وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعْمَةً مِّنْهُ نَسِىَ مَا كَانَ يَدْعُوٓا۟ إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادًا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا إِنَّكَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری وھاواری لێ دەکات پاشان ئەگەر لەلایەن خۆیەوە نازو نیعمەتێکی دایە ئەوەی لەبیر دەچێت کە لەپێشترا ھاواری لە پەروەردگاری دەکرد وھاوتایانێك بۆ خوا دادەنێت بۆ ئەوەی (خەڵك) لە ڕێگای ئەو گومڕاکات (ئەی موحەممەد ﷺ بە ھەڕەشەوە) بڵێ: بە بێ باوەڕێکەت کەمێك لەزەت وەرگرە لە ژیان چونکە بەڕاستی تۆ لەھاوەڵانی ئاگری دۆزەخی