caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی فاطر فاطر

45 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 43

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍ مَّثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو ستایش بۆ خوایە کەبەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە فریشتەکانی کردووە بەنێراوانێک خاوەنی (چەند جۆرە) باڵن : دووان و سیان و چوار (خوا) ھەرچی بیەوێت لەدروستکردندا زیادی دەکات بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ھەر ڕەحمەت وچاکەیەک بۆ خەڵك بەرەڵا بکات و بیکاتەوە ئیتر شتێک نیە ڕێگری لێ بکات وبیگرێتەوە وەخوا ھەر بەھرەیەک بگرێتەوە ئیتر لەپاش گرتنەوەی خوا بەرەڵاکەر و نێرەری بۆ نیە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کار دروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خەڵکینە بیربکەوە لەفەزڵی خوا بەسەرتانەوە ئایا بێجگە لەخوا دروستکەرێکی تر ھەیە کەڕۆزیتان بدات لەئاسمان و زەویدا ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لەخوا دەی چۆن وا ڕوو وەردەگێڕن (لەیەکخواپەرستی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر باوەڕیان پێ نەھێنایت (دڵگران مەبە) چونکە بەڕاستی پێغەمبەرانی پێش تۆش باوەڕیان پێ نەھێنرا ھەموو کارو بارەکان تەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خەڵکینە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە دەی کەواتە با ژیانی دونیا فریوتان نەدات وە باشەیتان بە (بەزەیی و لێبوردەی) خوا فریوتان نەدات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی شەیتان دوژمنی ئێوەیە دەی کەواتە ئێوەش بەدوژمنی خۆتانی دابنێن بیگومان ئەو (شەیتان) تاقم وکۆمەڵەکەی بانگ دەکات بۆ ئەوەی ببەنە ھاوەڵانی ئاگری ھەڵگیرساوی (دۆزەخ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی بێ باوەڕ بوون سزای بەتینیان بۆ ھەیە وە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردوە لێبوردن و پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًا فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا کەسێک کەکردەوەی خراپی خۆی بۆ جوانکراوە و بەچاک و جوانی دەبینێت (وەک کەسێکە پێوەری چاکەو خراپەی ئاین بێت) وە بەڕاستی خوا ھەرکەسێکی بوێت گومڕای دەکات وە ھەرکەسێکی بوێت ڕێنمونی دەکات دەی کەواتە بەخەفەت خواردن لەبەر (ئیمان نەھێنانی) ئەوان خۆت مەفەوتێنە بەڕاستی خوا بەوەی کەئەوان دەیکەن ئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَسُقْنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زاتێکە (با،ھەوا) کانی ناردووە بۆ ئەوەی ھەورەکان بگەڕێنێت (بڵاویان بکاتەوە) ئەمجا ئەو (ھەورانە) دەنێرین بۆ سەر وڵاتێکی مردوو جا (بارانی لێ دەبارێت و) زەوی پێی زیندوو دەکەینەوە لەپاش ووشک بوون و مردنی زیندوو کردنەوەی(مردووانیش لەقیامەتدا) ھەر بەو شێوەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەسێك گەورەیی و سەربەرزی دەوێت (لەخوای بوێت) چونکە بەڕاستی ھەموو گەورەیی و دەسەڵات ھەر بۆ خوایە ووتەی پاک و چاک تەنھا بۆ لای ئەو (خوا) سەر دەکەوێت وە (ووتەی پاکو) کردەوەی چاک بەرز دەکاتەوە (بۆلای خۆی) وە ئەوانەی کەپیلانە خراپەکان دەگێڕن سزایەکی توندو بەتینیان بۆ ھەیە و فێڵ و پیلانی ئەوانە لەناو دەچێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا (باوکی) ئێوەی لەخاک دروستکردووە لەپاشان (نەوەکانی دروستکرد) لەنوتفە (دڵۆپە ئاوێک) ئەمجا (خوا) کردوونی بەچەند جووت (نێر و مێ) وە ھیچ مێینەیەك (ئافرەتێك) دوو گیان نابێت و سکەکەی دانانێت (مناڵی نابێت) مەگەر بەئاگاداری خوا نەبێت وە ھیچ تەمەن درێژ کراوێك تەمەنی درێژ ناکرێت وە لەتەمەنی کەم ناکرێت مەگەر لەکتێبێک(لوح المحفوظ )دا نوسراوە بەڕاستی ئەم کارە بۆ خوا ئاسانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْبَحْرَانِ هَٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ سَآئِغٌ شَرَابُهُۥ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَمِن كُلٍّ تَأْكُلُونَ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى ٱلْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو دوو (جۆرە) دەریا وەک یەک نین ئەمەیان سازگار وشیرینە و خواردنەوەی ئاسانە و خۆشە ئەوی تریان سوێرو تاڵ و تفتەو لەھەردووکیان گۆشتی تەڕو تازە دەخۆن و خشڵی (مرواری و سەدەف و دوڕ لەدەریا) دەرئەھێنن و دەیپۆشن، وخۆتانی پێ دەڕازێننەوە و کەشتیەکان دەبینیت (بە سنگیان) ئاوەکە لەت دەکەن (کاتێك بەناویدا دەڕۆن) بۆ ئەوەی ھەندێ ڕزق و ڕۆزی خوا پەیدا بکەن وە تا ستایشی خوا بکەن (لەسەر بەھرەکانی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) شەو دەکات بەناو ڕۆژدا و ڕۆژ د ەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لە خولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە ئەوەیە خوای پەروەردگاری ئێوە پادشایەتی تەنھا بۆ ئەوە و ئەوانەی ئێوە ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لەخوا خاوەنی توێکڵە سپێکەی ناوکی خورمایش نین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بتەکان) ئەگەر نزاو ھاواریان لێ بکەن ھاوارەکەتان نابیستن و ئەگەر بیشی بیسن وەڵامتان نادەنەوە و لەڕۆژی قیامەتیشدا بێ باوەڕ دەبن بەھاوبەش دانانەکەتان (وبەدرۆتان دەخەنەوە) وە دڵنیابە کەس وەك (خوای) ئاگادار، ئاگادارت ناکات (لەسەر ئەنجامتان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خەڵکینە ھەر ئێوە ھەژاری لای خوان وە تەنھا خوایە بێ نیازی ستایشکراو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر (خوا) بیەوێت لەناوتان دەبات وە خەڵکێکی تری تازە دەھێنێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەمەش بۆ خوا کارێکی گران نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ گوناھبارێك گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت وە ئەگەر بارگرانێ (گوناھبارێك) بانگی کەسێکی تر بکات بۆ ھەڵگرتنی (بارە گوناھەکەی) ھیچ لەو (بارە گوناھە) ھەڵناگرێت ھەرچەندە (داوا لێ کراوەکە) خزمیشی بێت بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) تەنھا ئەوانە بێدار دەکەیتەوە کە بەپەنھانی لەپەروەردگاریان دەترسن و نوێژەکانیان بەرێکی بەجێ دەھێنن وە ھەر کەس خۆی پاک ڕاگرێ (لە تاوان) ئەوە بەڕاستی (سوودی) خۆ پاك ڕاگرتنەکەی ھەر بۆ خۆیەتی و گەڕانەوەش تەنھا بۆ لای خوایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەکوێرو بینا یەکسانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا ٱلظُّلُمَٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو نە تاریکستان و ڕووناکی (وەك یەکن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلْحَرُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو نەسێبەرو خۆرەتاو (وەك یەکن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەزیندووان و مردووان بەرانبەرن بەڕاستی خوا (بانگی خۆی) دەبیستێنێ بەھەر کەس کەبیەوێت بەڵام تۆ ناتوانی (ئەی موحەممەد ﷺ پەیامەکەت) ببیستێنی بەوانەی لەگۆڕەکاندان (مردوون)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتۆ تەنھا ترسێنەری

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە تۆمان بە(ئاینی) ڕاستەوە ناردووە مژدەدەر و ترسێنەر بیت ھەر گەل و ئوممەتێك (پێغەمبەرێکی) ترسێنەری تێدا ھاتووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُنِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر باوەڕت پێ نەھێنن ئەوە بێگومان لەپێش ئەوانیشەوە کەسانێک باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) پێغەمبەرەکانیان ھاتنە لایان بەموعجیزەکانەوە و پەڕاوو کتێبە ڕوون کەرەوەکانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَخَذْتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان ئەوانەیان بێ باوەڕ بوون قارم لێ گرتن جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهَا وَمِنَ ٱلْجِبَالِ جُدَدٌۢ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتبینی کە بەڕاستی خوا لەئاسمانەوە بارانی باراندووە، ئەمجا بەو بارانە ھەموو جۆرە میوەیەکمان ڕواند کەشێوە و ڕەنگەکانیان جیاوازە و لەچیاکاندا چەند ڕێگا ھەیە کەڕەنگیان سپی و سورە (سپی و سورەکانیش) جیاوازن و ھەشیانە ڕەشێکی تۆخە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَٰٓؤُا۟ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەئادەمی و زیندەوەرو ئاژەڵ و ماڵاتیشدا ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە بەوێنەی جیاوازی میوەھات بەڕاستی لەناو بەندەکانی خوا، تەنھا زانایان (وەك پێویست) لەخوا دەترسن بێگومان خوا زاڵی باڵادەست و لێبوردەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَٰرَةً لَّن تَبُورَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کە کتێبی خوا دەخوێننەوە و بەچاکی نوێژیان بەجێھێناوە وە لەوەی کەپێمان داون بەنھێنی و ئاشکرا دەبەخشن چاوەڕوانی بازرگانیەکن ھەرگیز زەرەر ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦٓ إِنَّهُۥ غَفُورٌ شَكُورٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی (خوا) بەتێرو تەواوی پاداشتیان بداتەوە وە لە فەزڵ وبەھرەی خۆی زیاتریشیان پێ بدات بە ڕاستی خوا لێبوردە و سوپاس وەرگرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ هُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرٌۢ بَصِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوەی لەقورئاندا نیگامان کردوە بۆ تۆ ھەر ئەوە ڕاستەو پشتیوانی کتێبەکانی پێش خۆیەتی بێگومان خوا بەبەندەکانی ئاگادارو بینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَوْرَثْنَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِۦ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌۢ بِٱلْخَيْرَٰتِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بەکەسانێك کە لەناو بەندەکانماندا ھەڵمان بژاردن ئەمجا ھەندێکیان ستەمکارن لەخودی خۆیان وھەندێکیان مام ناوەندین و ھەندێکی تریان بەفەرمانی خوا پێشکەوتوون بەھۆی چاکەکانیانەوە ئەم (قورئان پێدانە) لەخۆیدا فەزڵێکی گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جَنَّٰتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە دەچنە ناو بەھەشتانێک کە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە لەوێدا بەبازنی ئاڵتونی و مرواری دەڕازێنرێنەوە وپۆشاکیشیان تێیدا ئاوریشمە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَذْهَبَ عَنَّا ٱلْحَزَنَ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوان دەڵێن: سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەخەفەتی لابردین و نەیھێشت بەڕاستی پەروەردگارمان لێبوردە و شایستەی سوپاسە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِىٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوایە) کە بەچاکەو فەزڵی خۆی نیشتەجێی کردین لەماڵی ھەمیشەیی (بەھەشتدا) لەوێدا نەھیچ ماندوو بوونێکمان تووش دەبێت ونەھیچ ئەرك و زەحمەتێکمان دووچار دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا۟ وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا كَذَٰلِكَ نَجْزِى كُلَّ كَفُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانەیە بێ باوەڕ بوون بڕیاری مردن نادرێت بەسەردایاندا تا بمرن ھەروەھا ھەندێ لەسزای (دۆزەخ) یان لێ سووك ناکرێت ئا بەو جۆرە تۆڵە ئەسێنین لەھەموو بێ باوەڕێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُ فَذُوقُوا۟ فَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانە لەدۆزەخدا ھاوار دەکەن (دەڵێن) ئەی پەروەردگارمان (لەدۆزەخ) دەرمان بھێنە تا کردەوەی چاك بکەین جیاواز لەوەی دەمان کرد (لەدونیادا) (وەڵام دەدرێنەوە) ئایا تەمەنمان درێژ نەکردن ئەوەندەی ئەوەی دەیەوێ بیر بکاتەوە تیایدا بیر بکاتەوە وە ترسێنەرتان بۆ نەھات دەی (ئەو سزا) بچەژن چونکە ھیچ یاریدەدەرێک بۆ (بێ باوەڕە) ستەمکارەکان نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ عَٰلِمُ غَيْبِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا بەنھێنی ئاسمانەکان وزەوی زانایە بێگومان خوا بەنھێنی دڵان ئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًا وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر ئەو زاتە ئێوەی کردە جێنشینی(پێشوەکان) لەزەویدا ئەوسا ھەر کەس بێ باوەڕ بێ ئەوە (تۆڵەی) بێ باوەڕییەکەی ھەر بۆ خۆیەتی و بێ باوەڕی کافران ھیچیان بۆ زیاد ناکات لای پەروەردگاریان جگە لەخەشم و ڕقی زۆر وە بێ باوەڕیی کافران ھیچیان بۆ زیاد ناکات بێجگە لەزەرەرۆمەندی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَرَءَيْتُمْ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَمْ ءَاتَيْنَٰهُمْ كِتَٰبًا فَهُمْ عَلَىٰ بَيِّنَتٍ مِّنْهُ بَلْ إِن يَعِدُ ٱلظَّٰلِمُونَ بَعْضُهُم بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەواڵم بدەنێ ئەو ھاوبەشانەی لەجیاتی خوا دەتانپەرستن (ھاوارتان لێ دەکردن) نیشانم بدەن لەزەویدا چیان دروستکردووە؟ یان لەبەدی ھێنانی ئاسمانەکاندا بەشداری (خوا)یان کردووە؟ یان کتێبێکمان پێداون جا بەڵگەیان لەو کتێبەدا ھەیە (کەبتەکان ھاوبەشی خوان) (نەخێر وانیە) بەڵکو ستەمکاران ھیچ بەڵێنێک بەیەکتری نادەن جگە لەفریودان و(ھەڵخەڵەتاندن) نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ يُمْسِكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ أَن تَزُولَا وَلَئِن زَالَتَآ إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِّنۢ بَعْدِهِۦٓ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا ئاسمانەکان و زەوی راگیر دەکات بۆ ئەوەی لەڕێڕەوی خۆیان لانەدەن بەڕاستی ئەگەر لەرێڕەوی (خۆیان) لابدەن کێ ھەیە جگە خوا ڕایان بگرێت بێگومان ئەو (خوا) لەسەر خۆ و لێبوردەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِن جَآءَهُمْ نَذِيرٌ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى ٱلْأُمَمِ فَلَمَّا جَآءَهُمْ نَذِيرٌ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بت پەرستان) بەسوێندی ھەرە گەورەیان سوێندیان دەخوارد بەخوا (دەیانووت) ئەگەر پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ بێت بەڕاستی ئەوان لەھەر یەک لە ئوممەتانی تر ڕێنمونتر دەبن ئەمجا کاتێك پێغەمبەری ترسێنەریان بۆ ھات زیاتر دوور کەوتنەوە (لەرێگەی ڕاست)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱسْتِكْبَارًا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَكْرَ ٱلسَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ ٱلْمَكْرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِۦ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلْأَوَّلِينَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحْوِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەبەر خۆ بەزل زانی لەزەویدا و فێڵ وپیلانی خراپکردن وە فێڵ و پیلانی خراپ تەنھا زیان بەخاوەنەکەی دەگەیەنێت دەی کەواتە ئەوان جگە لەچارەنووسی پێشینان چاوەڕوانی شتێکی تر دەکەن؟ چونکە باوی خوا ھەرگیز گۆڕانی بۆ نیە وە باوی خوا لادانی بۆ نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعْجِزَهُۥ مِن شَىْءٍ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوان بەزەویدا نەگەڕاون تا سەیر بکەن سەر ئەنجام گەلانی پێش خۆیان چۆن بووە کە ئەوان لەمان بەھێزتر بوون ھیچ شتێك ناتوانێت لەدەستی خوا دەرچێت نە لەئاسمانەکان ونەلەزەویدا بەڕاستی خوا زانا و بەدەسەڵات وبەتوانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُوا۟ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِن دَآبَّةٍ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرًۢا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر خوا قار بگرێت لەخەڵکی (تۆڵەیان لێ بسێنێت) لەبەر ئەو (خراپانەی) کردویانە ھیچ گیاندارێکی بەسەر زەویەوە نەدەھێشت بەڵام (خوا) مۆڵەتی ئەوان دەدات تا ماوەی دیاریکراو ئەمجا کاتێک ماوەکەیان (کۆتایی) ھات (دەیان مرێنێ) جا بێگومان خوا بە بەندەکانی ئاگادارو بینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70