سەرەکی › سوورەتەکان › سوورەتی هود
سوورەتی هود هود
123 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 52
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓر كِتَٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بەماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمە کتێبێکە بتەو داڕێژراوە ئایەتەکانی پاشان ڕوون کراونەتەوە لەلایەن (خوای) کاردروست و زاناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بۆ ئەوەی ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لەخوا بەڕاستی من لەلایەن ئەو (خوا) وە بۆ ئێوە ترسێنەر و موژدەدەرم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍ فَضْلَهُۥ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەروەھا بۆ ئەوەی داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگارتان پاشان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای دەتانژێنێت بەژیانێکی چاک و خۆش تاماوەی دیاریکراو (بۆتان) وە دەبەخشێت بەھەموو خاوەن چاکە و بەھرەیەک (پاداشتی) چاکە و بەھرەی خۆی وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و سەرپێچی بکەن ئەوە بەڕاستی من مەترسی دەکەم یەخەتان بگرێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەر بۆلای خوایە گەڕانەوەتان وە ئەو (خوایە) دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئاگادار بن بێگومان ئەوان سنگیان دەپێچنەوە (لەسەر کینە و دژایەتی) بۆ ئەوەی خۆیان بشارنەوە لە خوا بێداربن کاتێک ئەوانە خۆیان دادەپۆشن بە پۆشاکەکانیان (بۆ ئەوەی پیلانەکانیان دەرنەکەون) (خوا) دەزانێت بەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بێگومان ئەو (خوایە) بە ئاگا و زانایە بەو (نھێنیانەی) لە سینە و دڵەکاندایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِى كِتَٰبٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھیچ گیان لەبەرێک نیە لەزەویدا ئیلا لەسەر خوایە ڕزق و ڕۆزیەکەی وە (خوا) دەزانێت شوێنی مانەوەی وە شوێنی لێ دەرچوونی ھەمووی نوسراوە لەکتێبی ڕوون کەرەوە (لوح المحفوظ)دا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو (خوایە) زاتێکە کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردوە لە شەش ڕۆژدا و عەرشەکەی لەسەر ئاو بوو بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە کامتان کردەوەی چاکتر (دەکەن) سوێندبێ ئەگەر بڵێیت (بەوانە) بەڕاستی ئێوە زیندوو دەکرێنەوە لەپاش مردن بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوان دەڵێن ئەمە ھیچ نیە بێجگە لە جادویەکی ڕوون و دیارنەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٍ مَّعْدُودَةٍ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُۥٓ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە سوێند بەخوا ئەگەر ئەو سزایان دوا بخەین تاماوەیەکی کەمی دیاریکراو ئەوە بەڕاستی دەڵێن چی ئەو سزای ڕاگرتووە (بۆچی بۆمان نایەت) بێدار بن ڕۆژێ ئەو سزایەیان بۆ دێت لێیان لا نادرێت وە دەوریان دەدات ئەوەی کە ئەوانە گاڵتە و لاقرتیان پێدەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَئِنْ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِنَّا رَحْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَٰهَا مِنْهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٌ كَفُورٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا ئەگەر ئێمە بچێژین بە ئادەمی چاکە و فەزڵ و بەھرەیەک لای خۆمانەوە پاشان ئەو (چاکەو بەھرەیەی) لێ بگرینەوە بێگومان ئەو زۆر نائومێد و سپڵەیە (لەو کاتەدا کوفری نیعمتەکانی خوا دەکات)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌ فَخُورٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا ئەگەر پێی بچێژین وبیدەینێ بەھرە و چاکە دوای ئەو سەختی و ناڕەحتیانەی تووشی بووە بێگومان دەڵێت گشت سەختی و زیانەکانم لە مل بوویەوە (بەرۆکی بەردام) بێـگومان (لەوکاتەدا) زۆر دڵخۆش و لوت بەرزو خۆ بەزلزانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جگە لەوانەی کە بائارام و خۆگر بوون و کردەوە چاکەکانیان بەجێھێنا ئەوانە بۆیان ھەیە لێبوردن و پاداشتی گەورە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌۢ بَعْضَ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَضَآئِقٌۢ بِهِۦ صَدْرُكَ أَن يَقُولُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَآءَ مَعَهُۥ مَلَكٌ إِنَّمَآ أَنتَ نَذِيرٌ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ وَكِيلٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا تۆ وازھێنەری لە (ڕاگەیاندنی) ھەندێک لەوەی نیگات بۆ کراوە و دڵ تەنگ دەبیت پێی لەبەر ئەوەی کە دەڵێن بۆچی گەنج و خەزێنەی بۆ نانێردرێتە خوارەوە یان بۆچی فریشتەیەکی لەگەڵدا نەھاتووە بێگومان تۆ تەنھا ترسێنەری و خـوا بۆ ھەموو شتێک سەرپەرشتیکارو چاودێرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ قُلْ فَأْتُوا۟ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِۦ مُفْتَرَيَٰتٍ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki یان ئەوانە دەڵێن پێغەمبەر ﷺ ئەو (قورئانە) ی ھەڵبەستووە بڵێ دەی ئێوەش دە سورەتی وەکو ئەو (قورئانە) بھێنن ھەڵبەستراوبن وەبانگ بکەن (بۆ پشتیوانیتان) ھەرکەس دەتوانن بێجگە لە خوائەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أُنزِلَ بِعِلْمِ ٱللَّهِ وَأَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ئەگەر وەڵامیان نەدانەوە ئەوە بزانن کەبێگومان ئەم (قورئانە) نێردراوەتە خوارەوە بەئاگاداری وزانینی خوا ھەروەھا بزانن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەئەو دەی ئایا ئێوە ملکەچ و موسڵمانن؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَٰلَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەرکەس دەیەوێت ژیانی دونیا و ڕازاوە و جوانی ئەو ئێمە (بەرھەمی) کردەوەکانیان بەتەواوی پێ دەدەین تیایدا وە ئەوان لەم ژیانەدا کەموکوڕیان لەگەڵ ناکرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا۟ فِيهَا وَبَٰطِلٌ مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانە کەسانێکن بۆیان نیە لەڕۆژی دواییدا جگە لەئاگر وە ئەوەی کردیان تێیدا پوچ و بێ بەرھەم بووە وە ھەرچیان کرد بەردەوام بوو بەھیچ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّهِۦ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًا وَرَحْمَةً أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ وَمَن يَكْفُرْ بِهِۦ مِنَ ٱلْأَحْزَابِ فَٱلنَّارُ مَوْعِدُهُۥ فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍ مِّنْهُ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ئایا کەسێک بەڵگەیەکی ئاشکرای ببێ لەلایەن پەروەردگاریەوە و شایەتێک لای ئەوەوە بۆی بخوێنێتەوە, وە لەپێش ئەم (شایەتیەی خۆیەوە) پەڕاوی موساش (شایەتە بۆی) کەپەیڕەو پێشەواو میھرەبانیە ئەوانە بڕوایان ھەیە بەو (شایەتە کەقورئانە) وە ھەرکەس باوەڕی پێی نەبێت لەو کۆمەڵ و تاقمانە (ئەوانەی کۆبونەوە لەسەر دژایەتی ئیسلام) ئەوە ئاگر جێگایەتی کەواتە ھیچ جۆرە گومان و دوو دڵیەکت نەبێت لەو (قورئانە) بەڕاستی ئەو قورئانە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارتەوە ھاتووە بەڵام زۆرێک لەخەڵکی بڕواناھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أُو۟لَٰٓئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَىٰ رَبِّهِمْ وَيَقُولُ ٱلْأَشْهَٰدُ هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَىٰ رَبِّهِمْ أَلَا لَعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وەئایا کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کەدرۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە؟ ئەوانە دەبرێنە حوزوری پەروەردگاریان (ووتەکانیان دەخرێتە ڕوو) وە شایەتەکان (لەپێغەمبەران وفریشتەکان) دەڵێن ئا ئەوانە ئەو کەسانەن (لەدونیادا) درۆیان ھەڵدەبەست بەدەم پەروەردگاریانەوە بێداربن نەفرەتی خوا بۆ ستەمکارانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەی بەرھەڵستی ڕێگەی خوا دەکەن و دەیانەوێ بەلارو چەوتی نیشاندەن لەکاتێکدا ئەوان بەڕۆژی دوایی بێ باوەڕن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ لَمْ يَكُونُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ يُضَٰعَفُ لَهُمُ ٱلْعَذَابُ مَا كَانُوا۟ يَسْتَطِيعُونَ ٱلسَّمْعَ وَمَا كَانُوا۟ يُبْصِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو (نەفرەت لێکراوانە) ناتوانن (لەدەستی خوا) خۆیان قوتار بکەن لەوڵات و زەویدا و نیانە بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوان و دۆستێک بۆیان دووقات دەکرێتەوە سزا توانای بیستنی (ئەو قورئانە) یان نەبوو (ھەقیشیان) نەدەبینی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانە کەسانێکن کەخۆیان دۆڕاند وە لێیان وون بوو ئەو درۆ و دەلەسانەی لەدونیادا دەیان کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی و بێگومان ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەند ترین کەس خۆیانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَخْبَتُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان بەجێھێناوە و گەردن کەچ و دڵ ئارام بوون بۆ (فەرمانەکانی) پەروەردگاریان ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَثَلُ ٱلْفَرِيقَيْنِ كَٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْأَصَمِّ وَٱلْبَصِيرِ وَٱلسَّمِيعِ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وێنەی ئەو دوو دەستەیە وەک کوێر و کەڕ و بیسەر و بیناوان ئایا ئەودوو دەستەیە یەکسانن دە بۆ بیرناکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بە خوا بێـگومان ناردمان نوح بۆ لای گەلەکەی (پێی ووتن) دڵنیابن من ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆتان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَن لَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کە جگە لە خوا نەپەرستن (چونکە) بەڕاستی من دەترسم یەخەتان بگرێ سزای ڕۆژێکی سەخت و بەئازار
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا نَرَىٰكَ إِلَّا بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَىٰكَ ٱتَّبَعَكَ إِلَّا ٱلَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِىَ ٱلرَّأْىِ وَمَا نَرَىٰ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۭ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَٰذِبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کاربەدەست ودەسەڵاتدارەکان ووتیان ئەوانەی کەبڕوایان نەھێنا بوو لە گەلەکەی (نوح) ئێمە تۆ نابینین جگە لەئادەمیەکی وەک خۆمان وە نابینین تۆ ھیچ کەسێک شوێنت کەوتبێت جگە لەوانەی کە ھەژار و ڕیسوا و پەستەکانمانن بێ ئاوەزا و ساویلکەن (ڕواڵەت بینن) وە نابینن ئێوە ھیچ شتێکتان لە ئێمە زیادبێت بەڵکو بەدرۆزنتان دەزانین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى رَحْمَةً مِّنْ عِندِهِۦ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَٰرِهُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (نوح) ووتی ئەی گەلەکەم ھەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەی ئاشکرام ھەبێت لەلای پەروەردگارمەوە و ڕەحمەتێکی پێ بەخشیبم لەلایەن خۆیەوە بەڵام ئەوە لەئێوە شاردرابێتەوە ئایا بەزۆر پابەندتان بکەین پێیەوە لە کاتێکدا ئێوە حەزی لێ ناکەن و پێتان ناخۆشە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ رَبِّهِمْ وَلَٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ ماڵ و سامانێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر خوایە وە من ئەوانە دەرناکەم بڕوایان ھێناوە بەڕاستی ئەوانە بەدیداری پەروەردگاریان دەگەن (لەڕۆژی دواییدا) بەڵام من ئێوە دەبینم کە کۆمەڵێکی نەزانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ مَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی گەلەکەم کێ یارمەتیم دەدات لەبەرانبەر خوادا ئەگەر ئەوانە بتارێنم و (دەریان بکەم) دەی ئایا بۆ بیرناکەنەوە؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ إِنِّىٓ إِذًا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki من پێتان ناڵێم خەزێنەکانی خوا لای منە وە ناشڵێم غەیب و شتە نادیارەکان دەزانم ھەروەھا ناڵێم من فریشتەم بەوانەش ناڵێم کە لەبەر چاوی ئێوە سووک و بێ ڕێزن خوا ھیچ چاکەیەکیان ناداتێ خوا چاک دەزانێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ يَٰنُوحُ قَدْ جَٰدَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَٰلَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان ئەی نوح بێگومان دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا زۆریش دەمەقاڵێت کرد لەگەڵماندا دەی ئەوەی بەڵێنمان پێ دەدەیت (لەسزا) بۆمان بھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی بێگومان خوا بۆتان دەھێنێت ئەگەر بیەوێت وە ئێوە ناتوانن (لەسزای خوا) خۆتان قوتار بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا يَنفَعُكُمْ نُصْحِىٓ إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئامۆژگاری من سوودتان پێ ناگەیەنێت گەر بمەوێت ئامۆژگاریتان بکەم ئەگەر خوا بیەوێت گومڕاتان بکات ئەو پەروەردگارتانە وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَعَلَىَّ إِجْرَامِى وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌ مِّمَّا تُجْرِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki یان ئەوانە دەڵێن موحەممەد ﷺ ئەم (قورئانەی) بەناوی خواوە ھەڵبەستووە بڵێ ئەگەر من ھەڵم بەستبێت ئەوە گوناھو تاوانەکەی تەنھا لەسەر خۆمە وە منیش بەریم لەتاوانی ئێوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأُوحِىَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ ءَامَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وەحی کرا بۆ نوح (علیە السلام) کەوا کەسی تر بڕوا ناھێنێت لەگەلەکەت بێجگە لەوەی پێشتر بڕوای ھێناوە کەواتە ناڕەحەت وغەمبار مەبە بەوەی ئەوان دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین، وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) وە ھیچ قسەم لەگەڵدا مەکە لە بارەی ئەوانەی ستەمیان کردووە (وبێ باوەڕ بوون) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَصْنَعُ ٱلْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِّن قَوْمِهِۦ سَخِرُوا۟ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُوا۟ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە دەستی کرد بە دروستکردنی کەشتیەکە ھەر کاتێک تێ پەڕینایە بەلایدا کۆمەڵێک لەگەلەکەی گاڵتەیان پێدەکرد (نوح) دەیووت ئەگەر ئێوە ئێستە گاڵتە و لاقرتی بەئێمە دەکەن ئەوە بێگومان ئێمەش لاقرتی بەئێوە دەکەین ھەر چۆن ئێوە لاقرتی بەئێمە دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا لەمەوپاش دەزانن کێ سزای بۆ دێت سەر شۆڕی دەکات (لەدونیاداو لەقیامەتیشدا) سزای ھەمیشەیی بەسەردادێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلْنَا ٱحْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ وَمَنْ ءَامَنَ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (نوح) (کەشتیەکەی دروستکرد) ھەتا کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) و تەنورەکە ئاوی لێ ھەڵقوڵا ووتمان (بەنوح) لەو (کەشتیە) دا ھەڵی بگرە لەھەموو نێرو مێیەک دووان ژن و منداڵەکانیشت ھەڵبگرە ئەوەیان نەبێت بڕیاری خوای لەسەر دراوە (بەخنکاندن) ھەر ئەوانەش (ھەڵ بگرە کە) بڕوایان ھێنا (لەگەلەکەت) وە خەڵکێکی کەم نەبێت بڕوایان نەھێنا لەگەڵیدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱرْكَبُوا۟ فِيهَا بِسْمِ ٱللَّهِ مَجْر۪ىٰهَا وَمُرْسَىٰهَآ إِنَّ رَبِّى لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (نوح) ووتی ھەمووتان سواربن لەو (کەشتیە) دا بەناوی خواوە لەکاتی ڕۆیشتن و وەستانیدا بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێ بوردە و میھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهِىَ تَجْرِى بِهِمْ فِى مَوْجٍ كَٱلْجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ٱبْنَهُۥ وَكَانَ فِى مَعْزِلٍ يَٰبُنَىَّ ٱرْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەشتییەکە دەیبردن بەناو شەپۆلی وەک کێو و شاخدا نوحیش (علیە السلام) کوڕەکەی بانگ کرد (کەناوی کەنعان بوو) کە لەشوێنێکی کەناردا بوو (ووتی) ئەی کوڕی خۆشەویستم لەگەڵمان دا سواربە و لەگەڵ بێ بڕوایان مەبە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ سَـَٔاوِىٓ إِلَىٰ جَبَلٍ يَعْصِمُنِى مِنَ ٱلْمَآءِ قَالَ لَا عَاصِمَ ٱلْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا ٱلْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُغْرَقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (کوڕەکەی) ووتی پەنا بۆ شاخێک دەبەم کە بمپارێزێت لەم لافاوە (نوح) ووتی: ئەمڕۆ ھیچ پارێزەرێک (پەنادەرێک) نیە لەفەرمانی خوا (کەخنکاندنە) مەگەر کەسێک خوا ڕەحمی پێ بکات (و باوەڕدار بێت) لەوکاتەدا شەپۆلی لافاو کەوتە نێوانیان جا ئەو (کوڕە خنکاو) لەخنکاوان بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقِيلَ يَٰٓأَرْضُ ٱبْلَعِى مَآءَكِ وَيَٰسَمَآءُ أَقْلِعِى وَغِيضَ ٱلْمَآءُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَٱسْتَوَتْ عَلَى ٱلْجُودِىِّ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوسا ووترا ئەی زەوی ئاوەکەت ھەڵمژە و ئەی ئاسمان باران مەبارێنە ئیتر لافاوەکە رۆچوو بەناخی زەویدا کارەکە (خنکانیان) تەواو کرا و (کەشتیەکە) وەستا بەسەر (کێوی) جودیەوە ووترا دووری لەڕەحمی خوا بۆ گەلی ستەمکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَادَىٰ نُوحٌ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبْنِى مِنْ أَهْلِى وَإِنَّ وَعْدَكَ ٱلْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ ٱلْحَٰكِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki نوح ھاواری کردە پەروەردگاری ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی کوڕەکەم لە کەس و کاری منە و بێگومان بەڵێنی تۆش ڕاستە وە تۆش دادوەرترینی ھەموو فەرمان ڕەوایانی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيْرُ صَٰلِحٍ فَلَا تَسْـَٔلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ إِنِّىٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا) فەرمووی ئەی نوح بەڕاستی ئەو (کەنعان) لەکەس و کاری تۆ نیە بێگومان ئەو (کوڕە) کردەوەی خراپ و ناپەسەند بوو جا کەواتە داوای شتێکم لێ مەکە کەزانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی من ئامۆژگاریت دەکەم تا لەنەفامان نەبیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْـَٔلَكَ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِى وَتَرْحَمْنِىٓ أَكُن مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (نوح) ووتی پەروەردگارم بەڕاستی من پەنات پێ دەگرم (لەوەی) داوای شتێکت لێ بکەم کەنایزانم وە ئەگەر نەبوریت لێم وڕەحمم پێ نەکەی لەزیان لێکەوتوان دەبم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قِيلَ يَٰنُوحُ ٱهْبِطْ بِسَلَٰمٍ مِّنَّا وَبَرَكَٰتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووترا ئەی نوح دابەزە (لەکەشتیەکە) بەھێمنی و بێوەی لەلایەن ئێمەوە, وە بەپیت و فەڕی زۆر بەسەرخۆتەوە, وەبەسەر گەلانێک کەپەیدا ئەبن لەوانەی کە لەگەڵ تۆ دان (یا بەسەر ئەو خەڵکانەی لەگەڵ تۆدان) چەند نەتەوە و گەل دواتر دێن خۆشی و نازو نیعمەتیان پێ دەدەین پاشان لەلایەن ئێمەوە دووچاریان دەبێت سزای سەختی ئازاردەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تِلْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهَآ إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَٰذَا فَٱصْبِرْ إِنَّ ٱلْعَٰقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمانەی (باسکران) لەھەواڵە گرنگە نادیارەکانە بە نیگا بۆمان ناردی نەتۆ و نەگەلەکەت نەتان دەزانین لەپێش ئەم (نیگای ئێمە) کەواتە خۆڕاگربە بەڕاستی سەرئەنجام بۆ لەخوا ترسانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بۆلای (گەلی) عاد ھودی برایانمان نارد ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە جگە لە ئەو ئێوە تەنھا درۆ ھەڵئەبەستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِى فَطَرَنِىٓ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی گەلەکەم لەسەر ئەم (گەیاندنی پەیامە) داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم پاداشتی من ھەر لەسەر ئەو (خوا) یە کەدروستی کردوم دەی ئایا ژیر نابن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا۟ مُجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەی گەلەکەم داوای لێخۆشبون لەپەروەردگارتان بکەن دواتر بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (ئەگەر وابکەن خوا) لەئاسمانەوە (باران) دەبارێنێت بەسەرتاندا بەلێزەمە و ھێزی تر زیاد دەکات بۆ ھێزەکەتان وەڕوو وەرمەگێڕن (لەبانگەوازەکەم) بەتاوان باری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ يَٰهُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِىٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان ئەی ھود تۆ ھیچ بەڵگەیەکی ڕوونت بۆ نەھێناوین بۆیە ئێمەش واز لەپەرستراوەکان (خواکان) مان ناھێنین لەبەر قسەی تۆ وە ئێمە باوەڕت پێ ناکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعْتَرَىٰكَ بَعْضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٍ قَالَ إِنِّىٓ أُشْهِدُ ٱللَّهَ وَٱشْهَدُوٓا۟ أَنِّى بَرِىٓءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئێمە تەنھا (ئەوە بەتۆ) دەڵێین ھەندێک لە پەرستراوەکانمان تووشیان کردووی بەشێتی ووتی بەڕاستی من خوا دەکەم بەشایەت و ئێوەش شایەت بن کەبەڕاستی من بەریم و دوورم لەوەی کەئێوە دەیکەنە ھاوبەش بۆخوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِن دُونِهِۦ فَكِيدُونِى جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جگە لەخوا جا ھەمووتان پیلانم لێ بگێڕن لەپاشان مۆڵەتیشم مەدەن (و لێم مەوەستن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنِّى تَوَكَّلْتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّى وَرَبِّكُم مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذٌۢ بِنَاصِيَتِهَآ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی من پشتم بەخوا بەستووە کەپەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیشە ھیچ گیان لەبەرێک نیە لەژێر ڕکێفی خوای گەورەدا نەبێت (بگری پێشە سەریەتی) بەڕاستی پەروەردگارم لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوسا ئەگەر ئێوە ڕوو وەرگێڕن ئەوە بێگومان من پێم ڕاگەیاندون ئەوەی بەمندا نێردراوە بۆتان وە پەروەردگارم کۆمەڵێکی تر لەشوێنی ئێوە دادەنێت ئێوەش ھیچ زیانێک بەخوا ناگەیەنن بەڕاستی پەروەردگارم بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرو پارێزەرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَٰهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) ھودمان ڕزگار کرد ئەوانەش باوەڕیان ھێنابوو لەگەڵیدا بەمیھرەبانی خۆمان وە ئەوانمان لەسزایەکی توند و بەھێز ڕزگار کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتِلْكَ عَادٌ جَحَدُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا۟ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوەش گەلی عاد بوو باوەڕیان نەھێنا بە بەڵگە و موعجیزەکانی پەروەردگاریان و سەرپێچی نێرراوەکانی خوایان کرد و شوێن فەرمانی ھەموو زۆردارێکی سەرکەش کەوتن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَلَآ إِنَّ عَادًا كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ أَلَا بُعْدًا لِّعَادٍ قَوْمِ هُودٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەشوێنیاندا نێررا نەفرەت لەم دونیایەدا و لەڕۆژی دواییشدا بێدار بن بەڕاستی گەلی عاد بڕوایان بەپەروەردگاریان نەھێنا بێداربن دووری و لەناوچوون بۆ عادی گەلی ھود
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًا قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَٱسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَٱسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّى قَرِيبٌ مُّجِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بۆ گەلی سەمودیش ناردمان صاڵح پێغەمبەر (علیە السلام) ی برایان ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لە ئەو ئەو دروستی کردوون لەزەویدا و کردونی بەئاوەدانکەرەوە تێیدا کەواتە داوای لێبوردنی لێ بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم زۆر نزیک و نزا ودوعا وەرگرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ يَٰصَٰلِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَٰذَآ أَتَنْهَىٰنَآ أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِى شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان ئەی صاڵح بەڕاستی تۆ لەناوماندا جێی ئومێد بووی پێش ئەمە ئایا ڕێگریمان دەکەیت لەپەرستنی ئەوەی کەباو و باپیرانمان پەرستوویانە و بەڕاستی ئێمە لە گومانداین لەوەی تۆ بانگمان دەکەیت بۆلای و دوو دڵین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّى وَءَاتَىٰنِى مِنْهُ رَحْمَةً فَمَن يَنصُرُنِى مِنَ ٱللَّهِ إِنْ عَصَيْتُهُۥ فَمَا تَزِيدُونَنِى غَيْرَ تَخْسِيرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki صاڵح ووتی ئەی گەلەکەم پێم بڵێن ئەگەر من بەڵگەیەکی ئاشکرام ھەبێ لەلایەن پەروەردگارمەوە, وە لەلایەن خۆیەوە پێغەمبەرێتی پێ بەخشیبم جا کێ یارمەتیم دەدات لەبەرامبەر خوادا ئەگەر سەرپێچی ئەو بکەم کەواتە ئێوە ھیچ بۆمن زیاد ناکەن زەرەرو زیان نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ قَرِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی گەلەکەم ئەمە ووشترەکەی خوایە کە موعجیزەیەکی ڕوونە بۆ ئێوە (لەسەر ڕاستی پێغەمبەرێتیەکەم) جا ئێوەش وازی لێ بھێنن با لە زەوی خوا بخوات (بلەوەڕێت) بەخراپە دەستی بۆ مەبەن ئەگینا سزایەکی نزیک تووشتان دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُوا۟ فِى دَارِكُمْ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەچی ئەوان ووشترەکەیان سەربڕی جا (صاڵح) ووتی ڕابوێرن لەماڵی خۆتاندا سێ ڕۆژ ئەوە بەڵێنێکە درۆ نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَٰلِحًا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَمِنْ خِزْىِ يَوْمِئِذٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کاتێک فەرمانمان ھات (بۆ لەناو بردنیان) صاڵحمان ڕزگار کرد ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا بە بەزەییەک لەلایەن خۆمانەوە لە سەرشۆڕی و ڕیسوایی ئەو ڕۆژە (پەناماندان) بەڕاستی پەروەردگارت ھەر خۆی بەتواناو بەدەسەڵاتە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَخَذَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَٰرِهِمْ جَٰثِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەش کەستەمیان کرد شریخەیەک گرتنی ئیتر لەناو ماڵەکانیاندا کەوتن بەڕووداو جووڵەیان لێ بڕا (مردن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ أَلَآ إِنَّ ثَمُودَا۟ كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ أَلَا بُعْدًا لِّثَمُودَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وەک ئەوەی لەوێدا نەبووبن بێدار بن بەڕاستی گەلی سەمود بێ بڕوابوون بەپەروەردگاریان بێداربن دووری و لەناوچوون بۆ گەلی سەمود
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوا۟ سَلَٰمًا قَالَ سَلَٰمٌ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان نێرراوەکانمان ھاتن بۆلای ئیبراھیم بە مژدەوە ووتیان سەلامی خوات لێ بێت (ئەویش) ووتی سەلامی خوا لەئێوەش بێت ئەمجا ئەوەندەی نەبرد (ئیبراھیم) خێرا گوێرەکەیەکی برژاوی ھێنا بۆیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا رَءَآ أَيْدِيَهُمْ لَا تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُوا۟ لَا تَخَفْ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمِ لُوطٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کاتێک بینی دەستیان درێژ ناکەن بۆی (و لێی ناخۆن) نائاسایی ھاتنە بەرچاوی و لەدەروونی خۆیدا مەترسی لێکردن (کەنیازی خراپیان ھەبێت) ووتیان مەترسە بەڕاستی ئێمە نێرراوین بۆ سەر گەلی لوط
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱمْرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَٰهَا بِإِسْحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسْحَٰقَ يَعْقُوبَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەوکاتەدا خێزانەکەی وەستابوو و پێکەنی ئێمەش مژدەمان پێ دا بەئیسحاق وە لەپاش ئیسحاق (مژدەمان پێدا) بەیەعقوب (کە کوڕی ئیسحاقە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَتْ يَٰوَيْلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٌ وَهَٰذَا بَعْلِى شَيْخًا إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عَجِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خێزانی ئیبراھیم) ووتی وەیڕۆ (وای) چۆن منداڵم دەبێت کەمن پیرە ژنێکم ئەوەش مێردەکەمە کە پیربووە بەڕاستی ئەمە شتێکی سەیرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوٓا۟ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ رَحْمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيْكُمْ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ إِنَّهُۥ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (فریشتەکان) ووتیان تۆ سەرت سوڕدەمێنێت؟ لەکار و فەرمانی خوا رەحمەت و بەرەکەتی زۆری خواتان لەسەربێت ئەی ئال و بەیتی ئیبراھیم بەڕاستی خوا سوپاسکراوی چاکە فراوانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَٰهِيمَ ٱلرَّوْعُ وَجَآءَتْهُ ٱلْبُشْرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِى قَوْمِ لُوطٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا کاتێک ترس و بیمی ئیبراھیم لاچوو نەما وە مژدەکەشی بۆ ھات لەبارەی گەلەکەی لوط گفتوگۆی لەگەڵ دەکردین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٌ مُّنِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (چونکە) بەڕاستی ئیبراھیم لەسەرخۆو دڵنەرم و ڕوو لەخوابوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَآ إِنَّهُۥ قَدْ جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ وَإِنَّهُمْ ءَاتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی ئیبراھیم وازبھێنە لەم کارە بەڕاستی بێگومان دەرچووە (بۆ ئەوکارە) فەرمانی پەروەردگارت وە بەڕاستی بۆ ئەوانە دێت سزایەکی نەگەڕاوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالَ هَٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێک کە ھاتن فریشتەکانمان بۆلای لوط ھاتنیانی پێ ناخۆش بوو وە دڵگران بوو پێیان وە ووتی ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ قَالَ يَٰقَوْمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌ رَّشِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە گەلەکەی ھاتن بۆلای پەلەیان دەکرد (لەھاتن) بۆ لای لەکاتێکدا ئەوان لەوەو پێش ھەمیشە کردەوە بەدەکانیان ئەنجام دەدا (کە نێربازی بوو) ووتی ئەی گەلەکەم ئەوانە کچەکانی منن (مەبەستی کچەکانی ھۆزەکەی بوو) ئەوانە پاک وحەڵاڵن بۆتان دەی لەخوا بترسن و سەرشۆڕم مەکەن لەوەی دەتانەوێت بەرامبەر میوانەکانم بیکەن ئاخۆ پیاوێکی ژیرو تێگەیشتووتان تێدا نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِى بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان سوێندبێت بێگومان تۆ دەزانیت ئێمە ھیچ ھەق (و ئارەزوو) ێکمان لەکچەکانتدا نیە وە بەڕاستی تۆ دەزانی ئێمە چیمان دەوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍ شَدِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی ئای خۆزگە لەبەرانبەر ئێوەدا ھێزێکم ببوایە یان پەنایەکی قایم ببوایە پەنام پێ ببردایە (ڕێگریم دەکردن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓا۟ إِلَيْكَ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمْ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ ٱلصُّبْحُ أَلَيْسَ ٱلصُّبْحُ بِقَرِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (فریشتەکان) ووتیان ئەی لوط بەڕاستی ئێمە نێرراوی پەروەردگاری تۆین ھەرگیز ناگەنەلای تۆ جا تۆ وماڵ ومنداڵت و ئەوەی باوەڕی پێ ھێناویت لەبەشێکی شەودا بڕۆن (وئەم شارە بەجێ بھێڵن) وە ھیچ کەس لەئێوە لانەکاتەوە بەدوای خۆیدا جگە لەژنەکەت بەڕاستی ئەو تووشی دەبێت ئەوەی کەتووشی ئەوان (گەلەکەت) دەبێت (چونکە بێ باوەڕ بوو) بێگومان وەختی لەناو بردنیان بەرەبەیانە ئایا بەرەبەیان نزیک نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کە فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) ئەو (شوێنە) مان سەرو ژێر کرد و باراندمان بەسەریاندا ووردەزیخـی گڵین بەدوای یەکداو بێ بچڕِان (دەباری)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ وَمَا هِىَ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ بِبَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەموو ئەو (ووردە زیخانە) دیاری کرابوون لای پەروەردگارتەوە, وە ئەو (سزایە) دوور نیە لەستەمکارانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ وَلَا تَنقُصُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ إِنِّىٓ أَرَىٰكُم بِخَيْرٍ وَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُّحِيطٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە (ناردمان) بۆ (خەڵکی) مەدیەنیش شوعەیبی برایان ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە ئەو وە کەم و کوڕی مەکەن لەپێوانە و کێشانەدا بەڕاستی من دەتان بینم بەماڵ و سامانی زۆرەوە, وە بەڕاستی من دەترسم لێتان سزایەک گەمارۆتان بدات و لێی رزگار نەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ أَوْفُوا۟ ٱلْمِكْيَالَ وَٱلْمِيزَانَ بِٱلْقِسْطِ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ئەی گەلەکەم پێوانەو کێشانە ڕاست و دروست ئەنجام بدەن وە کەم و کوڕی مەکەن لەشت ومەکی خەڵکیدا و خراپەکاری مەکەن (یاخراپە بڵاومەکەنەوە) لەزەویدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَقِيَّتُ ٱللَّهِ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوەی خوا دەیھێڵتەوە (لەقازانجی حەڵاڵ) چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بڕوادارن و من پارێزەر نیم بەسەرتانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ يَٰشُعَيْبُ أَصَلَوٰتُكَ تَأْمُرُكَ أَن نَّتْرُكَ مَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَآ أَوْ أَن نَّفْعَلَ فِىٓ أَمْوَٰلِنَا مَا نَشَٰٓؤُا۟ إِنَّكَ لَأَنتَ ٱلْحَلِيمُ ٱلرَّشِيدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان ئەی شوعەیب ئایا نوێژەکەت فەرمانت پێ دەدات کەئێمە وازبھێنین لەوەی باوو باپیرانمان پەرستوویانە یان وازبھێنین لەوەی بەویستی خۆمان لەماڵ و سامانماندا دەیکەن بەڕاستی تۆ پەلەنەکەری لێزان و ھۆشمەندیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَءَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّى وَرَزَقَنِى مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَىٰ مَآ أَنْهَىٰكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا ٱلْإِصْلَٰحَ مَا ٱسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِىٓ إِلَّا بِٱللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی ئەی گەلەکەم ھەواڵم بدەنێ ئەگەر من بەڵگەیەکی ڕوونم لەلایەن پەروەردگـارمـەوە پێ بێت وە ڕۆزیەکی زۆرو باشی پێدابم لەلایەن خۆیەوە (چ مەبەستێکم ھەیە درۆ بکەم) وە من ھەرگیز نامەوێت پێچەوانەی ئێوە بکەم لەو (کارەی) ڕێگری ئێوەی لێ دەکەم (خۆم بیکەم) من ھیچ مەبەستێکم نیە بێجگە لەچاککردن وچاکسازی نەبێت ئەوەندەی بتوانم ولەتوانامدا بێت سەرکەوتنیشیم تەنھا بە (پشتیوانی) خوایە پشتم ھەر بەو بەستووە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێمەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِىٓ أَن يُصِيبَكُم مِّثْلُ مَآ أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَٰلِحٍ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِّنكُم بِبَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی گەلەکەم دژایەتیتان لەگەڵم نەبێتە ھۆی ئەوەی تووشتان ببێت وێنەی ئەو (سزایەی) تووشی گەلی نوح یان گەلی ھود یان گەلی صاڵح بوو خۆ گەلەکەی لوط دوور نیە لێتانەوە (چییان بەسەر ھات)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّى رَحِيمٌ وَدُودٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە داوای لێخۆش بونیش لەپەروەردگارتان بکەن پاشان بگەڕێنەوە بۆلای بەڕاستی پەروەردگارم میھرەبان و دڵسۆزە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ يَٰشُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفًا وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَٰكَ وَمَآ أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان ئەی شوعەیب ئێمە تێناگەین لەزۆرێک لەوەی تۆ دەیڵێیت بەڕاستی ئێمە تۆ بە لاواز دەبینین لەناوماندا خۆ ئەگەر (لەبەر) خزمەکانت نەبوایە دڵنیابە بەرد بارانمان دەکردیت (چونکە) تۆ خۆت ھیچ دەسەڵاتێکت نیە لەبەرامبەر ئێمەدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰقَوْمِ أَرَهْطِىٓ أَعَزُّ عَلَيْكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذْتُمُوهُ وَرَآءَكُمْ ظِهْرِيًّا إِنَّ رَبِّى بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی ئەی گەلەکەم ئایا خزمەکانم بەدەسەڵات ترن لەبەرامبەر ئێوەدا لە خوا لەکاتێکدا فەرمانی ئەو (خوا) تان پشت گوێ خستووە بەڕاستی پەروەردگارم ئاگادارە بەھەرچی ئێوە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَٰمِلٌ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَٰذِبٌ وَٱرْتَقِبُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُمْ رَقِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی گەلەکەم کردەوە بکەن لەسەر بار و حاڵەتی خۆتان بەڕاستی منیش کارو کردەوە دەکەم لەمەودوا دەزانن کێ سزای بۆ دێت ڕیسوا و سەر شۆڕی دەکات وەکێش درۆزنە جا چاوەڕوانی بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵتان چاوەڕوانم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا شُعَيْبًا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَأَخَذَتِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دِيَٰرِهِمْ جَٰثِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) شوعەیبمان ڕزگار کرد و ئەوانەش بڕوایان ھێنا بوو لەگەڵیدا بە بەزەیی لەلایەن خۆمانەوە, وە ئەوانەی ستەمیان کرد بوو ناڵە و شریخە کە (نەعرەتەکە) گرتنی ئیتر ھەموویان لەماڵ و جێگاکانیاندا دەمەو ڕووکەوتن و جووڵەیان نەما (مردن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَآ أَلَا بُعْدًا لِّمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (وایان لێھات) وەک ھەر تێیدا نەبووبن بێداربن دووری و تیاچوون بۆ خەڵکی مەدیەن وەک چۆن گەلی سەمود تیاچوون و دوور بوون لەڕەحمی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلْطَٰنٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان ناردمان موسا بە موعجیزەکانمانەوە, وە بەڕابەرو بەڵگەی ڕوونەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ فِرْعَوْنَ وَمَآ أَمْرُ فِرْعَوْنَ بِرَشِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بۆ لای فیرعەون و دەست وپێوەندەکەی بەڵام ئەوان شوێن فەرمانی فیرعەون کەوتن لەکاتێکدا فەرمانی فیرعەون ڕاست و ڕەوا نەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَقْدُمُ قَوْمَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَأَوْرَدَهُمُ ٱلنَّارَ وَبِئْسَ ٱلْوِرْدُ ٱلْمَوْرُودُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پێش گەلەکەی دەکەوێت لەڕۆژی دواییدا ئەمجا ھەموویان دەباتە ناو ئاگری دۆزەخ ئای چەند خراپە ئەو شوێنەی ئەوانی بۆ دەبرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِۦ لَعْنَةً وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ بِئْسَ ٱلرِّفْدُ ٱلْمَرْفُودُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە لەم (دونیا) دا نەفرەتیان بەشوێندا نێرراوە ھەروەھا لەڕۆژی دواییشدا ئای چەند خراپە ئەو بەخشراوەی پێیان بەخشرا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّهُۥ عَلَيْكَ مِنْهَا قَآئِمٌ وَحَصِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوەی (باسکرا بۆت چەند ھەواڵێکە) لە ھەواڵی شارەکانی ڕابوردوو دەیگێڕینەوە بۆت (لەم سورەتەدا) ھەندێکیان ماون وھەندێکی تریان نەماون (وێران بوون)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَمَآ أَغْنَتْ عَنْهُمْ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِى يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ لَّمَّا جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان کرد لەخۆیان جا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن ئەو پەرستراوانەیان کەدەیان پەرستن و ھاواریان لێکردن لەجیاتی خوا بە ھیچ شتێک (سودیان پێ نەگەیاندن) کاتێ فەرمانی پەروەردگارت ھات (بۆ لەناو بردنیان) ئەوانە (ئەو بتانە) ھیچیان زیاد نەکرد بۆ ئەوانەی (دەیان پەرستن) بێجگە زیان و لەناوچوون نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَٰلِكَ أَخْذُ رَبِّكَ إِذَآ أَخَذَ ٱلْقُرَىٰ وَهِىَ ظَٰلِمَةٌ إِنَّ أَخْذَهُۥٓ أَلِيمٌ شَدِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئا بەو شێوەیە سزادانی پەروەردگارت کاتێک خەڵکی شارەکان سزا دەدات لە کاتێکدا ستەمکاربوون بەڕاستی تۆڵە سەندنی ئەو ئازار دەر و بەتینە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّمَنْ خَافَ عَذَابَ ٱلْـَٔاخِرَةِ ذَٰلِكَ يَوْمٌ مَّجْمُوعٌ لَّهُ ٱلنَّاسُ وَذَٰلِكَ يَوْمٌ مَّشْهُودٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی لەوەی (باسکرا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێک بترسێت لەسزای دوا ڕۆژ ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کەئادەمی بۆ کۆدەکرێتەوە و ئەوە ڕۆژێکی دیارو بەرچاوە (ھەموان ئامادەن تێیدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا نُؤَخِّرُهُۥٓ إِلَّا لِأَجَلٍ مَّعْدُودٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئێمە دوای ناخەین مەگەر بۆ کاتێکی دیارو بەرچاو نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ يَأْتِ لَا تَكَلَّمُ نَفْسٌ إِلَّا بِإِذْنِهِۦ فَمِنْهُمْ شَقِىٌّ وَسَعِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەو ڕۆژە کەدێت ھیچ کەس قسە ناکات بەمۆڵەتی خوا نەبێت ئەوسا لەناویاندا ھەیە بێ بەخت (وچارە ڕەش) و ھەیە بەختەوەر (وئاسوودە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ شَقُوا۟ فَفِى ٱلنَّارِ لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَشَهِيقٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ئەوانەی بێ بەخت وچارە ڕەش بوون ئەوە لەناو ئاگردان لەناو ئەو (ئاگرە) دا ھەر ئاخ وئۆف و ھەنیسکیانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ إِنَّ رَبَّكَ فَعَّالٌ لِّمَا يُرِيدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی تا ئاسمانەکان و زەوی بمێنێت (مەبەست پێی ئاسمان وزەویە لە قیامەتدا کە ئەوانیش ھەر دەمێنن) مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت (ڕزگاری بکات) بەڕاستی پەروەردگارت ئەوەی کەبیەوێت دەیکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ سُعِدُوا۟ فَفِى ٱلْجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ إِلَّا مَا شَآءَ رَبُّكَ عَطَآءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڵام ئەوانەی کەبەختەوەر و ئاسوودەکراون ئەوە لەبەھەشتدان بەھەمیشەیی دەمێننەوە تیایدا تا ئاسمان و زەوی بمێنێت مەگەر ئەو کەسەی پەروەردگارت بیەوێت ئەوە بەخشینێکە بێ بڕانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَا تَكُ فِى مِرْيَةٍ مِّمَّا يَعْبُدُ هَٰٓؤُلَآءِ مَا يَعْبُدُونَ إِلَّا كَمَا يَعْبُدُ ءَابَآؤُهُم مِّن قَبْلُ وَإِنَّا لَمُوَفُّوهُمْ نَصِيبَهُمْ غَيْرَ مَنقُوصٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەواتە ھیچ جۆرە گومان و دودڵیەکت نەبێت لە (ناڕاستی) ئەوەی ئەوانە دەیپەرستن تەنھا ئەوە دەپەرستن کەباوو باپیرانیان دەیان پەرستن لەوەو پێش بەڕاستی ئێمە پێیان دەدەین بەتەواوی بەشی خۆیان (لەسزا) بەبێ لێ کەمکردنەوە (پڕاوپڕ)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ فَٱخْتُلِفَ فِيهِ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەخشیمان بەموسا پەڕاوی (تەورات) ئەمجا جیاوازی تێداکرا ئەگەر لەبەر بڕیارێک نەبوایە کەپێشتر دراوە لەلایەنی پەروەردگارتەوە دادوەری دەکرا لەنێوانیاندا و بەڕاستی ئەوانە لەگومان و دوو دڵیدان لەو (قورئانە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ كُلًّا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَٰلَهُمْ إِنَّهُۥ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ھەموو (ئەوانەی جیاوازن) پەروەردگارت (پاداشتی) کردەوەکانیان بەتەواوی پێ دەدات بەڕاستی ئەو ئاگادارە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا۟ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەواتە ڕاستبە بەو شێوەی فەرمانت پێدراوە, وە ئەوانەش تۆبەیان کردوە لەگەل تۆدا و (گەڕاونەتەوە) زیادە ڕەوی مەکەن بەڕاستی ئەو (خوایە) بینایە بەھەر کردەوەیەک کەدەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَرْكَنُوٓا۟ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پاڵ مەدەن بەوانەوە کەستەمیان کردوە چونکە دووچاری ئاگری دۆزەخ دەبن و بێجگە لەخوا ھیچ پشتیوانێکتان نابێت پاشانیش یارمەتی نادرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ ٱلَّيْلِ إِنَّ ٱلْحَسَنَٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە نوێژ ئەنجام بدە لەم سەرو ئەوسەری ڕۆژدا (لەبەیانیان و ئێواراندا) و لە بەشێک لەشەودا چونکە بەڕاستی (کردەوە) چاکەکان (کردەوە) خراپەکان لادەبەن ودەیانسڕنەوە ئەوە پەند و ئامۆژگاریە بۆ پەند وەرگران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە خۆڕاگر بە چونکە بەڕاستی خوا پاداشتی چاکە کاران وون ناکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَوْلَا كَانَ مِنَ ٱلْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُو۟لُوا۟ بَقِيَّةٍ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْفَسَادِ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَآ أُتْرِفُوا۟ فِيهِ وَكَانُوا۟ مُجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی باببوایە لەناو ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە دابوون کەسانی خاوەن ئاین و ژیری کە ڕێگریان بکردایە لەخراپەکاری لەزەویدا مەگەر کەمێک لەوانەی ڕزگارمان کردن لەو گەلانەدا وە ئەوانەی کەستەمیان کرد شوێنی ژیان خۆشی و ڕابواردن کەوتن و بەردەوام بوون لە خراپەکاری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەرگیز پەروەردگارت بەستەم خەڵکی شارو گوندەکان لەناو نابات (واتە خوای گەورە ستەمکار نیە) لە کاتێکدا دانیشتوانی (ئەو شارانە) موصڵح و چاکەکاربووبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki گەر پەروەردگارت بیویستایە گشت خەڵکی دەکرد بە (پەیڕەوی) یەک ئاین بەڵام ئەوان بەردەوام جیاوازدەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki مەگەر کەسێک پەروەردگارت میھرەبانی لەگەڵ کردبێت وە ھەر لەبەر ئەوەش دروستی کردوون بڕیاری پەروەردگارت دەرچوو (کۆتایی ھات) کە سوێند بەخوا دۆزەخ پڕ دەکەم لە جنۆکە و لە ئادەمی ھەموو پێکەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكُلًّا نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَ وَجَآءَكَ فِى هَٰذِهِ ٱلْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەمووت بۆ دەگێڕینەوە لە ھەواڵی پێغەمبەران (علیھم السلام) بۆ ئەوە کە دڵی تۆی پێ دامەزراو بکەین وە لەم (سورەتە) دا حەق و ڕاستیت بۆ ھاتووە, وە ئامۆژگاری و پەندیشی تیایە بۆ بڕواداران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقُل لِّلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنَّا عَٰمِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بڵێ بەوانەی کەبڕوا ناھێنن ئێوە کار وکردەوە بکەن لەسەر ئەو شێوەی خۆتان (کە ئەوەتان لەسەری) بێگومان ئێمەش کردەوە دەکەین (بەگوێرەی ئەوەی کە خودا فەرمانی پێ کردووین)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوسا چاوەڕوانی بکەن (بۆ بەسەرھاتی خراپ) بەڕاستی ئێمەش چاوەڕوانین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ ٱلْأَمْرُ كُلُّهُۥ فَٱعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە تەنھا بۆ خوایە (زانینی) نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وتەنھا ھەر ئەویش پێی ئاگادارە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنرێتەوە ھەموو کار و بارێک کەواتە ئەو بپەرستە و ھەرپشت بەو ببەستە وە بێگومان پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەھەر کردەوەیەک ئێوە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
→ سوورەتی يونس
سوورەتی يوسف ←
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→
دەقی عەرەبی و وەرگێڕانەکان لە ڕێگەی Tanzil و QuranEnc — وشە بە وشە، بێ گۆڕان · وەرگێڕانەکان هی وەرگێڕانەکانیانن و خودی قورئان نین
ئەمە یارمەتیدەری توێژینەوەیە، سەرچاوەی فەتوا نییە.