caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأعراف، ئایەتی 163

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 39 · 7:163

وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ لَا تَأْتِيهِمْ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پرسیاریان لێ بکە دەربارەی ئەو شارەی کە لە نزیک دەریای (سور) بوو کە لە ڕۆژی شەممەدا دەست درێژی یان دەکرد (بەوەی ڕاوە ماسیان دەکرد لەکاتێکدا خوای گەورە لەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسی لێ قەدەغە کردبوون) چونکە لە ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیە گەورەکان دەھاتن ودەردەکەوتن بە سەر ئاوەوە (خوای گەورو بەمە تاقی کردنەوە) وە ڕۆژێک کە شەممە نەبوایە ماسیە گەورەکان نەدەھات بۆیان ئا بەو جۆرە تاقیمان کردنەوە چونکە لە فەرمانی خوا دەردەچوون وسەر پێچیان دەکرد (بەوەی فێڵیان کرد، دەچوون لە ڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەنا ، وڕۆژی یەک شەممەش ھەڵیان دەگرتەوە بەمەش فەرمانەکەی خوایان شکاند)
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70