caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الحشر، ئایەتی 7

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 101 · 59:7

مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی خوا دەست پێغەمبەری خست (بەبێ جەنگ) لە (سەروەت وسامانی) گوندنشینەکانی جولەکە ئەوە بۆ خواو بۆ پێغەمبەرە ﷺ (واتە لە بەرژەوەندی گشتی موسڵماناندا خەرج دەکرێت) وە بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) وھەتیوان وە بۆ ھەژاران وڕێبوارانی کەم دەستە تا (ئەو ماڵ وسامانە) تەنھا لەناو دەوڵەمەندەکانتاندا دەست بە دەستی پێ نەکرێت وبەس وە ئەوەی پێغەمبەر ﷺ پێی دان وەریبگرن وە ئەوەی لێتانی قەدەغەکرد وازی لێ بھێنن وە لە خوا بترسن بێگومان خوای گەورە سزای سەختە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70