caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی يوسف، ئایەتی 25

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 53 · 12:25

وَٱسْتَبَقَا ٱلْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلْبَابِ قَالَتْ مَا جَزَآءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف و ئافرەتەکە) ھەر دووکیان بەڕاکردن گەشتنە لای دەرگاکە (یوسف بۆ خۆ ڕزگارکردن و ژنەکەی (عەزیزی میێر) یش بۆ ئەوەی بگات بە یوسف (بۆ بەجێھێنانی مەبەستی خۆی) (ئافرەتەکە) کراسەکەی (یوسفی) دڕاند لەدواوە جا ھەردووکیان تووشی مێردی (ئافرەتەکە) بوون لەبەردەم دەرگاکەی (دەرەوە) دا (ئافرەتەکە بۆ ئەوەی خۆی لەو تاوانە بەدوور بگرێت وخیانەتەکەی دەرنەکەوێت) بەپەلە ووتی: سزای ئەو کەسە چیە کە ویستبێتی خراپە (داوێن پیسی) لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات جگە لەوەی بەند بکرێت یان سزایەکی سەخت بدرێت
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70