caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی غافر، ئایەتی 28

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 60 · 40:28

وَقَالَ رَجُلٌ مُّؤْمِنٌ مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَٰنَهُۥٓ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّىَ ٱللَّهُ وَقَدْ جَآءَكُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ مِن رَّبِّكُمْ وَإِن يَكُ كَٰذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُۥ وَإِن يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُم بَعْضُ ٱلَّذِى يَعِدُكُمْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پیاوێکی باوەڕدار ووتی: لەکەس و کاری فیرعەون بوو کە باوەڕِەکەی شاردبوەوە ئایا (چۆن) پیاوێك دەکوژن؟ لەبەر ئەوەی دەڵێ: خوا پەروەردگارمە کە بەڕاستی چەند بەڵگە و موعجیزەی ڕوونی لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھێناون خۆ ئەگەر درۆزن بێت (کەدەڵێ پێغەمبەرم) ئەوە (تاوانی) درۆکەی بەئەستۆی خۆیەتی خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بێت ھەندێ لەو (سزایەی) بەڵێنی پێ داوون تووشتان دەبێت بێگومان خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە زیادەڕۆ و درۆزن بێت
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70