سوورەتی الجمعة الجمعة
11 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 110
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْمَلِكِ ٱلْقُدُّوسِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وە ئەوەی لە زەوی دایە، (ئەو خوایەی) کە پاشایەکی پاك وبێگەردی زاڵ وباڵادەسەت وکار بەجێیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱلَّذِى بَعَثَ فِى ٱلْأُمِّيِّـۧنَ رَسُولًا مِّنْهُمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئەو زاتەیە کە ناردوویەتی لە ناو نەخوێندەواراندا (عەرەبەکاندا) پێغەمبەرێك لە خۆیان دەیخوێنێتەوە بەسەریاندا نیشانەکانی خوا، پاکیان دەکات وە قورئان وفەرموودەی (پڕ سوود)یان فێردەکات، ھەر چەند ئەوان لەپێشدا لە گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَءَاخَرِينَ مِنْهُمْ لَمَّا يَلْحَقُوا۟ بِهِمْ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ڕەوانەشی کردووە بۆ) گەلانی تری جگە لەوان کە ھێشتا پێیان نەگەیشتوون (و موسوڵمان نەبوون) وە خوا زاڵ وباڵادەسەت وکار دروستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە بەھرەیەکی خوایە ئەیدا بە ھەر کەسێك کە(خۆی) بیەوێت وە خوا خاوەنی فەزڵ وبەخششی گەورەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَثَلُ ٱلَّذِينَ حُمِّلُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ ٱلْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًۢا بِئْسَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنموونەی بەسەرھاتی ئەوانەی کە تەوراتیان درا بەسەردا لە پاشان ھەڵیان نەگرت (ڕەفتاریان پێ نەکرد) وەك گوێ درێژێکە کە کتێبێکی زۆری ھەڵگرتبێت (سوودی لێ نابینێ) ئای چەند خراپە نموونەی ئەو گەلەی کە نیشانەکانی خوایان بە درۆزانی وە خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ هَادُوٓا۟ إِن زَعَمْتُمْ أَنَّكُمْ أَوْلِيَآءُ لِلَّهِ مِن دُونِ ٱلنَّاسِ فَتَمَنَّوُا۟ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی ئەوانەی کە لەسەر دینی جولەکەن ئەگەر پێتان وایە کە بەڕاستی ئێوە دۆستی خوان بێجگە لە خەڵکی تر کەوا بوو داوای مردن بکەن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا يَتَمَنَّوْنَهُۥٓ أَبَدًۢا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانە ھەرگیز داوای مردن ناکەن لەبەر ئەو (گوناھانەی) کە بەدەستی خۆیان پێشیان خستووە وە خوا ئاگادارە بەستەمكاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنَّ ٱلْمَوْتَ ٱلَّذِى تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمْ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بەڕاستی ئەو مردنەی کە لێی ڕادەکەن بێگومان پێتان دەگات وتووشتان دەبێت، لەپاشان دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوای زانا بەئاشکرا ونھێنیەکان، ئەمجا ھەواڵتان پێ دەدات بەوەی کە دەتانکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نُودِىَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوْمِ ٱلْجُمُعَةِ فَٱسْعَوْا۟ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ وَذَرُوا۟ ٱلْبَيْعَ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك کە بانگدرا بۆ نوێژ لە ڕۆژی ھەینیدا بەپەلە بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی ھەینی) و واز لەکڕین وفرۆشتن بھێنن، ئائەوە بۆ ئێوە چاکترە ئەگەر بزانن وتێبگەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَٱبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ وَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێك کە نوێژی ھەینی تەواوبوو، ئیتر بڵاو ببنەوە بەسەر زەویدا وە داوای ڕزق وڕۆزیی خوا بکەن وە زۆر یادی خوا بکەن، بۆ ئەوەی ڕزگار وسەر فەرازببن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا رَأَوْا۟ تِجَٰرَةً أَوْ لَهْوًا ٱنفَضُّوٓا۟ إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَآئِمًا قُلْ مَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌ مِّنَ ٱللَّهْوِ وَمِنَ ٱلتِّجَٰرَةِ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کارێکی بازرگانی، یان ھەر کارێکی بێھودە ببینن بڵاوەی لێ ئەکەن بۆلای ئەو بازرگانیە وە تۆ بەجێ دەهێڵن بە ڕاوەستاوی (لەسەر مینبەرەکەت)، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەوەی لای خوایە چاکترە لەشتی بێهودە وبازرگانی وەخوا باشترینی ڕۆزیدەرانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→