سوورەتی الحشر الحشر
24 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 101
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە تەسبیحاتی خوا دەکات وە تەنھا ئەو زاڵ وباڵادەست وکاردروستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مِن دِيَٰرِهِمْ لِأَوَّلِ ٱلْحَشْرِ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا۟ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَأَتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا۟ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِى ٱلْمُؤْمِنِينَ فَٱعْتَبِرُوا۟ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زاتێکە بێ باوەڕانی خاوەن کتێبی دەرکرد لە ماڵ وشوێنی خۆیان بۆ یەکەم کۆبوونەوە بە تەمانەبوون (ئەی موسوڵمانینە) کە (لە قەڵاکانیان) دەربچن خۆشیان وایان دەزانی کە قەڵاکانیان دەیانپارێزن لە (سزای) خوا بۆیە (سزای) خوایان بۆ ھات لە شوێنێکەوە کە گومانیان بۆی نەدەچوو وە خوا ترسێکی خستە ناو دڵیانەوە کە خانوەکانی خۆیانیان وێران دەکرد بە دەستی خۆیان وبەدەستی ئیمانداران ئەمجا پەند وەرگرن ئەی خاوەن بیرو ھۆشان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْلَآ أَن كَتَبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمُ ٱلْجَلَآءَ لَعَذَّبَهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَلَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ عَذَابُ ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر خوا دەربەدەری لەسەر بڕیار نەدانایە (لەسەر ئەو جولەکانە) بێگومان لە دونیادا سزای دەدان، لە ڕۆژی دواییشدا بۆ ئەوان ھەیە سزای ئاگری دۆزەخ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم سزایە بە ھۆی ئەوەوە بوو دژایەتی خوا وپێغەمبەریان کرد وە ھەر کەسێك دژایەتی خوا بکات ئەوە بەڕاستی خوا تۆڵە سێنی بەتینە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيُخْزِىَ ٱلْفَٰسِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی بڕیتان لە دارخورما یا لێی گەڕان بە وەستاوی لەسەر بنەکانیان بمێننەوە ئەوە بە فەرمانی خوا بووە وە بۆ سەر شۆرکردنی لەسنوور دەرچووان بوو (مەبەست پێ جولەکەکانە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْهُمْ فَمَآ أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍ وَلَا رِكَابٍ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (دەستکەوتانە) کەخوا سەندیەوە (بێ جەنگ کردن) بۆ پێغەمبەرەکەی لە ماڵی (بەنی نەضیر) ئێوە بۆ بەدەست ھێنانی (ئەو ماڵ وسامانەی جولەکە) ھیچ ئەسپ وحوشترێکیان تاونەداوە و(نەجەنگاون) بەڵکو خوا پێغەمبەرانی زاڵ دەکات بەسەر ھەرکەسدا کەبیەوێت وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵاتە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی خوا دەست پێغەمبەری خست (بەبێ جەنگ) لە (سەروەت وسامانی) گوندنشینەکانی جولەکە ئەوە بۆ خواو بۆ پێغەمبەرە ﷺ (واتە لە بەرژەوەندی گشتی موسڵماناندا خەرج دەکرێت) وە بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) وھەتیوان وە بۆ ھەژاران وڕێبوارانی کەم دەستە تا (ئەو ماڵ وسامانە) تەنھا لەناو دەوڵەمەندەکانتاندا دەست بە دەستی پێ نەکرێت وبەس وە ئەوەی پێغەمبەر ﷺ پێی دان وەریبگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەکرد وازی لێ بھێنن وە لە خوا بترسن بێگومان خوای گەورە سزای سەختە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِلْفُقَرَآءِ ٱلْمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأَمْوَٰلِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەو دەسکەوتەی لە بەنی نەضیر گیرا) بۆ نەدارانی کۆچکەرانە ئەوانەی کە دەرکران لەماڵ وسامانیان، فەزڵ وبەھرەی خوا وڕزامەندی ئەویان دەوێت وە یارمەتی (ئاینی) خوا وپێغەمبەری خوا دەدەن ھەر ئەوانن ڕاستگۆیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلْإِيمَٰنَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِى صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّآ أُوتُوا۟ وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە (یاریدەدەرەکان) کە لەماڵ وشوێنی خۆیان بوون (لەشاری مەدینە) وباوەڕیان ھێنا پێش (کۆچکردنی برا موھاجرەکانیان) ئەوەی کۆچ بکات بۆ لایان خۆشیان دەوێ وە شك نابەن لە دڵ ودەروونی خۆیاندا ھیچ جۆرە حەسوودی وبەخیلیەك لەبەر ئەوەی بەشی کۆچکەران درا و(بەشی ئەوان نەدرا لەو ماڵ وسامانەی کە گیرا لەجولەکەکان) وە فەزڵی ئەوان ئەدەن بەسەر فەزڵی خۆیاندا ئەگەر چی خۆشیان زۆر پێویستیان پێی بێت وە ئەو کەسەی خۆی لە ڕژدی وبەخیلی دەروونی بپارێزێت (بەڕاستی) ھەر ئەوانن سەرفەراز وسەرکەوتوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلْإِيمَٰنِ وَلَا تَجْعَلْ فِى قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (باوەڕدارانەش) لەپاش ئەمانەوە ھاتوون ئەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لێمان خۆشبە وە لەو برایانەشمان (خۆش ببە) کە پێشمان کەوتوون لەئیمان ھێناندا وە ھیچ ڕق وکینەیەك مەخەرە دڵمانەوە دەربارەی باوەڕادران ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەرتۆی دڵسۆز ومیھرەبان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ يَقُولُونَ لِإِخْوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًا وَإِن قُوتِلْتُمْ لَنَنصُرَنَّكُمْ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا سەرنجێکت نەداوە لەوانەی کە دووڕوو بوون ئەڵێن بەو برادەرانەیان کە بێ باوەڕ بوون لە (جوولەکە) خاوەن کتێبەکان ئەگەر دەربکرێن (لەماڵ وخاك وئاوتان) ئێمەش لەگەڵتاندا دەردەچین وە ھەرگیز گوێڕایەڵی کەس ناکەین لەدژی ئێوە وە ئەگەر جەنگتان لەگەڵ دا بکرێت بێگومان ئێمە یارمەتی ئێوە ئەدەین بێگومان خوا شایەتی ئەدات کە ئەوان درۆزنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَئِنْ أُخْرِجُوا۟ لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ وَلَئِن قُوتِلُوا۟ لَا يَنصُرُونَهُمْ وَلَئِن نَّصَرُوهُمْ لَيُوَلُّنَّ ٱلْأَدْبَٰرَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر دەر بکرێن ئەوان لەگەڵیاندا دەرناچن وە ئەگەر جەنگیان لە دژ کرا یارمەتیان نادەن وە ئەگەر یارمەتیان بدەن بێگومان (ئەشکێن و) پشت ھەڵئەکەن پاشان سەرناخرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِى صُدُورِهِم مِّنَ ٱللَّهِ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی (ئەی باوەڕداران) ئێوە ترستان زیاترە لەدڵی ئەواندا تاخوا، ئەوەش لەبەرئەوەیە کە بێگومان ئەوانە کەسانێکن تێناگەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا يُقَٰتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِى قُرًى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَآءِ جُدُرٍۭ بَأْسُهُم بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(جوولەکە) جەنگتان لەگەڵ ناکەن ھەموو پێکەوە، مەگەر لەچەند گوندێکی قایمی قەڵاییندا نەبێت یان لەپشتی دیوارەوە، دژایەتی نێوانیان زۆر سەختە، تۆ وادەزانی کە ئەوان کۆ وپێکەوەن لەکاتێکدا دڵیان جیا ولەیەك دوورە، ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کە ئەوان گەلێکی نەفامن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَمَثَلِ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَرِيبًا ذَاقُوا۟ وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنموونەی (ئەم جوولەکانە) وەك نموونەی ئەوانەن کە لە پێش ئەماندا بوون بە ماوەیەکی کەم (مەبەست پێی موشریکەکانی قوڕەیش وجولەکەکانی بەنو قەینوقاعە) سەرئەنجامی کاری خۆیان چەشت وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَمَثَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ إِذْ قَالَ لِلْإِنسَٰنِ ٱكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌ مِّنكَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نموونەی ئەم ناپاکانە) وەك شەیتان وایە کە بەمرۆڤی ووت: بێ بڕوابە جا کە بێ بڕوا بوو (شەیتان) ووتی: بەڕاستی من بەریم لە تۆ بێگومان من لە خوای پەروەردگاری جیھانیان دەترسم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكَانَ عَٰقِبَتَهُمَآ أَنَّهُمَا فِى ٱلنَّارِ خَٰلِدَيْنِ فِيهَا وَذَٰلِكَ جَزَٰٓؤُا۟ ٱلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا سەرئەنجامی ھەردووکیان ئەوەیە کە بێگومان ھەردوولا لە دۆزەخدا ئەبن بەھەمیشەیی وە ئەمەیە سزای ستەمکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن وە ھەموو کەسێك با سەرنج بدات (بزانێ) چی پێش خۆی ناردوە بۆ پاشەڕۆژی (لە کاروکردەوەی چاکە) وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا شارەزایە بەوەی کە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ نَسُوا۟ ٱللَّهَ فَأَنسَىٰهُمْ أَنفُسَهُمْ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەك ئەوانە مەبن کە خوایان لەبیرخۆیان بردەوە جا خواش ئەوانی لەبیر خۆیان بردوەتەوە ھەر ئەوانن دەرچوان لە فەرمانی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا يَسْتَوِىٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ وَأَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدۆزەخیان و بەھەشتیان وەك یەك ویەکسان نین بەھەشتیان ڕزگار وسەرکەتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَوْ أَنزَلْنَا هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُۥ خَٰشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ ٱللَّهِ وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئەم قورئانەمان دابەزاندایە بۆ سەر کێوێك (وە تێبگەشتایە لەوەی کە تێیدا ھاتووە) دەتبینی بەملکەچی ولەت لەت بووی لەترسی خوا ئەم جۆرە نموونانە دەیان ھێنینەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ھەر ئەو زاتەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە ئەو، زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە ھەر ئەوە بەخشندەی میھرەبان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْمَلِكُ ٱلْقُدُّوسُ ٱلسَّلَٰمُ ٱلْمُؤْمِنُ ٱلْمُهَيْمِنُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْجَبَّارُ ٱلْمُتَكَبِّرُ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە ئەو خوایەیە کە بێجگە لەو پەرستراوێکی ڕاست نیە پاشا وپاك وبێگەرد وئاشتیدەر و، دڵنیاکەرە وچاودێر و پارێزگار وزاڵ وباڵادەسەت وخاوەن شکۆ وشایستەی ھەموو گەورەییەكە، پاکی وبێگەردی بۆ خوایە لەو ھاوبەشانەی کە بۆی دائەنرێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱللَّهُ ٱلْخَٰلِقُ ٱلْبَارِئُ ٱلْمُصَوِّرُ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر ئەوە خوا وبەدیھێنەر وداھێنەرو ووێنە کێشە، ھەر بۆ ئەوە ھەموو ناوێکی ھەرە جوان وپاك، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەوی دایە ستایشی ئەو دەکەن وە ھەر ئەوە زاڵ وباڵادەست وکار بەجێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→