سوورەتی الممتحنة الممتحنة
13 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 91
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ عَدُوِّى وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَآءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِمَا جَآءَكُم مِّنَ ٱلْحَقِّ يُخْرِجُونَ ٱلرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ أَن تُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ رَبِّكُمْ إِن كُنتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَٰدًا فِى سَبِيلِى وَٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِى تُسِرُّونَ إِلَيْهِم بِٱلْمَوَدَّةِ وَأَنَا۠ أَعْلَمُ بِمَآ أَخْفَيْتُمْ وَمَآ أَعْلَنتُمْ وَمَن يَفْعَلْهُ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە، دوژمنانی من وخۆتان مەکەن بەدۆستی خۆتان دۆستایەتی خۆتانیان بۆ بنێرن لەکاتێکدا دڵنیاشن ئەوان بێ باوەڕن بەو ئاینە ڕاستەی کە بۆتان ھاتووە، پێغەمبەر ﷺ وئێوەش دەردەکەن (لەبەر ئەوەی) کە باوەڕتان ھەیە بەخوای پەروەردگارتان جا ئەگەر دەرچوون لە ووڵاتی خۆتان بۆ تێکۆشان وجەنگ کردن لە ڕێی مندا وە بۆ بەدەستھێنانی خۆشنوودی من (دۆستایەتی ئەوان مەکەن) ڕازو نھێنی (باوەڕدارانیان) پێ دەڵێن بە دۆستایەتی، لە کاتێکدا من ئەزانم بەوەی شاردتانەوە وبەوەیشی ئاشکراتان کرد وە ھەرکەسێك لە ئێوە دۆستایەتیان بکات ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی وون کردووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِن يَثْقَفُوكُمْ يَكُونُوا۟ لَكُمْ أَعْدَآءً وَيَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ وَأَلْسِنَتَهُم بِٱلسُّوٓءِ وَوَدُّوا۟ لَوْ تَكْفُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر تووشتان ببن ئەبن بەدوژمنی ئێوە وە درێژ ئەکەن بۆتان دەستیان وزمانیان بەخراپی، ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ باوەڕ بوونایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنـەخزمانتان ونەمناڵانتان سوودتان پێ ناگەیەنن لەڕۆژی دواییدا (خوا ئێوە وخزمەکانتان) لە یەك جیادەکاتەوە وە خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذْ قَالُوا۟ لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُا۟ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ٱلْعَدَٰوَةُ وَٱلْبَغْضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥٓ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمْلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ رَّبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ ٱلْمَصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقێکی جوان وچاك لە ئیبراھیم وئەوانەی لەگەڵیدا بوون کە بەگەلەکەی خۆیانیان ووت بەڕاستی ئێمە بێزار وبەرین لەئێوە وە لەو شتانەش کەدەیان پەرستن لەجیاتی خوا، ئێمە باوەڕمان نیە بە(ئاینی) ئێوە وە پەیدابوو لەنێوان ئێمەوئێوەدا دوژمنایەتی وکینە بۆ ھەمیشەیی تا کاتێك کەبڕوا بەخوای تاك وتەنیا دەھێنن جگە لەو قسەیەی ئیبراھیم کە بەباوکی ووت بێگومان داوای لێخۆشبوونت بۆ ئەکەم وە من ھیچم بەدەست نیە لەبەرانبەر خوادا بۆ تۆ، ئەی پەروەردگارمان تەنھا پشتمان بەتۆ بەستووە وە ھەر بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە سەر ئەنجامیش ھەر بۆلای تۆیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَٱغْفِرْ لَنَا رَبَّنَآ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگار نەمان کەیت بە مایەی گومڕایی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە لێمان خۆشبە ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ھەر تۆیت زاڵ وباڵادەست وکاربەجێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِيهِمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان بۆ ئێوە ھەیە لەئیبراھیم وبڕوادارەکاندا سەر مەشقێکی جوان بۆ کەسێك کە ئومێد وھیوای ببێ بە خوا وبەڕۆژی دوای وەھەر کەسێك پشت ھەڵکات ئەوە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیاز ودەوڵەمەند وشایستەی ستایش
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ عَادَيْتُم مِّنْهُم مَّوَدَّةً وَٱللَّهُ قَدِيرٌ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدڵنیا بن خوای گەورە دۆستایەتی وخۆشەویستی دروستی دەکات لەنێوان ئێوە وئەوانەی دوژمنایەتیتان لەگەڵ کردوون (بەئیمان ھێنانی زۆربەیان) وە خوا بەتوانایە وەخوا لێ خۆشبو ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوٓا۟ إِلَيْهِمْ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ڕێتان لێ ناگرێت لەگەڵ ئەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ نەکردوون لەسەر ئەم دینە وە دەریان نەکردوون لەجێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان کەچاکەیان لەگەڵ بکەن وەدادگەربن لەگەڵیاندا بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش ئەوێت کەدادگەرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّمَا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ وَظَٰهَرُوا۟ عَلَىٰٓ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان خوا ڕێگریتان لێ دەکات تەنھا لەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ کردوون لەسەر دین(وباوەڕەکەتان) وەدەریان کردوون لە جێگا وشوێن وخاك ووڵاتی خۆتان وەیارمەتیان داوە لەسەر دەرکردنتان (ڕێگریتان دەکات) لەوەی کەدۆستایەتیان لەگەڵ بکەن وبەدۆستیان دابنێن وە ھەر کەسێك دۆستایەتیان بکات ئا ئەوانە خۆیان ستەمکارن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٍ فَٱمْتَحِنُوهُنَّ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَٰتٍ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلْكُفَّارِ لَا هُنَّ حِلٌّ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُوا۟ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَلَا تُمْسِكُوا۟ بِعِصَمِ ٱلْكَوَافِرِ وَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقُوا۟ ذَٰلِكُمْ حُكْمُ ٱللَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلاتان بە کۆچ کەری تاقیان بکەنەوە خوا بەباوەڕی ئەوان زاناترە، ئەمجا ئەگەر زانیتان ئەو (ئافرەتانە) باوەڕدارن ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆلای (مێردە) بێ بڕواکانیان، نەئەو ئافرەتانە حەڵاڵن بۆ ئەو مێردە بێ باوەڕانە وە نە ئەو مێردانەش بۆ ئەو ئافرەتانە حەڵاڵن وە ئەوەی (مێردەکانیان) خەرجیان کردووە، بیاندەنەوە ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە کە ئەم ئافرەتانە مارە بکەن ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، ژنە کافرە (بت پەرستەکان) لای خۆتان ڕامەگرن (ئەوانەی کە لە مەککە بەبێ باوەڕی ماونەتەوە) ئێوە داوای ئەوە بکەنەوە کەخەرجتان کردووە (بۆ ژنە کافرەکانتان کە ئێستە چوونەتە لای کافران) ئەوانیش با داوای ئەوە بکەن کە خەرجیان کردووە (بۆ ژنە موسوڵمان بوەکانیان کە ھاتونەتە لای ئێوە) ئەمە فەرمانی خوایە بڕیار ئەدا لەنێوانیاندا وە خوا زانا وکاربەجێیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن فَاتَكُمْ شَىْءٌ مِّنْ أَزْوَٰجِكُمْ إِلَى ٱلْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَـَٔاتُوا۟ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَٰجُهُم مِّثْلَ مَآ أَنفَقُوا۟ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر لە دەستتان چوو یەکێك لە خێزانەکانتان (بەچوونیان) بۆ لای بێ باوەڕان ئێوەش تۆڵەتان لێ سەندن(و غەنیمەتتان گرت) ئەمجا (لەو غەنیمەتە)بدەن بەوانەی کە ژنەکانیان ڕۆشتووە بە ئەندازەی ئەوەی کە خەرجیان کردووە وە بترسن لەو خوایەی کە ئێوە بڕواتان پێهێناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلْمُؤْمِنَٰتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشْرِكْنَ بِٱللَّهِ شَيْـًٔا وَلَا يَسْرِقْنَ وَلَا يَزْنِينَ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَٰنٍ يَفْتَرِينَهُۥ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا يَعْصِينَكَ فِى مَعْرُوفٍ فَبَايِعْهُنَّ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُنَّ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ ھەر کاتێك ئافرەتانی ئیماندار ھاتن بۆلات کە پەیمانت لەگەڵ ببەستن لەسەر ئەوەی ھیچ شتێك نەکەن بەھاوبەشی خوا وە دزیی وداوێن پیسی نەکەن و وە منداڵانی خۆیان نەکوژن وە ھیچ جۆرە بوھتانێك ھەڵنەبەستن لەنێوان دەست وپێیاندا وە بێ فەرمانیت نەکەن لەھیچ کارێکی چاکەدا، تۆش پەیمانیان لەگەڵ ببەستە وە لەخوا داوای لێ خۆشبوونیان بۆبکە بەڕاستی خوا لێ خۆشبوو ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَوَلَّوْا۟ قَوْمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ قَدْ يَئِسُوا۟ مِنَ ٱلْـَٔاخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلْقُبُورِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کەسانێك کەخوا غەزەبی لێ گرتوون مەیکەن بە دۆست وپشتیوانی خۆتان بەڕاستی ئەوان بێ ھیوا بوون لە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی ھەر چۆن بێ بڕوایان بێ ھیوان لە مردووی ناو گۆڕستان (کە زیندوو ببێتەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→