دَعْوَىٰهُمْ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک سزای ئێمەیان بۆھات ھاوار و نزایان ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کەدەیانووت: بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلْمُرْسَلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی پرسیار دەکەین لەوانەی کەپێغەمبەرانیان بۆ نێردرا (کە چۆن پێشوازییان لێکردن) وە بێگومان پرسیاریش دەکەین لەپێغەمبەران (کە چۆن وەڵام درانەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِم بِعِلْمٍ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا سوێند بەخوا بەڕاستی (ئەوەی کردوویانە) بۆیان دەگێڕینەوە لەڕووی زانیاریەوە وەئێمە ھیچ کاتێک بێ ئاگا نەبووین (لێیان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکێشانەی ڕاست (بۆ کردەوەکانتان) لەو ڕۆژە دا دەبێت و گومانی تێدا نیە جاھەر کەس کێشراوی (چاکـەکانی) قورس بێت ئەوە ئەوانەن ڕزگار و گەیشتوو بەئامانج

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَظْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکەس کێشراوی (چاکەکانی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن کەخۆیانیان دۆڕاندووەو زەرەر مەندبوون بەھۆی ئەوەی کەستەمیان کرد بەرانبەر بەڵگەو نیشانەکانی ئێمە (و بەدرۆیان دانا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ مَكَّنَّٰكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَٰيِشَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئێوەمان نیشتەجێ و جێگیرکرد لەزەویدا و جۆرەھا ھۆی ژیانمان تێیدا بۆ ڕەخساندن (بەڵام) ئێوە زۆر کەم سوپاس گوزارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ خَلَقْنَٰكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَٰكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بێت بێگومان ئێوەمان بەدی ھێنا و پاشان شکڵ و شێوەمان کێشان پاشان ووتمان بەفریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم ھەموویان یەکسەر سوژدەیان برد بێجگە لەئیبلیس (لەشەیتان) کە لەسوژدە بەران نەبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی چی ڕێگری لێ کردیت کەسوژدە نەبەیت کاتێک فەرمانم پێکردیت؟ (شەیتان) ووتی: من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لە ئاگر دروست کردووەو ئەوت لەقوڕ دروست کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَٱهْبِطْ مِنْهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَٱخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ ٱلصَّٰغِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی: (لە بەھەشت) بڕۆرە خوارەوە چونکە بۆت نیە لەو (بەھەشتە) دا خۆت بەگەورە و زل بزانی یەکسەر دەرچۆ بەڕاستی تۆ لە بێ نرخ و ڕیسوایانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی مۆڵەتم بدە (مەممرێنە) تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خواش) فەرمووی: بێگومان تۆ لەمۆڵەت دراوانیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَبِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَٰطَكَ ٱلْمُسْتَقِيمَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئەی پەروەردگار بەھۆی ئەوەوە کە گومڕات کردم بێگومان بۆیان (بۆ ئادەم و نەوەکانی) دادەنیشم لەڕێگە ڕاستەکەی تۆدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ لَـَٔاتِيَنَّهُم مِّنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَٰنِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَٰكِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا سوێندبێ بێگومان بۆیان دەچم لەپێشیانەوە و لەدوایانەوە, وە لەلای ڕاستیان و لەلای چەپیانەوە ئەوسا نابینی زۆربەیان سوپاس گوزاربن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًا مَّدْحُورًا لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی: دەرچۆ تێیدا بە لۆمەکراوی و دەرکراوی سوێندبێت بێگومان ھەرکەس شوێنی تۆ کەوتبێت لەوان ئەوە بێگومان دۆزەخ پڕ دەکەم لەئێوە ھەمووتان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و ژنەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی بخۆن بەتێرو تەسەلی لەھەر شوێنێک کەحەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن تا نەبنە ستەمکار

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَوَسْوَسَ لَهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ لِيُبْدِىَ لَهُمَا مَا وُۥرِىَ عَنْهُمَا مِن سَوْءَٰتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَىٰكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةِ إِلَّآ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ ٱلْخَٰلِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوشەیتان لە دەرەوەى بەهەشت بوو و وەسوەسەی بۆ کردن تا ئەوەى کە عەورەتی خۆیانیان پێ داپۆشیبوو ویستی عەورەتیان دەربخات و پێی ووتن خواى گەورە قەدەغەى لەئێوە نەکردووە لە ئەم دارە نەخۆن تەنها بۆ ئەوە نەبێ ئەگەر لەو دارە بخۆن دەبن بە دوو فریشتە و بەهەمیشەیی لە بەهەشتدا دەمێننەوە ونامرن.

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَاسَمَهُمَآ إِنِّى لَكُمَا لَمِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێندی بۆ خواردن ووتی بێگومان من لە ئامۆژگاریکەرانی دڵسۆزی ئێوەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٍ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسەرئەنجام بەخەڵەتاندن ھانیدان جا کاتێک (لەبەرو بوومی) ئەو درەختەیان چەشت ھەردووکیان عەیب و عەورەتیان دەرکەوت وە دەستیان کرد بەداپۆشینی خۆیان بەگەڵای (درەختانی) بەھەشت وە پەروەردگاریان بانگی ھەردووکیانی کرد ئایا ئەو درەختەم قەدەغە نەکرد لێتان وە ئایا پێم نەووتن کە بێگومان شەیتان بۆ ئێوە دوژمنێکی ئاشکرایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میھرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لەزیانباران دەبین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی بڕۆنە خوارەوە (لەبەھەشت) ھەندێکتان دوژمنی ھەندێکی ترتانن وە بۆتان ھەیە لەزەویدا نیشتەجێ بوون و ھۆی ڕابواردن و ژیان ھەتا ماوەیەک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی: لەزەویدا دەژین و لەویشدا دەمرن و ھەر لەویش دەردەھێنرێن (و زیندوو دەکرێنەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًا يُوَٰرِى سَوْءَٰتِكُمْ وَرِيشًا وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی نەوەی ئادەم بێگومان پۆشاکمان بۆ ناردوون کەعەیب وعەورەتتان دادەپۆشێ وە پۆشاکی جوان و ڕازاوەیش (مان بۆ ناردوون) بەڵام پۆشاکی ترسان لەخوا و پارێزکاری چاکترو باشترە ئەوەی باسکرا ھەندێکە لەبەڵگە و نیشانەکانی خوا بۆ ئەوەی بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ كَمَآ أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَٰتِهِمَآ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی نەوەی ئادەم با شەیتان فریوتان نەدات و نەتانخەڵەتێنێت ھەرچۆنێک باوک و دایکتانی لەبەھەشت دەرکرد لەحاڵێََََکدا پۆشاکەکەیانی لێداکەندن بۆ ئەوەی عەیب و عەورەتیان (دەربخات) و نیشانیان بدات بەڕاستی شەیتان خۆی و دەستەکەی دەتانبینن لەجێگایەکەوە کەئێوە ئەوان نابینن بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان گێڕاوە بەدۆست وخۆشەویست بۆ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةً قَالُوا۟ وَجَدْنَا عَلَيْهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک کردەوەیەکی زۆر بەدو ناشیرینیان دەکرد (کە بەڕووتی تەواف کردن نموونەیەکەیەتی) دەیانووت: لە باوو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە, وە خوا فەرمانی ئەو (کردەوەی) پێ داوین (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان خوا فەرمان نادات بەکردەوەی بەد و خراپ ئایا بەدەم خواوە شتێک دەڵێن کەنایزانن و بێ ئاگان لێی؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَمَرَ رَبِّى بِٱلْقِسْطِ وَأَقِيمُوا۟ وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە, وە لەکاتی ھەموو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکەنە خوا و دڵسۆزانە ھاواری لێ بکەن و بیپەرستن ھەرچۆنێ لە یەکەم جارەوە (خوا) دروستی کردون بەو شێوەیە دەگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلضَّلَٰلَةُ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەستەیەکی ڕێنمونی کردوە دەستەیەکیش گومڕایی بەسەریاندا چەسپا بەڕاستی ئەوانە شەیتانەکانیان کرد بەدۆست و پشتیوانی خۆیان لەجیاتی خوا وە وا گومان دەبەن کەڕێنمونی کراوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ خُذُوا۟ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی نەوەی ئادەم، پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لەکاتی ھەموو نوێژ (چوونە مزگەوتێکتاندا) وە بخۆن و بخۆنەوە (لەوەی کە خوا حەڵاڵی کردووە بۆتان) و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَٰتِ مِنَ ٱلرِّزْقِ قُلْ هِىَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَٰتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ ڕازاندنەوە وجوانی و (نازونیعمەتە) خواییەکانی حەرام کردووە کەخوا بۆ بەندەکانی دروستی کردووە ھەروەھا ڕۆزی وخۆراکە پاک و خۆشەکان (کێ حەرامی کردوون) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوانە بۆ بڕوادارانە لەژیانی دونیادا (بێ بڕوایانیش لەپەنای ئەواندا بەشداری دەکەن) (بەڵام) لەڕۆژی دواییدا تایبەتە بەبڕوادارانەوە بەم شێوەیە ئایەتەکانمان باس دەکەین و ڕوونی دەکەینەوە بۆ گەل و کۆمەڵێک کە دەزانن و تێدەگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّىَ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلْإِثْمَ وَٱلْبَغْىَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًا وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بێگومان پەروەردگارم تەنھا ئەو کردەوانەی حەرام کردوە کەزۆر بەد و خراپن ئەوانەی کە ئاشکران و ئەوانەش کە نھێنین وە گوناھی (حەرام کردووە) وە دەست درێژی بەناھەق وە (حەرامی کردوە) شتێک بکەنە ھاوبەش بۆخوا کەبەڵگەی بۆ نەھاتووە, وە (حەرامی کردووە) کەبەدەم خواوە شتانێک بڵێن کەنایزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ ھەموو ئوممەتێ کاتێکی دیاری کراو ھەیە (بۆ مردن و سزادانیان) ئەمجا کاتێک ماوەی (مردن یان سزا) کەیان ھات ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِى فَمَنِ ٱتَّقَىٰ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بۆتان ھات پێغەمبەرانێک لەخۆتان ئایەتەکانی منیان بۆ دەخوێندنەوە جا ھەر کەس خۆی پاراست (لە نا فەرمانی خوا) و کردەوەی چاکی کرد ئەوە مەترسیان لەسەر نیە وخەم و خەفەتیش ناخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەش کە بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە و خۆیان بەزل دەزانی لەبەرانبەر ئەو ئایەتانەدا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن ئەوانە بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يَنَالُهُمْ نَصِيبُهُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوْنَهُمْ قَالُوٓا۟ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵبەستێ یان بێ بڕوا بێت بەئایەتەکانی خوا ئەوانە ئەو بەشەی بۆیان نوسراوە دوو چاریان دەبێت ھەتا ئەو کاتەی نێردراوەکانمان (بۆ گیان کێشان) دێن بۆیان دەیانمرێنن و (گیانیان دەکێشن) پێیان دەڵێن ئەوانەی لەجیاتی خوا ئێوە ھاوارو نزاتان لێ ئەکردن لەکوێن (لەوەڵامدا) دەڵێن دیار نین و وون بوون لێمان وە شایەتی دەدەن لەسەر خۆیان کە بێگومان ئەوانە لە دونیادا بێ بڕوا بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱدْخُلُوا۟ فِىٓ أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ فِى ٱلنَّارِ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌ لَّعَنَتْ أُخْتَهَا حَتَّىٰٓ إِذَا ٱدَّارَكُوا۟ فِيهَا جَمِيعًا قَالَتْ أُخْرَىٰهُمْ لِأُولَىٰهُمْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ أَضَلُّونَا فَـَٔاتِهِمْ عَذَابًا ضِعْفًا مِّنَ ٱلنَّارِ قَالَ لِكُلٍّ ضِعْفٌ وَلَٰكِن لَّا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا پێیانی) فەرموو ئێوە لەگەڵ ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە وە بوون لە جنۆکەو ئادەمیزاد بچنە ئاگری دۆزەخەوە ھەر جارێک دەستەیەک دەچنە ناویەوە نەفرین لەھاوبیرانی دەکات ھەتا ھەموو دەگەن بەیەک و کۆدەبنەوە یەک دەگرن دوایینەکانیان (کەشوێن کەوتوو بوون) دەربارەی پێشوەکانیان (کەپێشەوا بوون) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە ئێمەیان گومڕا کرد دە تۆش لەئاگردا دووقات سزایان بدە (پەروەردگار) دەفەرموێ بۆ ھەرکامتان (سزا) دوو بەرامبەرە بەڵام ئێوە نازانن و بێ ئاگان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَتْ أُولَىٰهُمْ لِأُخْرَىٰهُمْ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسەرۆک و چاو لێکراوەکان بە شوێن کەوتووەکانیان دەڵێن ئێوەش ھیچ زیادە ڕێزێکتان بەسەر ئێمەدا نیە دە ئێوەش سزا بچەژن بەھۆی ئەو (خراپانەی) دەتانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَٰبُ ٱلسَّمَآءِ وَلَا يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ ٱلْجَمَلُ فِى سَمِّ ٱلْخِيَاطِ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە وە خۆیان بەگەورە و زل دادەنا لە بەرامبەریاندا ئەوانە دەرگاکانی ئاسمانیان بۆ ناکرێتەوە و ناچنە بەھەشتەوە ھەتا حوشتر نەچێت بەکونی دەرزی دروماندا (ئەمەش مەرجێکە ھەرگیز نایەتە دی) ئا بەو جۆرە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی لەدۆزەخدا فەرش و ڕاخەریان (لە ئاگرە) وە لەلای سەروشیانەوە لێفە و داپۆشەریان (لەئاگرە) ئا بەو جۆرە تۆڵە لەستەمکاران دەستێنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوەی چاکیشیان کردووە داوا لە ھیچ کەس ناکەین زیاد لەتوانای خۆی ئا ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن ئەوان ھەمیشەیین تێیدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِىَ لَوْلَآ أَنْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ وَنُودُوٓا۟ أَن تِلْكُمُ ٱلْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی لەدڵیاندا بووبێت دامانڕنی لەکینە و ڕق (دەربارەی یەکتری) ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێر (کۆشک وباخەکان) یاندا وە دەڵێن سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەڕێنمونی کردین بۆ ئەم ڕێگایە کە ئێمە ھەرگیز ڕێبازی ڕاست شارەزا نەدەبووین ئەگەر خوا ڕێنمونی نەکردینایە سوێند بەخوا بێگومان نێرراوەکانی پەروەردگارمان ڕاستیان ھێنا وە بانگیان لێ دەکرێت بەمەی کە ئەو بەھەشتە پێتان بەخشرا بەھۆی ئەو کردەوە (چاکانە وە بوو) کە دەتان کردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا قَالُوا۟ نَعَمْ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌۢ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەھەشتیەکان بانگ دەکەن لەدۆزەخیەکان بێگومان ئێمە ئەوەی کەپەروەردگارمان بەڵێنی پێداین ڕاست بوو پێی گەیشتین جا ئایا ئێوەش ئەوەی کەپەروەردگارتان بەڵێنی پێدان ڕاست بوو پێی گەیشتن؟ دەڵێن بەڵێ پاشان جاڕچیەک جاڕی دەدا لەنێوانیاندا کەنەفرەتی خوا لەسەر ستەمکاران بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ كَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی بەرھەڵستی لە ڕێی خوا دەکەن و دەیانویست ئەو (ڕێگایە) بەخوارو ناڕێک نیشان بدەن لەکاتێکدا ئەوان بێ بڕوا بوون بەڕۆژی دوایی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى ٱلْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّۢا بِسِيمَىٰهُمْ وَنَادَوْا۟ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو لەنێوانیاندا پەردە و جیاکەرەوەیەک ھەیە بەسەر ئەعرافەوە (کەبەرزاییەکە لەنێوان بەھەشت و دۆزەخدا) پیاوانێک ھەن ھەر یەکە لەبەھەشتی ودۆزەخیەکان دەناسنەوە بەھۆی نیشانە و (شێوەی تایبەتی) یانەوە جا بەھەشتیەکان بانگ دەکەن و دەڵێن: سەلامتان لێ بێت نەچوونەتە ناویەوە بەڵام ئومێدیان ھەیەو بەتەمان بچنە ناوى

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَٰرُهُمْ تِلْقَآءَ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ قَالُوا۟ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کاتێک ڕوویان لادرێ و وەرگێڕدرێت بەرەو لای دۆزەخیەکان دەڵێن ئەی پەروەردگارمان مەمانخەنە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْأَعْرَافِ رِجَالًا يَعْرِفُونَهُم بِسِيمَىٰهُمْ قَالُوا۟ مَآ أَغْنَىٰ عَنكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی وان بەسەر ئەعرافەوە پیاوانێک بانگ دەکەن کەبەنیشانەی تایبەتیاندا دەیان ناسن دەڵێن کۆمەڵەکەتان سوودی پێ نەگەیاندن ھەروەھا خۆبەزل زانین و لەخۆبایی بوونتان بەکەڵکتان نەھات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحْمَةٍ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە (ھەژارە باوەڕدارەکان) ھەر ئەوانە نین کەئێوە (لەدونیادا) سوێندتان دەخوارد کەخوا بەر میھرەبانی خۆیان ناخات (خوا بەھەژارە باوەڕدارەکان ئەڵێت) بچنە بەھەشت ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە و ئێوە خەم ناخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا۟ عَلَيْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دۆزەخیەکان بانگ و ھاوار لەبەھەشتیەکان دەکەن (دەڵێن) ھەندێ ئاومان پێ ببەخشن یان ھەندێک لەو ڕۆزیەی کەخوا پێی بەخشیوون (بماندەنێ) (لەوەڵامیاندا) دەڵێن: خوا ھەردووکیانی لەسەر بێ بڕوایان حەرام کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَهْوًا وَلَعِبًا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فَٱلْيَوْمَ نَنسَىٰهُمْ كَمَا نَسُوا۟ لِقَآءَ يَوْمِهِمْ هَٰذَا وَمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەئاینەکەی خۆیان کردبووە سەرقاڵی بێ سوود و گاڵتە جاڕی وە ژیانی دونیا ھەڵیخەڵەتاندن بۆیە ئەمڕۆ ئەوان لەبیرخۆمان دەبەینەوە ھەرچۆنێک ئەوان دیداری ئەم ڕۆژەیان لەبیری خۆیان بردبویەوە, وە (لەبەرئەوەی) ئایەتەکانی ئێمەیان ئینکار دەکرد (دانیان پێدا نەدەھێنا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ جِئْنَٰهُم بِكِتَٰبٍ فَصَّلْنَٰهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ئێمە کتێبێکمان بۆھێناون لەڕووی زانستەوە بەڕوونی شیمان کردوەتەوە کەڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ کەسانێک بڕوا دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُۥ يَوْمَ يَأْتِى تَأْوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشْفَعُوا۟ لَنَآ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا چاوەڕوانی چی دەکەن بێجگە لە سەرئەنجامی ھەڕەشەکانی ئەو (قورئانە)؟ ئەو ڕۆژەی کە سەرئەنجامی (ھەڕەشەکانی) بەدی دێت ئەوانەی لەوە و پێش لەبیریان کردبوو دەڵێن بەڕاستی نێرراوەکانی پەروەردگارمان بەڕاستیەوە ھاتن جا ئایا (ئەمڕۆ) تکا کارانێک بۆ ئێمە ھەیە تکامان بۆ بکەن یان بگەڕێنرێینەوە بۆ دونیا ھەتا کردەوەی چاک بکەین نەک وەک ئەوەی دەمانکرد بێگومان خۆیانیان دۆڕاند ئەوەی ھەڵیان دەبەست وون بوو لێیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ يَطْلُبُهُۥ حَثِيثًا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتٍۭ بِأَمْرِهِۦٓ أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی پەروەردگارتان ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروستکردووە پاشان (خوا) بەرز بووەوە سەر عەرش و قەراری گرت (ئێمە ئیمانمان پێیەتی بەڵام شێوەکەی نازانین پرسیار کرا لە ئیمامی مالیک دەربارەی (استواء) فەرمووی وەستانەکە حەقیقەتە و چۆنێتیەکەی نەزانراوە و پرسیارکردن دەربارەی بیدعـەتـە وباوەڕبوون پێی واجبە) بە (تاریکایی) شەو (ڕۆشنایی) ڕۆژ دادەپۆشێت (بەپێچەوانەشەوە) (ڕِۆژ بەشوێن شەوەوەیە بەخێرایی) وشـەو بەشوێن ڕۆژەوەیە بەخێرایی خۆر و مانگ و ئەستێرەکانیش ژێر بار کراوون بەفەرمانی خۆی بێداربن کەبەدیھێنان و فەرماندان ھەر بۆ خوایە پاک و بێگەردە (لەھەموو کەم و کوڕیەک) خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپەروەردگارتان بپاڕێنەوە بەزەلیلی (و کڕوزانەوە) و بەنھێنی بێگومان خوا دەستدرێژی کارانی خۆش ناوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا وَٱدْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا إِنَّ رَحْمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٌ مِّنَ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخراپەکاری مەکەن لەزەویدا پاش ئەوەی کەخوا چاکی کردووە, وە ھاوار و نزا بەرن بۆ خوا بەترس و ئومێدەوە بەڕاستی میھرەبانی خوا لەچاکەکارانەوە نزیکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتْ سَحَابًا ثِقَالًا سُقْنَٰهُ لِبَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَنزَلْنَا بِهِ ٱلْمَآءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (خوا) زاتێکە بایەکان دەنێرێت بەموژدەدەر پێش (بارانی) رەحمەتی پەروەردگار ھەتا کاتێک ھەوری قورسی(باراناوی) ھەڵدەگرن دەینێرین بۆ ووڵاتێکی مردوو (وشکی بێ گیا) جا بەو (ھەورە) باران دەبارێنین بەھۆی ئەوەوە ھەموو بەرووبومێک دەردەھێنین (لە زەویدا) ھەر بەو وێنەیە مردووەکان لە زەوی دەردەھێنین (و زیندوویان دەکەینەوە) ھەتا ئێوە بیربکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْبَلَدُ ٱلطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُۥ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ وَٱلَّذِى خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْـَٔايَٰتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزەوی وخاکی پاک و بەپیت ڕووەک و شیناییەکەی بەفەرمانی پەروەردگاری دەڕوێت وە ئەوەی پیس و بێ خێرە دڕک و داڵ نەبێ لێی ناڕوێت و دەرنایەت ئا بەو جۆرە ئایەتەکانی خۆمان باس دەکەین بۆ گەلێک کە سوپاسگوزاربن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ئێمە نوحمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی ووتی: ئەی گەلەکەم تەنھا خوا بپەرستن ئێوە ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو (لە خوا) بەڕاستی من دەترسم (دووچاری) ئێوە بێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاربەدەست و دەسەڵاتدارانی گەلەکەی ووتیان بەڕاستی ئێمە تۆ لەگومڕاییەکی ئاشکرادا دەبینین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى ضَلَٰلَةٌ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفەرمووی: ئەی گەلەکەم ھیچ گومڕاییەک لەمندا نیە بەڵکو من نێرراوم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەیامەکانی پەروەردگارم ڕادەگەیەنم پێـتان وە ئامۆژگاریتان دەکەم و ئەوەی من لەلایەن خواوە دەیزانم ئێوە نایزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا۟ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا سەرتان سوڕماوە لەھاتنی پەیام و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەوەردگارتانەوە بۆ پیاوێک لەخۆتان (کەنوحە) بۆ ئەوەی ئاگادارتان کاتەوەو بتانترسێنێت و خۆتان بپارێزن (لەنا فەرمانی خوا) بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا عَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدوای ئەوە بڕوایان پێ نەھێنا ئێمەش (نوح) مان ڕزگار کرد ھەروەھا ئەوانەش لە گەڵیدا بوون لەکەشتیەکەدا پاشان ئەوانەی بڕوایان نەبوو بە ئایەتەکانمان نوقممان کردن و خنکاندمانن بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵی (دڵ) کوێران بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ أَفَلَا تَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ناردمان بۆ لای گەلی عاد براکەیان کە ھوود (پێغەمبەرە) فەرمووی: ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو دەی ئایا ئێوە پارێزکار نابن ولەخودا ناترسن؟!

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى سَفَاهَةٍ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کاربەدەست و دەسەڵاتدارانەی کە بێ بڕوابوون لە گەلەکەی ووتیان بە ڕاستی ئێمە تۆ لەگێلی و نەفامیدا دەبینین وە بە ڕاستی وا گومان دەبەین کە تۆ لەدرۆزنان بیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى سَفَاهَةٌ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفەرمووی ئەی گەلەکەم ھیچ گێلی و نەفامی یەک لە مندا نیە بەڵکو من نێرراوێکم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانیانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنَا۠ لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەیامەکانی پەروەردگارم بەئێوە ڕادەگەیەنم وە من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکەرێکی دەست پاک و ئەمینم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ وَزَادَكُمْ فِى ٱلْخَلْقِ بَصْۜطَةً فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا سەرتان سوڕماوە لەھاتنی (نیگاو) ئامۆژگاری لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ پیاوێک لەخۆتان ھەتا بتانترسێنێت وە بیری (چاکەکانی خوا) بکەنەوە کاتێ ئێوەی کرد بەجێنشین لەپاش گەلی نوح وە لەش وقەڵافەتی ئێوەی لەوان گەورەتر دروستکرد کەواتە بیری چاکەو بەھرەکانی خوا بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارتان ببێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ ٱللَّهَ وَحْدَهُۥ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئایا بۆ ئەوە ھاتووی بۆ ناومان کە بەتەنھا خوا بپەرستین وە وازبھێنین لەوەی باوک و باپیرانمان دەیانپەرستن کەواتە ئەو (سزایەی) کەبەڵێنت پێ داوین بۆمان بێنە دی ئەگەر ڕاست دەکەیت و لەڕاست گۆیانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌ وَغَضَبٌ أَتُجَٰدِلُونَنِى فِىٓ أَسْمَآءٍ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفەرمووی: بێگومان لەلایەن پەروەردگارتانەوە تووشتان بووە سزاو خەشم و توڕەیی ئایا دەمە قاڵێم لەگەڵدا دەکەن دەربارەی چەند ناوێک کەئێوەو باو و باپیرانتان ناوتانە لەبتانێک کەخوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەریان نەناردۆتە خوارەوە جا کەواتە چاوەڕوانی بکەن منیش لەگەڵتان لەچاوەڕوانانم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَمَا كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئەو و ئەوانەش لەگەڵی بوون و ( باوەڕیان پێ ھێنا بوو) بەمیھرەبانیەک لەلایەن خۆمانەوە ڕزگارمان کردن ئەوانەشمان لەڕیشە ھێنا کەئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دادەنا و باوەڕدار نەبوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًا قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ گەلی سەمودیش ساڵحی برایانمان نارد فەرمووی: ئەی گەلەکەم خوا بەتەنھا بپەرستن جگە لەو پەرستراوێکی ترتان نیە بێگومان موعجیزەیەکی ڕوونتان لەپەروەردگارتانەوە بۆ ھاتووە ئەمە حوشتری خوایە کە موعجیزەیەکە بۆ ئێوە جا لێی گەڕێن با بخوا و بلەوەڕێت لەزەوی خوادا و ئازاری مەدەن و دەستی بۆ مەبەن بەخراپە (ئەگەر وابکەن) تووشی سزایەکی سەخت و بەئازار دەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ عَادٍ وَبَوَّأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِن سُهُولِهَا قُصُورًا وَتَنْحِتُونَ ٱلْجِبَالَ بُيُوتًا فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبیر بکەنەوە لەو کاتەی کەخوا ئێوەی گێڕا بەجێنشین لەپاش ھۆزی عاد لەزەویدا دایمەزراندن و نیشتەجێی کردن لەدەشتەکانیدا کۆشکی بەرز دروست دەکەن وە لەشاخەکانیدا، ماڵ و خانوو دائەتاشن دە بیربکەنەوە لەچاکە گەورەکانی خوا و (سوپاسی بکەن) و خراپەکاری مەکەن لەوڵاتدا و (مەبن بەخراپەکار و گێرە شێوێن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِمَنْ ءَامَنَ مِنْهُمْ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَٰلِحًا مُّرْسَلٌ مِّن رَّبِّهِۦ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلَ بِهِۦ مُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەسەڵاتدارە لووت بەرزەکانی گەلەکەی ووتیان بەوانەی لاوازو ژێر دەستەکرا بوون ئەوانەی بڕوایان ھێنا بوو لەناویاندا ئایا دەزانن کەێاڵح ڕەوانە کراوە لەلایەن پەوەردگاریەوە ووتیان بێگومان ئێمە بڕوادارین بەوەی کەێالح پێی ڕەوانە کراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا بِٱلَّذِىٓ ءَامَنتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی خۆیان بەزل دەزانی ووتیان بەڕاستی ئێمە بێ باوەڕین بەوەی کەئێوە بڕواتان پێ ھێناوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَعَقَرُوا۟ ٱلنَّاقَةَ وَعَتَوْا۟ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ وَقَالُوا۟ يَٰصَٰلِحُ ٱئْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا حوشترەکەیان سەربڕی وە سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەدگاریان وە ووتیان: ئەی ساڵح ئەو بەڵێنی (سزایەی) بە ئێمەی دەدەیت بۆمان بێنەدی ئەگەر تۆ لەپێغەمبەرانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھۆی ئەوەوە بومە لەرزەیەکی بەتین لێی دان ئیتر ھەموویان لەماڵ وخانووەکانیان دا بوون بە (لاشەی) بێ گیان و بێ جوڵە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَٰكِن لَّا تُحِبُّونَ ٱلنَّٰصِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ساڵح ڕووی لێ وەرگێڕان و (وازی لێ ھێنان) وە فەرمووی ئەی گەلەکەم سوێند بەخوا بەڕاستی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندن وە ئامۆژگاریم کردن و دڵسۆز بوم بۆتان بەڵام ئێوە ئامۆژگارو دڵسۆزانتان خۆشناوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لوطمان نارد، کاتێک بەگەلەکەی ووت چۆن ئێوە ئەو کارە زۆر بەد و خراپە دەکەن کە (نێر بازیە) ھیچ کەس لەجیھاندا پێشتان نەکەوتوە لەو (کارەپیسە) دا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێوە بەپیاوان ئارەزوتان دەشکێنن؟ لەجیاتی ئافرەتان؟ بەڵکو ئێوە دەستەیەکی زیادە ڕۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوهُم مِّن قَرْيَتِكُمْ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کەووتیان لەشار و ووڵاتەکەتان (لوط و ئیماندارەکان) دەربکەن بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن کەخۆیان پاک و تەمیز ڕادەگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بارانيَكمان بةسةرا باراندن (بةرد بارانمان كردن) جا سةيركة سةرئةنجامى تاوان باران ضؤن بوو (وضيان ليَهات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ گەلی مەدیەنیش شووعەیبی برایانمان نارد فەرمووی ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو بێگومان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەو موعجیزەیەکی ڕوون و ئاشکراتان بۆ ھاتووە کەواتە لە پێوانە و کێشانەتان دا ڕێک و ڕاست بن و لەشت و مەکی خەڵکی کەم مەکەنەوە (بەدزی) وە لەزەویدا خراپەکاری مەکەن لەپاش چاکردنی ئەوەی باسکرا چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە ئیماندارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَقْعُدُوا۟ بِكُلِّ صِرَٰطٍ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًا وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ كُنتُمْ قَلِيلًا فَكَثَّرَكُمْ وَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەسەر ھەموو ڕێگایەک دامەنیشن (رێگە مەگرن لەخەڵکی) ھەڕەشە بکەن و بەرھەڵستی ڕێگەی خوا بکەن لەو کەسەی باوەڕی پێ ھێنا بێت و بتانەوێت ڕێگای خوا بەلاری وچەوتی بخەنەڕوو وە بیری ئەو کاتە بکەنەوەکە ئێوە کەم بوون پاشان خوا زۆری کردن دەی سەرنج بدەن سەرئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو و(چیان لێھات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن كَانَ طَآئِفَةٌ مِّنكُمْ ءَامَنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَطَآئِفَةٌ لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ فَٱصْبِرُوا۟ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ بَيْنَنَا وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر کۆمەڵێک لە ئێوە باوەڕیان ھێنا بێت بەو پەیامەی بەمندا نێردراوە، وە کۆمەڵێکی ترتان باوەڕیان نەھێنا بێت ئەوە ئارام بگرن ھەتا خوا بڕیار دەدات لەنێوانماندا وە ئەو (خوای گەورە) باشترینی بڕیاردەرانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَنُخْرِجَنَّكَ يَٰشُعَيْبُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَٰرِهِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوکاربەدەست ودەسەڵاتدارانەی کەخۆیان بەگەورە دائەنا لەناو گەلەکەی (شوعەیب) دا ووتیان ئەی شوعەیب بێگومان دەرت دەکەین وە ئەوانەش کە بڕوایان ھێناوە لەگەڵ تۆدا لە شارە کەمان یان دەبێ بگەرێنەوە سەر ئاینی ئێمە (شوعەیب) فەرمووی: ئەگەر حەزیش نەکەین و پێشمان ناخۆش بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَدِ ٱفْتَرَيْنَا عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِى مِلَّتِكُم بَعْدَ إِذْ نَجَّىٰنَا ٱللَّهُ مِنْهَا وَمَا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّعُودَ فِيهَآ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا ٱفْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِٱلْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْفَٰتِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان درۆیەکی گەورەمان بۆ خوا ھەڵبەستوە ئەگەر بگەڕێینەوە ناو ئاینەکەتان (کە بت پەرستیە) پاش ئەوەی کەخوا ڕزگاری کردین لێی ڕەوانیە بۆمان بگەڕێینەوە بۆ ناو ئەو (بت پەرستیە) مەگەر خوای پەروەردگارمان بیەوێت زانست و ئاگاداری پەروەردگارمان ھەموو شتێکی گرتۆتەوە تەنھا پشتمان بە خوا بەستووە (ووتیان): ئەی پەروەردگارمان، لەنێوان ئێمە و گەلەکەماندا حوکم و بڕیار بدە بەھەق تۆ باشترینی بڕیار دەرانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَئِنِ ٱتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذًا لَّخَٰسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەستەو ئەشرافی ھۆزەکەی کە بێ بڕوا بوون ووتیان سوێند بە خوا ئەگەر ئێوە شوێن شوعەیب بکەون بەڕاستی ئەو کاتە زیان لێکەوتوان خۆتانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بەھۆی ئەوە, وە بومەلەرزەیەکی توند لێیدان ھەموویان لەماڵەکانیاندا لەناوچوون (بێ گیان و جووڵە کەوتن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًا كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًا كَانُوا۟ هُمُ ٱلْخَٰسِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە شوعەیبیان بەدرۆزانی (باوەڕیان پێ نەھێنا) (وا تیا چوون) وەک ھەر لەو ماڵانەدا نە بووبن (وتێیدا نەژیابن) ئەوانەی کە شوعەیبیان بە درۆزانی (باوەڕیان پێ نەھێنا) ھەر ئەوان خەسارۆمەند بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ فَكَيْفَ ءَاسَىٰ عَلَىٰ قَوْمٍ كَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر (شوعەیب) ڕووی لێ وەرگێڕان فەرمووی پێیان: ئەی گەلەکەم سوێند بەخوا بەڕاستی من پەیامی پەروەردگارم بە ئێوە گەیاند و ئامۆژگاریم کردن جا چۆن بۆ ھۆزی بێ بڕواو کافر غەم و خەفەت بخۆم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍ مِّن نَّبِىٍّ إِلَّآ أَخَذْنَآ أَهْلَهَا بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە بۆ ھەر گوند و شارێک پێغەمبەرێکمان ڕەوانە کردبێت دانیشتوانیمان تووش کردووە بەنەبوونی و کەم دەرامەتی (بەزیان و نەخۆشی) تا لە پەروەردگار بپاڕێنەوە و پەشیمان ببنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدْ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذْنَٰهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەدوایدا خراپە و ناخۆشیەکەمان گۆڕی بەچاکە و خۆشی ھەتا زۆر بوون و گەشەیان کرد لەماڵ و سەروەتدا وە ووتیان: بێگومان باو و باپیرانمان تووشی زیان و ناخۆشی و نەخۆشی بوون جا لەناکاودا سزامان گرتنی لەکاتێکدا کە ھەستیان نەدەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْقُرَىٰٓ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَٰتٍ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ وَلَٰكِن كَذَّبُوا۟ فَأَخَذْنَٰهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر دانیشتوانی شار وگوندەکان باوەڕیان بھێنایە و خۆیان بپاراستایە (لە قەدەغە کراوەکانی خوا) بەڕاستی دەرگای بەرەکاتی ئاسمان و زەویمان بۆ دەکردنەوە بەڵام بڕوایان نەھێنا (بەپێغەمبەرەکەیان) ئەمجا ئێمەش ئەوانمان گرت و سزامان دان بەھۆی ئەو خراپانەوەی دەیانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا بَيَٰتًا وَهُمْ نَآئِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا خەڵکی ئەو شار وگوندانە ترسیان نەبوو لەوەی سزای ئێمەیان بۆبێت لە شەودا کاتێک ئەوان خەوتوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئایاخەڵکی ئەو شار وگوندانە ترسیان نەبوو لەوەی کەسزای ئێمەیان بۆ بێت لە چێشتەنگاودا لەکاتێکدا یاری و گاڵتە دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَأَمِنُوا۟ مَكْرَ ٱللَّهِ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا لە پیلانی خوا نەترسان و بێ باک بوون دەی کەس لەپیلانی خوا دڵنیا نابێت جگە لەکەسانی زەرەرمەند نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ أَهْلِهَآ أَن لَّوْ نَشَآءُ أَصَبْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ڕوون نەبۆتەوە بۆ ئەوانەی زەویان بە میرات بۆ دەمێنێتەوە دوای (تیا چوونی) خاوەنە پێشوەکانیان ئەگەر بمانەوێت بەھۆی گوناھەکانیانەوە دووچاری بەڵایان دەکەین وە مۆر دەنێین بەسەر دڵیاندا ئیتر ئەوان (ھیچ پەند وئامۆژگارییەک) نابیستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تِلْكَ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآئِهَا وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ مِن قَبْلُ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو شار وگوندانانەی (کە وێرانمان کردن) ھەندێک لە ھەواڵەکانی دەگێڕینەوە بۆت سوێند بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانیان بۆھات بە بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە بەڵام باوەڕیان نەھێنا بەوەی کەلەپێش دا بە درۆیان دەزانی ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی بێ باوەڕاندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِم مِّنْ عَهْدٍ وَإِن وَجَدْنَآ أَكْثَرَهُمْ لَفَٰسِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزۆربەی ئەوانمان نەدی خاوەنی ھیچ پەیمانێک بن بەڕاستی زۆربەیانمان دی سەرپێچیکار و (تاوانبار) بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَظَلَمُوا۟ بِهَا فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان دوای ئەوانەی (کەباسمان کردن) موسامان نارد بە بەڵگە و موعجیزەکانمانەوە بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڵام ئەوان بەنیشانەکان (بێ بڕوا بوون) و ستەمیان کرد جا بڕوانە و سەرنج بدە کە سەرەنجامی لە فەرمان دەرچووان و خراپەکاران چۆن بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰفِرْعَوْنُ إِنِّى رَسُولٌ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموسا فەرمووی: ئەی فیرعەون بەڕاستی من پێغەمبەرێکم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حَقِيقٌ عَلَىٰٓ أَن لَّآ أَقُولَ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ قَدْ جِئْتُكُم بِبَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِىَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوا شیاوە و (سوورم) کە ھیچ شتێک نەڵێم بە ناوی خواوە جگە لە ھەق و ڕاستی بە ڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام بۆ ھێناون کەواتە بەنو ئیسرائیل لەگەڵ من بنێرە (بەرەڵایان کە، لە کۆیلەیی و چەوسانەوەت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِن كُنتَ جِئْتَ بِـَٔايَةٍ فَأْتِ بِهَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فیرعەون) ووتی: ئەگەر بەڵگە و موعجیزە یەکت ھێناوە (ئەی موسی) ئەوە نیشانی بدە ئەگەر تۆ لە ڕاست بێژانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا یەکسەر گۆچانەکە بوو بەمارێکی گەورەی ئاشکرا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەستی (لە باخەڵیەوە یان لە بنھەنگڵیەوە) دەرھێنا لە پڕ ئەو (دەستە) سپی و پرشنگداربوو بۆ بینەران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەندێک لە کاربەدەست ودەسەڵاتدارانی گەلەکەی فیرعەون ووتیان: بە ڕاستی ئەم (موسایە) جادوگەرێکی زۆر زانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُمْ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەیەوێت لە خاک و ووڵاتی خۆتان دەرتان کات جا ئێوە فەرمان و راتان چیە (لەم بارەیەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَأَرْسِلْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانیش ووتیان: کاری (موسا) وبراکەی دوابخە و کەسانێک بنێرە له شارانەكاندا ههموو (جادوگەرهكان) كۆبكهنهوه

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو جادووگەرێکی شارەزات بۆ دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَآءَ ٱلسَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ قَالُوٓا۟ إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ ٱلْغَٰلِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجادوگەران ھاتن بۆ لای فیرعەون ووتیان: بێگومان ئێمە پاداشت و خەڵاتی گەورەمان دەبێت ئەگەر ھاتوو ئێمە سەرکەوتین (بەسەر موسا دا)؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فیرعەون) ووتی: بەڵێ پاداشتی گەورەتان دەبێت: و بێگومان ئێوە لەنزیکانی (خۆم) دەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ نَحْنُ ٱلْمُلْقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(جادوگەرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (ئەوەی پێتە) فڕێی دە یان ئێمە دەیھاوێژین و فڕێی دەدەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَلْقُوا۟ فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ سَحَرُوٓا۟ أَعْيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَآءُو بِسِحْرٍ عَظِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی: ئێوە بیھاوێژن (ئەوەی پێتانە) ئەمجا کاتێ (ئەوەی پێیان بوو لە جادو) فڕێیاندا چاوبەستیان لە خەڵک کرد وترسێکی گەورەیان خستە دڵیانەوە, وە جادویەکی گەورەیان نواند

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِىَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەحیمان کرد بۆ موسا کە گۆچانەکەت فڕێ بدە ئیتر یەکسەر ئەو (گۆچانە بوو بەمار) و ھەرچی جادوی درۆینەیان کردبوو ھەڵی لووشی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَوَقَعَ ٱلْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر ڕاستی دەرکەوت و ڕوون بوویەوە ئەوانیش ھەرچی (سیحر) یان کرد بوو پووچەڵ بوویەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَغُلِبُوا۟ هُنَالِكَ وَٱنقَلَبُوا۟ صَٰغِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر لەوێدا (فیرعەون و شوێنکەوتوانی) ژێر خران و دۆڕان و بە ڕسوایی گەڕانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە جادوگەران ھەموویان سوژدەیان برد (بۆ پەروەردگاریان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ساحیرەکان) ووتیان: ئێمە بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە پەروەردگاری موسا و ھارونە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فِرْعَوْنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ إِنَّ هَٰذَا لَمَكْرٌ مَّكَرْتُمُوهُ فِى ٱلْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا۟ مِنْهَآ أَهْلَهَا فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفیرعەون ووتی: پێش ئەوەی مۆڵەتان بدەم باوەڕتان پێ ھێنا! بەڕاستی ئەمە فێڵ و پیلانێکە (ئێوە و موسا) نەخشەتان بۆ کێشاوە لەم شارەدا تا دانیشتوانەکەی لێ دەربکەن جا لە دواییدا دەزانن (چیتان لێ دەکەم)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بێت دەست و قاچتان ببڕم بەپێچەوانەوە (چەپ و ڕاست) ئەمجا سوێند بێت گشتان ھەڵدەواسم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان: (بەفیرعەون) ئێمە دڵنیاین کە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا تَنقِمُ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا لَمَّا جَآءَتْنَا رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتۆ ھیچ ڕەخنەیەکت لەئێمە نیە جگە لەوەی کە ئێمە باوەڕمان بەبەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارمان ھێناوە کاتێک بۆ مان ھات ئەی پەروەردگارمان ئارامیمان بەسەردا بڕێژە و بە موسوڵمانیەتی بمان مرێنە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوْمَهُۥ لِيُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَآءَهُمْ وَنَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَٰهِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەندێک لە دەسەڵاتداران وکاربەدەستانی گەلی فیرعەون ووتیان ئایا واز لە موسا و ھۆزەکەی دەھێنی بۆ ئەوەی لە ووڵاتدا (لە خاکی میسردا) خراپەکاری بکەن و دەست لەخۆت و پەرستراوەکانت ھەڵبگرن (فیرعەون) ووتی: لەمەودوا کوڕەکانیان دەکوژین و ئافرەتانیان دەھێڵینەوە بەزیندوویی (بۆ خزمەت کردن) وە بێگومان ئێمە دەسەڵاتدارین بەسەریاندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱصْبِرُوٓا۟ إِنَّ ٱلْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموسا بەگەلەکەی ووت داوای یارمەتی لە خوا بکەن و خۆ ڕاگر بن بێگومان ھەموو زەوی موڵکی خوایە دەیدا بەھەرکەس لەبەندە (شیاوە) کانی کەخۆی بیەوێت و سەرئەنجامی چاک بۆ خواناسانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أُوذِينَا مِن قَبْلِ أَن تَأْتِيَنَا وَمِنۢ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(گەلەکەی) ووتیان: پێش ھاتنی تۆ بۆ ناومان ئازار دراین ھەروەھا پاش ھاتنی تۆ بۆ ناومان (بەپێغەمبەرایەتی) (موسا) فەرمووی: بەڵکو پەروەردگارتان دوژمنەکەتان لەناو بەرێت و ئێوە بکات بەجێنشینی (دوژمنەکانتان) لەسەر زەوی جا تەماشا دەکات ئێوە چۆن کار دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَخَذْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ بِٱلسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە دارودەستەی فیرعەونمان سزادا بە ووشکە ساڵی وقات وقڕی و کەم بوونەوەی بەرو بوومی میوە و کشتوکاڵەکانیان بۆ ئەوەی بیر بکەنەوەو (پەند وەربگرن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلْحَسَنَةُ قَالُوا۟ لَنَا هَٰذِهِۦ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَطَّيَّرُوا۟ بِمُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَلَآ إِنَّمَا طَٰٓئِرُهُمْ عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک چاکەیان بۆ بھاتایە (لە سەروەت و بەروبووم) دەیانووت: ئەمە ھەر ھی ئێمەیە (شایستەی ئێمەیە) بەڵام کاتێک تووشی بەڵاو خراپە بوونایە (دەیانووت) بەھۆی شوومی موسا و شوێن کەوتووانیەوەیە بێداربن بێگومان ئەو (ناخۆشیانەی) بەلایانەوە شووم و خراپە لەلایەن خواوەیە (نەک موسا و ئیمانداران) بەڵام زۆربەیان بێ ئاگان ونازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ مَهْمَا تَأْتِنَا بِهِۦ مِنْ ءَايَةٍ لِّتَسْحَرَنَا بِهَا فَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەیانووت (بە موسا) ھەر موعجیزەیەکمان بۆ بھێنی بۆ ئەوەی جادومان لێ بکەی پێی ئەوە ئێمە باوەڕت پێ ناھێنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلطُّوفَانَ وَٱلْجَرَادَ وَٱلْقُمَّلَ وَٱلضَّفَادِعَ وَٱلدَّمَ ءَايَٰتٍ مُّفَصَّلَٰتٍ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًا مُّجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئێمەش ناردمانە سەریان لافاو وکوللە و ئەسپێ جۆرەھا بۆق و خوێن کەچەند بەڵگەو موعجیزەیەکی ڕوون بوون کەچی خۆیان بە گەورە زانی (لەوەی کە بڕوا بھێنن) بێگومان ئەوانە گەلێکی تاوانبار بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا وَقَعَ عَلَيْهِمُ ٱلرِّجْزُ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ لَئِن كَشَفْتَ عَنَّا ٱلرِّجْزَ لَنُؤْمِنَنَّ لَكَ وَلَنُرْسِلَنَّ مَعَكَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێکیش ئەو سزاو بەڵایان بەسەردا ھات ووتیان: ئەی موسا لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە بۆمان وەک بەڵێنی بەتۆ داوە سوێندبێ گەر ئەم بەڵاو سزایەمان لەسەر لابەری بێگومان باوەڕت پێ دەھێنین و بەنو ئیسرائیلت لەگەڵدا دەنێرین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلرِّجْزَ إِلَىٰٓ أَجَلٍ هُم بَٰلِغُوهُ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام کاتێک سزاکەمان لەسەریان لابرد تاگەیشتنە ماوەی دیاری کراو (بۆ تیاچوونیان) دەست بەجێ پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَٰفِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا تۆلەمان لێ سەندن وە لە دەریادا خنکاندمانن لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕیان بە نیشانەکانی ئێمە نەبوو وھەمیشە لێیان بێ ئاگا بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَوْرَثْنَا ٱلْقَوْمَ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ يُسْتَضْعَفُونَ مَشَٰرِقَ ٱلْأَرْضِ وَمَغَٰرِبَهَا ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ ٱلْحُسْنَىٰ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ بِمَا صَبَرُوا۟ وَدَمَّرْنَا مَا كَانَ يَصْنَعُ فِرْعَوْنُ وَقَوْمُهُۥ وَمَا كَانُوا۟ يَعْرِشُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر (لەجێگای گەلی فیرعەون) ئەو گەلەمان نیشتەجێ کرد کە ھەمیشە دەچەوسێنرانەوە لەڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتەدا کەپیت و بەرەکەتمان تێ خست بوو و بەڵێنی ھەرەجوانی پەروەردگارت بەتەواوی ھاتەدی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەھۆی ئارامگریانەوە (لەسەر ناڕەحەتیەکان) وە ڕووخاندمان وتێکمان دا ئەو کۆشک و تەلارانەی فیرعەون و گەلەکەی دروستیان کردبوو ھەروەھا ئەو (مێوە و ڕەز وباخانەی) کە کەپریان بۆ کرد بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتَوْا۟ عَلَىٰ قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصْنَامٍ لَّهُمْ قَالُوا۟ يَٰمُوسَى ٱجْعَل لَّنَآ إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ ءَالِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا نەوەی ئیسرائیلمان لەو دەریا پەڕاندەوە (فیرعەون و گەلەکەیمان تێدا خنکاند) ئەمجا تووشی خەڵکانێک بوون بەردەوام خەریکی پەرستنی بتەکانیان بوون (جولەکەکانیش) ووتیان: ئەی موسا ھەروەک ئەو پەرستراوانەی ئەوان تۆیش پەرستراوێکمان بۆ دابنێ موسا فەرمووی: بەڕاستی ئێوە ھۆزێکی نەفامن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ مُتَبَّرٌ مَّا هُمْ فِيهِ وَبَٰطِلٌ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانە ئەو (بت پەرستیەی) ئەوانی لەسەرە لە ناودەچێت وە ھەرچی دەکەن بەتاڵ و ھەڵوەشاوەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَٰهًا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموسا) فەرمووی: ئایا جگە لە خوا داوای پەرستراوێکی ترتان بۆ بکەم؟ کە (ئەو خوایە) ڕێزی داوون بەسەر جیھانیاندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ أَنجَيْنَٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يُقَتِّلُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بیربکەنەوە) لەو وەختەی رزگارمان کردن لە دەست و پەیوەندەکەی فیرعەون کە ئەشکەنجە و ئازاری سەختیان دەدان کوڕانی ئێوەیان دەکوشت و ئافرەتانی ئێوەیان دەھێشتەوە (بۆ خزمەتی خۆیان) وە لەو (ئازاردانە) تاندا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَٰعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَٰثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَٰهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَٰتُ رَبِّهِۦٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَٰرُونَ ٱخْلُفْنِى فِى قَوْمِى وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ ٱلْمُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڵێنمان بە موسا دا سی شەو بەدە شەوی تر ماوەکەمان تەواوکرد ئەوسا وەختی دیداری پەروەردگاری بوو بە چل شەوی تەواو موسا بە ھارونی برای ووت تۆ لە ناو گەلەکەمدا جێنشینم بە و کاری چاک بکە و شوێنی ڕێبازی خراپەکاران مەکەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِىٓ أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَن تَرَىٰنِى وَلَٰكِنِ ٱنظُرْ إِلَى ٱلْجَبَلِ فَإِنِ ٱسْتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوْفَ تَرَىٰنِى فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبْحَٰنَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک موسا ھات بۆ کات و شوێنی دیاری کراومان (بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵمان) و پەروەردگار ووتووێژی لەگەڵدا کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆتم نیشان بدە تا بت بینم (پەروەردگار) فەرمووی: تۆ (لە دونیادا) من نابینی بەڵام سەیری (لای) شاخەکە بکە جا ئەگەر ئەو شاخە لە شوێنی خۆی دا نەجوڵا ئەوە دوای کەمێک تۆش دەمبینی جا کاتێک پەروەردگاری خۆی دەرخست بۆ شاخەکە شاخەکەی وورد و ھان کرد و (لەگەڵ زەویدا تەختی کرد) و موساش بەبێ ھۆشی کەوت بەڕوودا جا وەختێ ھۆشی بەخۆیدا ھاتەوە (چاک بوویەوە) فەرمووی: پاکی و بێگەردی بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) بە پەشیمانی گەڕامەوە بۆ لات وە من یەکەمی بڕوا دارنم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّى ٱصْطَفَيْتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِى وَبِكَلَٰمِى فَخُذْ مَآ ءَاتَيْتُكَ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پەروەردگار) فەرمووی: ئەی موسا بێگومان من تۆم ھەڵبژاردوە بەسەر ھە موو خەڵکیدا بەپەیامەکانم و قسەکردنم (لەگەڵت ڕاستەوخۆ) کەواتە ئەوەی پێم بەخشیوی توند دەستی پێوە بگرە وە لە سوپاسگوزاران بە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَتَبْنَا لَهُۥ فِى ٱلْأَلْوَاحِ مِن كُلِّ شَىْءٍ مَّوْعِظَةً وَتَفْصِيلًا لِّكُلِّ شَىْءٍ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا۟ بِأَحْسَنِهَا سَأُو۟رِيكُمْ دَارَ ٱلْفَٰسِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو لەو پارچە تەختانەدا بۆمان نووسی لە ھەموو جۆرە باسێک پەند و ئامۆژگاری و باسی ھەموو شتێک بەڕوونی (کە پێویستیان پێی بێت) کەواتە (موسا) بەتوندی بیانگرە و ئاگاداریان بە وە فەرمان بە گەلەکەت بکە تا دەست بگرن و ڕەفتار بکەن بە جوانتر و چاکترینیان بەزوویی جێ و شوێنی لەسنوور دەرچووانتان نیشان دەدەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَأَصْرِفُ عَنْ ءَايَٰتِىَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَإِن يَرَوْا۟ كُلَّ ءَايَةٍ لَّا يُؤْمِنُوا۟ بِهَا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلْغَىِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَٰفِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلایان ئەدەم لە بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانم ئەوانەی کە خۆیان بە گەورە دادەنێن لەسەر زەویدا بەناھەق و ناڕەوا ئەوانە ئەگەر ھەموو ئایەت و موعجیزەیەک ببینن باوەڕی پێ ناھێنن وە ئەگەر ئایینی ڕاست و دروست ببینن نایکەن بە رێبازو ئایینی خۆیان وە ئەگەر ڕێگەی گومڕایی و ئاینی چەوت ببینن دەیکەن بە ئاین و ڕێباز بۆ خۆیان ھەموو ئەمانە لەبەر ئەوەیە کە بەڵگەو نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی وە ھەمیشە بێ ئاگا بوون لێیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآءِ ٱلْـَٔاخِرَةِ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێک کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ھەروەھا دیداری ڕۆژی دواییان (بە درۆ زانی) کارو کردەوەی (چاکیان) بە ھیچ دەرچوو (پوچەڵ بوویەوە) ئایا جگە لەو (خراپانەی) کە دەیان کرد سزا دەدرێن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَىٰ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًا جَسَدًا لَّهُۥ خُوَارٌ أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمْ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھۆزی موسا پاش (رۆیشتنی) موسا دروستیان کرد لە خشڵ و زێڕەکانیان پەیکەری گوێرەکەیەک کە قۆڕەی (وەک گوێرەکەی) ھەبوو ئایا ئەوانە نەیانبینی کە بێگومان ئەو (گوێرەکەیە) قسەیان لەگەڵدا ناکات و ھیچ رێبازێکیشیان نیشان نادات کردیان بە (پەرستراو) و ئەوانە ستەمکاربوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا سُقِطَ فِىٓ أَيْدِيهِمْ وَرَأَوْا۟ أَنَّهُمْ قَدْ ضَلُّوا۟ قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ يَرْحَمْنَا رَبُّنَا وَيَغْفِرْ لَنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک لە دەستیان دەرچوو (زۆر پەشیمان بوونەوە) وە تێگەیشتن و بینیان کە بێگومان گومڕابوون ووتیان: سوێند بە خوا ئەگەر پەروەردگارمان بەزەیی پێماندا نەیەتەوە، وە لە گوناھەکانمان خۆش نەبێت ئەوەبەڕاستی ئێمە لە زیان لێ کەوتوان دەبین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَٰنَ أَسِفًا قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِى مِنۢ بَعْدِىٓ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ وَأَلْقَى ٱلْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُۥٓ إِلَيْهِ قَالَ ٱبْنَ أُمَّ إِنَّ ٱلْقَوْمَ ٱسْتَضْعَفُونِى وَكَادُوا۟ يَقْتُلُونَنِى فَلَا تُشْمِتْ بِىَ ٱلْأَعْدَآءَ وَلَا تَجْعَلْنِى مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک موسا گەڕایەوە ناو ھۆزەکەی بەڕق و توڕەییەکی زۆرەوە (موسا) ووتی (بە گوێرەکە پەرستەکان) لە دوای من چ جێنشینێکی بەد فەڕو خراپ بوون ئایا پەلەتان کرد لە فەرمانی پەروەردگارتان؟ (موسا) تەختەکانی (تەوراتی) فڕێدا وە (قژی) سەری (ھارونی) برای گرت و بەرەو خۆی ڕایکێشا (ھارون) ووتی: ئەی کوڕی دایکم بەڕاستی ئەم گەلە لاوازیان کردم نزیک بوو بمکوژن کەواتە دوژمنانم پێ دڵخۆش مەکە و لەگەڵ ھۆزی ستەم کاراندا داممەنێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِأَخِى وَأَدْخِلْنَا فِى رَحْمَتِكَ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم لە خۆم و براکەم خۆش بە وە بمانخەرە ناو بەزەیی و میھرەبانی خۆتەوە تۆ میھرەبان ترینی ھەموو میھرەبانانیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَذِلَّةٌ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُفْتَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەو کەسانەی کە گوێرەکە پەرست بوون لەمەودوا دەکەونەبەر ڕق و خەشمی پەروەردگاریان ھەروەھا ڕسوایی و زەلیلی لە ژیانی دونیادا ھەر بەو جۆرە سزای درۆ ھەڵبەستان دەدەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِهَا وَءَامَنُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی گوناھیان کرد پاشان دوای ئەوە تەوبەیان کرد و باوەڕیان ھێنا بێگومان پەروەردگارت پاش ئەو (باوەڕھێنان و تۆبە کردنە) لێبوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى ٱلْغَضَبُ أَخَذَ ٱلْأَلْوَاحَ وَفِى نُسْخَتِهَا هُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێ موسا توڕەییەکەی نیشتەوە تەختەکانی (تەوراتی) ھەڵگرتەوە و لە ڕەنووس و نــوسراوی ئەو (تەختانە) دا ڕێنمونی و بەزەیی گەورە ھەبوو بۆ کەسانێک کە لە پەروەردگاریان دەترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُۥ سَبْعِينَ رَجُلًا لِّمِيقَٰتِنَا فَلَمَّآ أَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّٰىَ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآ إِنْ هِىَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهْدِى مَن تَشَآءُ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْغَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە موسا لەگەلەکەی خۆی ھەڵیبژارد حەفتا پیاو بۆ کات و شوێنی دیاری کراو لەگەڵ ئێمە (بۆ ئەوەی لە کێوی طور تەوبە بکەن لە تاوانی گوێرەکە پەرستیەکەیان، جا کاتێک ھاتنە ئەوێ ووتیان بە موسا بڕوات پێ ناھێنین ھەتا خوا نەبینین تۆ خۆت قسەت لەگەڵ کرد با ئێمەش بیبینین) (خوا سزای دان وبومەلەرزەی بۆ ناردن) جا کاتێک کە بوومەلەرزەکە دایگرتن (موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم گەر بتویستایە لەمەو پێش ئەوان و منیشت لەناو دەبرد ئایا تۆ ھەموومان لەناو دەبەیت بەھۆی ئەوەی کە گێل ونەفامەکانمان ئەنجامیانداوە ئەمە تەنھا تاقی کردنەوەیەکی خۆتە ھەر کەسێکت بوێت بەو ھۆیەوە گومڕای دەکەیت وە ھەر کەسێکت بوێت ڕێنمونی دەکەیت ھەر تۆ پشتیوان و (پەرستراومانی) کەواتە لێمان خۆش ببەو ڕەحمان پێ بکە چونکە باشترین لێبوردە ھەر تۆی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱكْتُبْ لَنَا فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِنَّا هُدْنَآ إِلَيْكَ قَالَ عَذَابِىٓ أُصِيبُ بِهِۦ مَنْ أَشَآءُ وَرَحْمَتِى وَسِعَتْ كُلَّ شَىْءٍ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِنَا يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوایە) لەم دونیادا چاکەمان بۆ بنووسە ھەروەھا لەڕۆژی دوایشدا بەڕاستی ئێمە بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە (پەروەردگار) فەرمووی: سزاو ئازارم دووچاری ھەرکەسێک دەکەم کەبمەوێت وە بەزەیی و رەحمەتیشم ھەموو شتێکی گرتوەتەوە جا لەدواییدا ئەو (بەزەییەم) دەنووسم بۆ ئەوانەی پارێزکار و لەخوا ترسن و زەکات دەدەن ئەوانەش کە بڕوا بەبەڵگە و نیشانەکانی ئێمە دێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِىَّ ٱلْأُمِّىَّ ٱلَّذِى يَجِدُونَهُۥ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەرﷺ) کەوتوون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتاب سیفەتی دەزانن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە شتە خاوێن و پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وە شتە پیسەکانیان لێ حەرام و (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکانیان لەسەر لادەبات و ئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێرراوەتە خوارەوە ئەوان ھەموو (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی مەحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە ھەمووتان ئەو (خوایەی) کەتەنھا بۆ ئەوە، موڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو دەژێنێت و دەمرێنێت کەواتە بڕوا بەخواو پێغەمبەرەکەی بھێنن کە نێراوێکی نەخوێندەوارە ئەویش باوەڕی بەخوا و بەووتەکانی ھەیە ئێوەش شوێنی بکەون و پەیڕەوی بکەن تا بکەونە سەر ڕێگای ڕاست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِن قَوْمِ مُوسَىٰٓ أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەلەھۆزەکەی موسادا تاقمێکی گەورە ھەن کەڕێنمونی خەڵکی دەکەن بەحەق وڕاستی و ھەر بەحەقیش دادوەری دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَطَّعْنَٰهُمُ ٱثْنَتَىْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًا وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسْتَسْقَىٰهُ قَوْمُهُۥٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ فَٱنۢبَجَسَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًا قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍ مَّشْرَبَهُمْ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْغَمَٰمَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوان (جولەکە) مان کرد بە دوانزە تیرە و تایفەوە, وە وەحیمان بۆ موسا نارد کاتێک کە ھۆزەکەی داوای ئاویان لێ کرد (لە تینواندا) کە بە گۆچانەکەت بدە لەبەردەکە ئیتر دەست بەجێ لێی ھەڵقوڵا دوازدە کانی وسەرچاوە بێگومان ھەر تیرە و تایفەیەک جێگای ئاو خواردنی خۆی دەزانی وە ھەورمان کرد بە سێبەر بە سەریانەوە و گەزۆ و باڵندەی (شیلاقە) مان بۆ ناردن لەوڕزق و ڕۆزیە پاکانە بخۆن کە پێمان داوون وە ئەوانە (بەو تاوانانە) ھیچ ستەمێکیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ھەر ستەمیان لە خۆیان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ ٱسْكُنُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ وَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا۟ حِطَّةٌ وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيٓـَٰٔتِكُمْ سَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەرەوە) کاتێک بەوان ووترا لەناو ئەو شارەدا (بیت المقدس) نیشتە جێ ببن لە (خواردنەکانی) ئەوێ بخۆن لە ھەر لایەک حەزتان کرد و بڵێن: (داوای) ئێمە سڕینەوەی گوناھەکانمانە و لە دەروازەی (شارەوە) بەسوژدە بردنەوە بڕۆنە ژوورەوە ئەوسا لە خراپەو تاوانەکانتان دەبوورێین و خۆش دەبین لەئایندەدا (پاداشتی) چاکەکاران زیاد دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەچی ئەوانەیان کەستەمیان کرد گۆڕییان ئەو (ووتەی) کە پێیان ووترا بوو بەووتەیەکی تر ئێمەش (دوای ئەوە) سزایەکمان ناردە سەریان لە ئاسمانەوە بە ھۆی ئەوە, وە کە بەردەوام ستەمیان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ لَا تَأْتِيهِمْ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پرسیاریان لێ بکە دەربارەی ئەو شارەی کە لە نزیک دەریای (سور) بوو کە لە ڕۆژی شەممەدا دەست درێژی یان دەکرد (بەوەی ڕاوە ماسیان دەکرد لەکاتێکدا خوای گەورە لەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسی لێ قەدەغە کردبوون) چونکە لە ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیە گەورەکان دەھاتن ودەردەکەوتن بە سەر ئاوەوە (خوای گەورو بەمە تاقی کردنەوە) وە ڕۆژێک کە شەممە نەبوایە ماسیە گەورەکان نەدەھات بۆیان ئا بەو جۆرە تاقیمان کردنەوە چونکە لە فەرمانی خوا دەردەچوون وسەر پێچیان دەکرد (بەوەی فێڵیان کرد، دەچوون لە ڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەنا ، وڕۆژی یەک شەممەش ھەڵیان دەگرتەوە بەمەش فەرمانەکەی خوایان شکاند)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ٱللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا قَالُوا۟ مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک تاقمێ لەوان (بەتاقمێکی تریانی) ووت بۆچی ئامۆژگاری کۆمەڵێک دەکەن کەخوا لەناویان دەبات یان بەسزایەکی سەخت سزایان دەدات ووتیان: تا لای پەروەردگارتان بەھانە و عوزر بێت و (تاوانبار نەبین لە سەر بێ دەنگیمان) و بەڵکو ئەوان لەخوا بترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦٓ أَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذْنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ بِعَذَابٍۭ بَـِٔيسٍۭ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێک ئەوەی پێی ئامۆژگاری کرابوون لەبیریان چوو ئەوانەی بەرگرییان دەکرد لە خراپە وتاوان رزگارمان کردن ئەوانەش کە ستەمیان کرد سزامان دان بەسزایەکی زۆر خراپ بەھۆی دەرچوونیان لە فەرمانی خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا عَتَوْا۟ عَن مَّا نُهُوا۟ عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجاکاتێک یاخی بوون لەوەی قەدەغە کرابوون لێی ئەوسا پێمان ووتن: ببنە چەند مەیمونێکی دوورخراوەی بێ نرخ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلْعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بیربکەرەوە کاتێک پەروەردگارت ڕایگەیاند و دای بە گوێچکەیاندا سوێندبێ بێگومان دەینێرێت بۆیان تا ڕۆژی دوایی کەسانێ کە سزای توند و بەدیان پێ بچێژێت بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەی خێرایە بەڕاستی لێ خۆش بوو و میھرەبانیشە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَطَّعْنَٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أُمَمًا مِّنْهُمُ ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ وَبَلَوْنَٰهُم بِٱلْحَسَنَٰتِ وَٱلسَّيِّـَٔاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانمان لەسەر زەویدا بە چەند کۆمەڵێک دابەش کرد ھەندێکیان چاکەکارن وە ھەندێکیشیان وەک ئەوان نەبوون (بێ باوەڕ بوون) وە تاقیمان کردنەوە بەچەندەھا چاکەو خۆشی و بەچەندەھا خراپە و ناخۆشی بەئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ وَرِثُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا ٱلْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌ مِّثْلُهُۥ يَأْخُذُوهُ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَٰقُ ٱلْكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ وَدَرَسُوا۟ مَا فِيهِ وَٱلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدوای ئەوان جێ نشینانێکی خراپ ھاتنە جێگەیان کە میراتگری تەورات بوون کە ھەر بۆ ماڵ وسامانی (حەرامی) ئەم دونیایە ھەوڵیان ئەدا ئەوەشیان ھەڵبژارد وە دەیانووت بێگومان ئێمە عەفو دەکرێین لەکاتێکدا ئەگەر بۆیان بێت کاڵایەکی وەک ئەوی تر ئەگەر چی خراپیش بوایە وەریان دەگرت ئایا لێیان وەرنەگیراوە و پێویست نە کراوە لەسەریان پەیمان لە تەوراتدا کە بەدەم خواوە ھیچ نەڵێن بێجگە لە ڕاستی نەبێت ئەوەی لە تەوراتدا ھەبوو خوێندویانەتەوە, وە ڕۆژی دوایی و (دەست کەوتی ئەو ڕِۆژە) چاکتر و باشترە بۆ ئەوانەی کە خۆ پارێزو لە خواترسن ئایا ھێشتا ژیر نابن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلْكِتَٰبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُصْلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بەتوندی دەست دەگرن بەتەوراتەوە (و پەیڕەویان دەکرد پێش ھاتنی ئیسلام) وە نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن بێگومان ئێمە وونی ناکەین پاداشتی چاکەکاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ نَتَقْنَا ٱلْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٌ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُۥ وَاقِعٌۢ بِهِمْ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بھێنەوە بیریان) کاتێک کە کێوی (طور) مان بەرزکردەوە بەسەریاندا وەکو ھەورێک (سێبەرێک) بوو وە لایان وابوو کە دەکەوێت بە سەر یاندا (پێمان ووتن) ئەوەی کە پێمان داوون بەتوندی بیگرن وە ئەوەی تێدایە (لە ئامۆژگاری و حوکم) بەردەوام لە بیرتان بێت بەڵکو ببنە پارێزکار و لەخواترس

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِىٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ قَالُوا۟ بَلَىٰ شَهِدْنَآ أَن تَقُولُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَٰفِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێ کە پەروەردگارت وەریگرت (دەری ھێنا) لە پشتی ئادەمیەکان وەچە و نەوەکانیان وەکردنی بە شایەت بەسەر خۆیانەوە (پێی ووتن) ئایا من پەروەردگاری ئێوە نیم ؟ (لە وەڵامدا) ووتیان: بەڵێ شایەتیماندا تا نەڵێن لە ڕۆژی دواییدا بەڕاستی ئێمە بێ ئاگا بووین لەمە (کەخوا پەروەردگارمانە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أَشْرَكَ ءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةً مِّنۢ بَعْدِهِمْ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلْمُبْطِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیا نەوەکو بڵێن: بێگومان باوو باپیرانمان ھاوبەشیان بڕیار داوە لەپێش (ئێمەوە) وەئێمەش وەچە و نەوەی دوای ئەوان بووین دەی ئایا لەناومان دەبەیت بەوەی کە بێ فەڕو خراپەکاران کردوویانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَٰتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا بەو جۆرە نیشانەکانی خوا ڕوون دەکەینەوە بەڵکو (بەرەو ھەق) بگەڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِىٓ ءَاتَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئەو کەسەی کە نیشانەکانی خۆمان پێ بەخشی کەچی خۆی لێ داڕنی (و دەرچوو لە فەرمانی خوا) ئەمجاشەیتان دوای کەوت بەھۆی ئەوەوە بو بەیەکێک لە گومڕایان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخْلَدَ إِلَى ٱلْأَرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَٱقْصُصِ ٱلْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر بمان ویستایە بەو ئایەتانە پلەیمان بەرز دەکردەوە بەڵام ئەو خۆی نوساند بە زەوییەوە و دوای ئارەزووی خۆی کەوت نموونەی ئەو وەک ئەو سەگەیە ئەگەر لێی بدەیت و دەریکەیت (مۆڕەت لێ دەکات) و زمانت لێ دەردەھێنێ وە ئەگەر وازیشی لێ بھێنی ھەر زمان دەردەھێنێ ئەو (سیفەتانە) نموونەی ئەو کەسانەیە کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا دەی ئەو داستان و چیرۆکانە باس بکە تا بچنەوە بەخۆیاندا و بیر بکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَآءَ مَثَلًا ٱلْقَوْمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەدو خراپە وێنە و (چیرۆکی) ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا ئەوانە ھەمیشە ستەمیان لە خۆیان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِى وَمَن يُضْلِلْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو ڕێنمونی کراوە ھەر کەسیش (خوا بەھۆی کردەوەکانیەوە) گومڕای بکات ھەر ئەوانە زیان لێ کەوتوو رەنجەڕۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ ءَاذَانٌ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ كَٱلْأَنْعَٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بەخوا بەڕاستی دروستمان کردووە بۆ دۆزەخ زۆرێک لە جنۆکە و ئادەمی دڵیان ھەیە بەڵام پێی تێناگەن (لە ڕاستی) و چاویان ھەیە (ھەقی) پێ نابینن و گوێیان ھەیە (ھەقی پێ) نابیستن ئەوانە وەک ئاژەڵ (وچوار پێ) وان بگرە خراپتر و گومڕا ترن (لە ئاژەڵ) ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر بۆ خوایە جوانترین و چاکترینی ناوەکان جا ئێوەش بەو ناوانە بانگ و ھاواری لێ بکەن واز بھێنن و نرخ دامەنێن بۆ ئەوانەی کە لەناوەکانی (خوا) دا گۆڕان و لادان دەکەن (دەیکەنە ناو بۆ بتەکانیان) بەزوویی تۆڵەی ئەوەی دەیانکرد لێیان دەسەنرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِمَّنْ خَلَقْنَآ أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەوانەی کە دروستمان کردووە کۆمەڵێک ھەیە ڕێنمونی خەڵک دەکەن بە (ئاینی) ڕاست و داد وەریشی پێدەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا ووردە ووردە (پلە بە پلە) نزیکیان دەکەینەوە لە تیاچوون بەجۆرێک کە خۆیشیان بەخۆیان نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأُمْلِى لَهُمْ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiماوەیەک مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من زۆر پتەو و بەھێزە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوان بیریان نەکردوەتەوە کەھاوڕێ کەیان (موحەممەد ﷺ) ھەرگیز تووشی شێتی نەبووە ئەو تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرایە (بۆ ئێوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَنظُرُوا۟ فِى مَلَكُوتِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ وَأَنْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە ناڕوانن؟ لەو موڵکە گەورە و فراوانەی لەئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە لەو شتانەی خوای گەورە دروستی کردوون وەلەوانەیە نزیک بوو بێـتەوە کۆتایی (ژیان) یان جا بە چ قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَا هَادِىَ لَهُۥ وَيَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەس خوا گومڕای بکات (بەتاوانی کردەوەی خراپی) ئەو ھیچ ڕێنمونی کەرێکی بۆ نیە (خوا) وازیان لێ دەھێنێت لە گومڕایی و یاخی بوونی خۆیاندا گێژ بخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلَّا هُوَ ثَقُلَتْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةً يَسْـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِىٌّ عَنْهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە کەی دەبێت بڵێ: زانینی ئەوە تەنھا لای پەروەردگارمە ھیچ کەس (ناتوانێت) کاتەکەی ئاشکرا بکات جگە لەپەروەردگار نەبێت (ھاتنی قیامەت) بۆ ئاسمانەکان و زەویش گران و قورسە نایەت بەسەرتاندا (ڕوونادات) لەناکاودا نەبێت لە تۆ دەپرسن وەک ئەوەی کە تۆ لە (ھاتنی) ڕۆژی دوایی ئاگادار بیت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان زانینی (ھاتنی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە بەڵام زۆرێک لە خەڵکی نایزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ لَٱسْتَكْثَرْتُ مِنَ ٱلْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِىَ ٱلسُّوٓءُ إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: من خاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نیم بۆخۆم مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت ئەگەر من غەیب و شتە نادیارەکانم بزانیایە خێرو خۆشی زۆرم بەدەست دەھێنا وەھیچ خراپەو زیانێکم پێ نە دەگەیی من تەنھا ترسێنەرو مژدەدەرم بۆ خەڵکانێک کە باوەڕ دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَٰحِدَةٍ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا فَلَمَّا تَغَشَّىٰهَا حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًا فَمَرَّتْ بِهِۦ فَلَمَّآ أَثْقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ ءَاتَيْتَنَا صَٰلِحًا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستکردوە لەیەک کەس (کە ئادەمە) ھەر لە خۆی ھاوسەری بەدیھێنا تا لەلای بحەسێتەوە (ئارام بگرێت) جا کاتێک (پیاوەکە) لەگەڵ ھاوسەرەکەی جووت بوو (دروست بوو) باری سووکی ھەڵگرت (سکی پڕبوو) ئەمجا لەسەر ئەم (سک پڕیە) ماوەیەک تێپەڕی جا کاتێک (سکەکەی) قورس بوو (ژن و مێردەکە) ھەردوو لە خوا پاڕانەوە سوێند بێت ئەگەر تۆ منداڵێکی چاک و تەواومان پێ بدەیت بێگومان لە سوپاس گوزاران دەبین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحًا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَا فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام کاتێک (نەوەکانی ئادەم وحەوا پاش خۆیان) پەروەردگار مناڵێکی چاکی پێدان چەند ھاوبەشێکیان بۆخوا دانا (وەک ئەوەی بتپەرستەکان دەیانکرد) لەوەی کەپێی دابوون خوا لەوە بەرزو بڵند ترە کە ھاوبەشی بۆ دابنێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْـًٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا شتانێک دەکەن بە ھاوبەشی خوا کە ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن لەکاتێکدا خۆشیان دروست کراون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًا وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەو بت و پەرستراوانە) ناتوانن ھیچ یارمەتیەکیان بدەن ھەروەھا ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَتَّبِعُوكُمْ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ أَدَعَوْتُمُوهُمْ أَمْ أَنتُمْ صَٰمِتُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ئێوە ئەوان (بتەکان) بانگ بکەن بۆ ڕێی ڕاست شوێنتان ناکەون بۆ ئێوە یەکسانە چ بانگیان بکەن یان بێ دەنگ بن (سوودتان پێ ناگەیەنن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ فَٱدْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کە ئێوە ھاوار و داوایان لێ دەکەن جگە لە خوا ئەوانیش چەند بەندەیەکن وەک خۆتان دەی بانگ وھاواریان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە (ویستەکانتان بە جێ بھێنن) ئەگەر ئێوە ڕاست گۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَهُمْ أَرْجُلٌ يَمْشُونَ بِهَآ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍ يَبْطِشُونَ بِهَآ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌ يُبْصِرُونَ بِهَآ أَمْ لَهُمْ ءَاذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا قُلِ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە (ھیچ نەبێ وەک خۆتان) قاچیان ھەیە کە پێی بڕۆن بەڕێدا یان دەستیان ھەیە کەدەستی پێ بوەشێنن یان چاویان ھەیە کەپێی ببینن یان گوێیان ھەیە کەپێی ببیستن (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بانگی ھاوبەشەکانتان بکەن پاشان نەخشە وپیلانم بۆدانێن ومۆڵەتیشم مەدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ وَلِـِّۧىَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ وَهُوَ يَتَوَلَّى ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی پشتیوان و دۆستی من ھەر خوایە ئەو (خوایەی) کەقورئانی ناردە خوارەوە, وە ھەر ئەویش پشتیوانی چاکەکاران دەکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی ئێوە جگە لە خوا ھانایان بۆ دەبەن ناتوانن یارمەتیتان بدەن ناشتوانن یارمەتی خۆیان بدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَسْمَعُوا۟ وَتَرَىٰهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر بانگیان بکەن بۆ ڕێگای ڕاست ئەوان نابیستن وە وادەزانیت بۆ تۆ دەڕوانن لەکاتێکدا ئەوان ھیچ نابینن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خُذِ ٱلْعَفْوَ وَأْمُرْ بِٱلْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْجَٰهِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەست بگرە بە لێبوردەییەوە (چاوو پۆشی بکە) فەرمانیش بدە بە چاکە و چاکە کردن و ڕوو وەرگێڕە لە نەفامان و نەزانان (وازیان لێ بھێنە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ نَزْغٌ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەکت بۆ ھات لە لایەنی شەیتانەوە یەکسەر پەنا بگرە بەخوا بەڕاستی ھەر ئەو بیسەری زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ إِذَا مَسَّهُمْ طَٰٓئِفٌ مِّنَ ٱلشَّيْطَٰنِ تَذَكَّرُوا۟ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی خواناس و پارێزکار بوون کاتێک خەتەرو وەس وەسەیەکیان لەشەیتانەوە پێ بگات یادی خوا دەکەن و خوایان بیر دەکەوێتەوە جا کتوپڕ بەرچاویان ڕۆشن دەبێتەوە (ڕاستی دەدۆزنەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِخْوَٰنُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِى ٱلْغَىِّ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە برا (شەیتانە) کانیان یارمەتیان دەدەن لەگومڕایی بووندا پاشان کۆتایی ناھێنن و واز ناھێنن (بۆ گومڕا کردنیان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِم بِـَٔايَةٍ قَالُوا۟ لَوْلَا ٱجْتَبَيْتَهَا قُلْ إِنَّمَآ أَتَّبِعُ مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ مِن رَّبِّى هَٰذَا بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کاتێک (وەحی دوا بکەوێت) ئایەتێکیان بۆ نەھێنی دەیانووت: بۆچی لەخۆتەوە ڕێکی ناخەیت (بۆ خۆت ھەڵی نابەستی) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان من ھەر شوێنی ئەوە دەکەوم کە لەلایەن پەروەردگارمەوە وەحیم بۆ دەکرێت ئەم (قورئانە) بەرچاو ڕۆشنی و بەڵگەیە لەلایەن پەروەردگارتانەوە و ڕێنمونی و نیشاندەرە و میھرەبانی و بەزەیی خوایە بۆ گەل و ھۆزێک کە باوەڕ دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا قُرِئَ ٱلْقُرْءَانُ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥ وَأَنصِتُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک کە قورئان خوێندرا دەبێت گوێی لێ بگرن و بێ دەنگیش بن بۆ ئەوەی خوا ڕەحمتان پێ بکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُر رَّبَّكَ فِى نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ ٱلْجَهْرِ مِنَ ٱلْقَوْلِ بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْـَٔاصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْغَٰفِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە (دڵ) و دەروونتدا یادی پەروەردگارت بکە بە پاڕانەوە و ترس و بیمەوە بەبێ ئەوەی دەنگ بەرزبکەیتەوە لە بەرەبەیانی و دەماو دەمی ئێواراندا وە لە بێ ئاگایان مەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيُسَبِّحُونَهُۥ وَلَهُۥ يَسْجُدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە ڕاستی ئەو فریشتانەی کە لای پەروەردگارتن خۆ بە زل نازانن لە پەرستنی ئەو (خوا) و ھەمیشە ستایشی دەکەن (کڕنووشی بۆ دەبەن) و تەنھا سوژدە بۆ ئەو دەبەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70