caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأعراف، ئایەتی 85

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 39 · 7:85

وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ گەلی مەدیەنیش شووعەیبی برایانمان نارد فەرمووی ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو بێگومان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەو موعجیزەیەکی ڕوون و ئاشکراتان بۆ ھاتووە کەواتە لە پێوانە و کێشانەتان دا ڕێک و ڕاست بن و لەشت و مەکی خەڵکی کەم مەکەنەوە (بەدزی) وە لەزەویدا خراپەکاری مەکەن لەپاش چاکردنی ئەوەی باسکرا چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە ئیماندارن
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70