وَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ كُلُّ شَىْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُۥ لَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەگەڵ خوادا ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست و بەھەق نیە جگە لەخوا ھەموو شتێك لەناو دەچێت جگە لە ڕووی پیرۆزی ئەو نەبێت (لەم ئایەتە پیرۆزەدا جێگیرکردنی سیفەتی (وجە - ڕوو) بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیەك کە شایستەی گەورەی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین) بڕیارو حوکم تایبەتی خوایە و تەنھا بۆ لای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە