caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأعراف، ئایەتی 32

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 39 · 7:32

قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَٰتِ مِنَ ٱلرِّزْقِ قُلْ هِىَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَٰتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ ڕازاندنەوە وجوانی و (نازونیعمەتە) خواییەکانی حەرام کردووە کەخوا بۆ بەندەکانی دروستی کردووە ھەروەھا ڕۆزی وخۆراکە پاک و خۆشەکان (کێ حەرامی کردوون) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوانە بۆ بڕوادارانە لەژیانی دونیادا (بێ بڕوایانیش لەپەنای ئەواندا بەشداری دەکەن) (بەڵام) لەڕۆژی دواییدا تایبەتە بەبڕوادارانەوە بەم شێوەیە ئایەتەکانمان باس دەکەین و ڕوونی دەکەینەوە بۆ گەل و کۆمەڵێک کە دەزانن و تێدەگەن
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70