سوورەتی سبإ سبإ
54 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 58
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو سوپاس وستایش بۆ خوایە کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنیا ھی ئەوە وە لەو دواڕۆژیشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە وە ئەو( خوا) دروست کاری ووردبینە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلْغَفُورُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا دەزانێ چی دەچێ بە ناو زەویدا و چی لێ دەردەچێ و چی دێتە خوارەوە لە ئاسمان و چی بۆ سەر دەکەوێ وەخوا میھرەبانی لێبوەردەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَأْتِينَا ٱلسَّاعَةُ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّى لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَآ أَصْغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرُ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێ باوەڕان وتیان: ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت (ئەی موحەممەد(ێلی اللە علیە وسلم)) بڵێ (وانیە) سوێند بە پەروەردگارم ئەو (قیامەتە) تان بۆ دێ (خوا) زانای ھەموو پەنھانەکانە لەخوا گوم نابێ قورسایی گەردیلەیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بچوکتر و گەورەتر لەوە نییە ئیللا لە کتێبێکی ئاشکراو ڕووندایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِّيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە بداتەوە بۆ ئەوانە هەیە لێبوردنی (پەروەدگار) و پاداشت و ڕۆزییەکی چاك
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ سَعَوْ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك کەھەوڵ دەدەن باوەڕ بە نیشانەکانی ئێمە نەکرێ، دەستە پاچەن وهیچیان پێ ناكرێت، بۆ ئەوانەیە سزای زۆر خراپ و سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلْحَقَّ وَيَهْدِىٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە زانیاریان پێ دراوە دەزانن ئەوەی لە پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە تەنھا ئەوە ڕاستە و ڕێنموونی (خەڵك) دەکات بۆ ڕێگای خوای زاڵی ستایش کراو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَلْ نَدُلُّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ يُنَبِّئُكُمْ إِذَا مُزِّقْتُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمْ لَفِى خَلْقٍ جَدِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان وت ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کە ھەواڵتان پێ دەدات کاتێك (مردن و) بەتەواوی ڕزین و پارە پارە بوون، بەڕاستی ئێوە سەر لەنوێ دروست دەکرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِۦ جِنَّةٌۢ بَلِ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ فِى ٱلْعَذَابِ وَٱلضَّلَٰلِ ٱلْبَعِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو (پێغەمبەر ﷺ) بەدەم خواوە درۆ دەکات یان شێتە (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانەی بێ باوەڕن بەدواڕۆژ لەناو سزاو گومڕاییەکی دوور (لەڕاستی)دان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِن نَّشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّكُلِّ عَبْدٍ مُّنِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا سەرنج نادەن بۆ ئەوەی لەبەردەم و لەپشتیانەوەیە لەئاسمان و زەویدا ئەگەر بمانەوێت دەیان بەین بەناخی زەویدا یان دەیخەینە خوار بەسەریاندا چەند پارچەیەك لەئاسمان بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو پەند ھەیە بۆ ھەر بەندەیەك ڕوو لەخوا بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًا يَٰجِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی لەلایەن خۆمانەوە فەزڵ و بەھرەیەکی گەورەمان بەداود بەخشیبوو ئەی چیا وباڵندەکان لەگەڵ داود زیکرو تەسبیحاتی خوا بکەن وە ئاسنمان بۆ نەرم کردبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَنِ ٱعْمَلْ سَٰبِغَٰتٍ وَقَدِّرْ فِى ٱلسَّرْدِ وَٱعْمَلُوا۟ صَٰلِحًا إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فەرمانمان پێ کرد) قەڵغان وزرێی جەنگیان لێ دروست بکە و لەچنینی زرێدا بائەندازەیی ئەڵقەکان وەك یەك بن وکردەوەی چاك بکەن بەڕاستی من بەوەی کەدەیکەن بینام
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلِسُلَيْمَٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌ وَأَسَلْنَا لَهُۥ عَيْنَ ٱلْقِطْرِ وَمِنَ ٱلْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ سولەیمان (با، ھەوا)مان ڕام ھێنا بەیانیان تا نێوەڕۆ ( با) بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە (نێوەڕوان تا) ئێوارانیش بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە مسمان بۆ تواندەوە وەك کانیا و (دەڕۆی) و ھەندێك لەجنۆکەکانمان ڕام ھێنابوو لەبەر دەستیدا کاریان دەکرد بەفەرمانی پەروەردگاری وە ئەگەر ھەرکام لەوان (خوای گەورە ڕامی ھێنا بوونن) لەفەرمانی ئێمە لابدەن سزای ئاگری ھەڵگیرساوی پێ دەچێژین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَعْمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَٰرِيبَ وَتَمَٰثِيلَ وَجِفَانٍ كَٱلْجَوَابِ وَقُدُورٍ رَّاسِيَٰتٍ ٱعْمَلُوٓا۟ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكْرًا وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِىَ ٱلشَّكُورُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سولەیمان) ھەرچی بوویستایە بۆیان دروست دەکرد لەپەرستگاو پەیکەرو چەندین قاپی (نان خواردن) وەك حەوزی گەورەو چەند قازان و مەنجەڵی دامەزراو (نەدەجوڵان لەبەر گەورەییان) ئەی ئالی داود شوکرانە بژێری خوا بکەن بەڵام کەمێك لەبەندەکانم (بۆ خوا) سوپاسگوزارن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُۥ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ٱلْغَيْبَ مَا لَبِثُوا۟ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك سولەیمانمان مراند ھیچ شتێك مردنی سولەیمانی نیشان (جنۆکەکان) نەدا بێجگە لەخۆرەو مۆریانەی زەوی کە داردەستەکەی (سولەیمان) یان دەخوارد (کەسولەیمان خۆی دابوو بەسەریدا) ئەمجا کاتێك (سولەیمان) کەوت بۆ جنۆکەکان ڕوون بویەوە ە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍ فِى مَسْكَنِهِمْ ءَايَةٌ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٍ وَشِمَالٍ كُلُوا۟ مِن رِّزْقِ رَبِّكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥ بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ وَرَبٌّ غَفُورٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەو شوێنی ژیانەیاندا نیشانەیەك (لەسەر دەسەڵاتی خوا) ھەبوو دوو باخات لای ڕاست و لای چەپی (شوێنەکەیانەوە) ھەبوو (پێیان وترا) لەڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و سوپاسی ئەو بکەن وڵاتێکی پاك و خۆش و پەروەردگارێکی لێبوردە(یان ھەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَعْرَضُوا۟ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ ٱلْعَرِمِ وَبَدَّلْنَٰهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَىْ أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وَشَىْءٍ مِّن سِدْرٍ قَلِيلٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ڕوویان وەرگێڕا بەو ھۆیەوە لافاوی وێرانکارمان بۆ ناردن دوو باخاتی (چاکی بەروو بوومدار) ئەوانمان گۆڕی بەدوو باخاتی (خراپی) خاوەن بەرێکی تفت و تاڵ و دارگەز و کەمێك لەداری نەبگ (تاوگ، سیدر)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ جَزَيْنَٰهُم بِمَا كَفَرُوا۟ وَهَلْ نُجَٰزِىٓ إِلَّا ٱلْكَفُورَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا بەو جۆرە تۆڵەمان لێ سەندن بەھۆی نا سوپاسیانەوە و ئایا جگە لەوانەی زۆر سپڵەن تۆڵە لەکەس ئەسێنین؟!
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ ٱلْقُرَى ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا قُرًى ظَٰهِرَةً وَقَدَّرْنَا فِيهَا ٱلسَّيْرَ سِيرُوا۟ فِيهَا لَيَالِىَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەنێوان (ڕێگای) ئەوان و ئەو شارانەی پیتو بەرەکەتمان تێخستبوون (لەشام) سازاندبوومان چەند شارۆچکە و دێھاتی نزیك ولەیەکەوە دیار و ڕێگەی نزیکمان بۆ ڕۆشتن لەنێوان (ئەو دێھاتانە)دا دانابوو (ووتمان پێیان)چەند شەوو ڕۆژ بەو (رێگایانە)دا بڕۆن بەئارامی و بێ ترس
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقَالُوا۟ رَبَّنَا بَٰعِدْ بَيْنَ أَسْفَارِنَا وَظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَجَعَلْنَٰهُمْ أَحَادِيثَ وَمَزَّقْنَٰهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەچی (خەڵکی سەبەء) ووتیان ئەی پەروەردگارمان ماوەی (ڕێگەی) سەفەرەکانمان دور بخەرەوە وستەمیان لەخۆیان کرد ئێمەش کردمانن بەداستانێك لەناو خەڵکدا بیگێڕنەوە پرژ و بڵاومان کردن (بەوڵاتاندا) بەو پەڕی پرژو بڵاوکردن، بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا چەند نیشانە ھەیە بۆ ھەموو زۆر خۆگری شوکرانە بژێر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقًا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی شەیتان گومانی خۆی لەواندا بەدی ھێنا بۆیە ئیمانداران نەبێت ھەموویان شوێنی شەیتان کەوتن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا كَانَ لَهُۥ عَلَيْهِم مِّن سُلْطَٰنٍ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يُؤْمِنُ بِٱلْـَٔاخِرَةِ مِمَّنْ هُوَ مِنْهَا فِى شَكٍّ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە شەیتان ھیچ دەسەڵاتی بەسەر ئیمانداران دا نەبوو تەنھا بۆ ئەوەی بزانرێت کێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەیە وەکێ لەوان دەربارەی (دواڕۆژ) لەگوماندایە وە پەروەردگارت (ئەی موحەممەد ﷺ) بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍ وَمَا لَهُۥ مِنْهُم مِّن ظَهِيرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھاوار بکەن لەوانەی کەبێجگە لەخوا بەپەرستراوتان دەزانین بەقەدەر ھەرە وردیلەیەکیان بەدەست نیە نە لە ئاسمانەکان و نە لەزەویدا وە ئەو پەرستراوانە ھاوبەشی (خوا) نەبوون (لە دروستکردنی) ئاسمانەکان و زەویدا و ھیچ یەك لەوان یارمەتیدەری خوا نەبوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُۥ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا۟ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا۟ ٱلْحَقَّ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تکا کردن لای خوا سوودی نیە مەگەر بۆ کەسێك ئەو (خوا) رێگە بدات ھەتا کاتێك ترس و بیم لەدڵی (تکاکاران) لادەبرێ (بەھۆی رێگەپێدانی شەفاعەت) (بە یەکتر) دەڵێن: پەروەردگارتان چی بڕیارێکی فەرموو دەڵێن: ووتە ڕاستەکەی فەرموو (کەرێگە دانە بەتکا کردن) وە تەنھا (خوا) بەرزو بڵندو گەورەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ وَإِنَّآ أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ کێ ڕۆزیتان دەدات لەئاسمانەکان و زەویدا بڵێ خوا (ڕۆزیمان دەدات) بێگومان ئێمە یان ئێوە (یەکێکمان) لەسەر ڕێنمونین یان لەگومڕاییەکی ئاشکراداین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُل لَّا تُسْـَٔلُونَ عَمَّآ أَجْرَمْنَا وَلَا نُسْـَٔلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بڵێ) پرسیارتان لێ ناکرێت لەتاوانێ کەئێمە کردوومانە ئێمەش پرسیارمان لێ ناکرێت لەوەی ئێوە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَهُوَ ٱلْفَتَّاحُ ٱلْعَلِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ پەروەردگارمان ئێمەو ئێوە کۆدەکاتەوە لەپاشان بڕیار دەدات لەنێواناماندا بەھەق و ڕاستی وە ھەر ئەوە دادوەری زانا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ أَرُونِىَ ٱلَّذِينَ أَلْحَقْتُم بِهِۦ شُرَكَآءَ كَلَّا بَلْ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئادەی نیشانم دەن ئەو ھاوبەشانەی بردوبووتاننە ڕێزی خواوە وانیە بەڵکو زاتی خوایە زاڵ و دانا وکار دروست
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا كَآفَّةً لِّلنَّاسِ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە تۆمان نەناردوە بۆ ھەموو ئادەمی بەمژدەدەر و ترسێنەر نەبێت بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەڵێن ئەم بەڵێنی (ڕۆژی دواییە)کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوْمٍ لَّا تَسْتَـْٔخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةً وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بەڵێنی ئێوە ڕۆژێکە نەساتێك دوا دەکەون لێی و نەپێشیش دەکەون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ بِهَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَلَا بِٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ ٱلْقَوْلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لَوْلَآ أَنتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ووتیان ئێمە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بەم قورئانە و بەو کتێبانەش پێش ئەم (قورئانە) ھاتوون خۆزگە دەتبینی کاتێك ئەو ستەمکارانە ڕادەگیرێن لەبەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسەو تاوان ئاڕاستەی یەکتر دەکەن لاوازو ژێردەستە کراوان دەڵێن بەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی (بە دەسەڵاتدارەکان) ئەگەر ئێوە نەبوونایە بێگومان ئێمە باوەڕدار دەبووین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوٓا۟ أَنَحْنُ صَدَدْنَٰكُمْ عَنِ ٱلْهُدَىٰ بَعْدَ إِذْ جَآءَكُم بَلْ كُنتُم مُّجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنا دەڵێن بەوانەی ژێردەستە و لاواز کرابوون ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەڕێنمونی دوای ئەوە بۆتان ھات (نەخێر وانیە) بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ بَلْ مَكْرُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَآ أَن نَّكْفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُۥٓ أَندَادًا وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَجَعَلْنَا ٱلْأَغْلَٰلَ فِىٓ أَعْنَاقِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiژێر دەستەو چەوساوەکان دەڵێن بەوانەی خۆ بەزل زان بوون (نەخێر وانیە) بەڵکو پیلانی (ئێوە) بەشەو و بەڕۆژ (چەواشەی کردین) کاتێك فەرمانتان پێ دەداین کە بێ بڕوا بین بەخوا وە وێنە وھاوبەشانی بۆ دابنێین ھەموویان پەشیمانی دەشارنەوە کاتێك کەسزای دۆزەخ دەبینن وە زنجیرو تەوقمان کردە گەردنی بێ باوەڕان ئایا تۆڵەیان لێ ئەسەنرێت جگە لەسزای ئەوەی دەیانکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەھیچ شارێکدا پێغەمبەری ترسێنەرمان نەناردووە مەگەر خاوەن نازو نیعمەتەکانی (دەوڵەمەندەکانی) ووتوویانە بەڕاستی ئێمە باوەڕمان نیە بەو (ئاینە)ی ئێوەی پێ نێردراون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَٰلًا وَأَوْلَٰدًا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ووتیان ئێمە سامان و منداڵمان زۆرترە (لەئێوە) وە ئێمە قەت سزا نادرێین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بەڕاستی پەروەردگارم ڕۆزی فراوان دەکات ودەیگرێتەوە بۆ ھەر کەسێك بیەوێ بەڵام زۆر بەی خەڵك نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُم بِٱلَّتِى تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَىٰٓ إِلَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ جَزَآءُ ٱلضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا۟ وَهُمْ فِى ٱلْغُرُفَٰتِ ءَامِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سامان و منداڵتان شتێك نین لای ئێمە پلەو پایەتان نزیك بکەنەوە مەگەر ئەوەی باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت بۆ ئەوانە پاداشتی دوو بەرامبەر ھەیە بەھۆی ئەو چاکانەی کەکردویانە ئەوان لەکۆشکە بەرزەکانی (بەھەشتدا) لە ئارامی وئاسایشدان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ يَسْعَوْنَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی ھەوڵی پوچەڵ کردنەوەی نیشانەکانی ئێمە دەدەن دەستە پاچەن و ھیچیان پێ ناکرێت ئەوانە لەسزای دۆزەخدا ئامادە کراو دەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥ وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن شَىْءٍ فَهُوَ يُخْلِفُهُۥ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بێگومان پەروەردگارم ڕۆزی ھەرکام لەبەندەکانی بیەوێت فراوان یان کەمی دەکات بۆی وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ أَهَٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژێك (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە پاشان بەفریشتەکان دەفەرموێ ئایا ئەوانە (لەدونیا) ئێوەیان دەپەرست
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ ٱلْجِنَّ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فریشتەکان) دەڵێن پاك و بێگەردی بۆ تۆ تەنھا تۆ گەورە وپشتیوانیی ئێمەی نەك ئەوان بەڵکو ئەوان جنۆکەیان دەپەرست زۆربەیان باوەڕیان بەوان (جنۆکە) ھەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱلْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ نَّفْعًا وَلَا ضَرًّا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەمڕۆ ناتوانن ھیچ سوودو زیانێك بەیەکتری بگەیەنن وە بەستەمکاران دەڵێین: سزای ئاگری دۆزەخ بچەژن ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍ قَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّا رَجُلٌ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُكُمْ وَقَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌ مُّفْتَرًى وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا نیشانە ڕوونەکانی ئێمە دەڵێن: ئەمە (پێغەمبەر ﷺ) ھیچ نیە جگە لەپیاوێك دەیەوێت ڕێگریتان بکات لەوەی کەباوو باپیرانتان دەیانپەرست وە دەڵێن: ئەمە (قورئان) شتێك نیە بێجگە لە درۆیەکی ھەڵبەستراو بەناوی خواوە وە بێباوەڕان بەڕاستی بە (قورئان) یان دەووت کەبۆیان ھاتبوو ئەمە تەنھا جادویەکی ئاشکرایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ ءَاتَيْنَٰهُم مِّن كُتُبٍ يَدْرُسُونَهَا وَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خۆ ئێمە) پێشتر چەند کتێبێکمان پێ نەدابوون کە بیانخوێننەوە و بۆمان نەناردبوون پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکی ترسێنەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا۟ مِعْشَارَ مَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ فَكَذَّبُوا۟ رُسُلِى فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك پێش ئەمان (قوڕەیشیەکان) باوەڕیان بەپێغەمبەرانیان نەھێنا ئەمان (قوڕەیش) نەگەیشتبوونە دەیەکی ئەوەی بەوانمان دابوو ئەمجا ئەوان باوەڕیان بەپێغەمبەرانی من نەھێنا جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ أَن تَقُومُوا۟ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا۟ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍ شَدِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ من تەنھا بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم کەدوو دوو، یەك یەك، لەبەر خوا ھەڵسن ( وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن) پاشان بیر بکەنەوە ھاوڕێکەتان(پێغەمبەر ﷺ) شێت نیە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا ترسێنەرە بۆ ئێوە لەپێش ھاتنی سزای سەختی (قیامەت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ مَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ فَهُوَ لَكُمْ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ھەرکرێ و پاداشتێکم لێ داوا کردوون ئەوە بۆ خۆتان پاداشتی من تەنھا لەسەر خوایە وە ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنَّ رَبِّى يَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بەڕاستی پەروەردگارم بەتوندی ھەق دەدات بەسەر (بەتاڵدا) (خوا) زانایە بە نھێنی و شاراوەکان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ ٱلْبَٰطِلُ وَمَا يُعِيدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (ئاینی) ڕاست ھات و بەتاڵ (نەما) و دروست نابێتەو دووبارە ناگەڕێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِى وَإِنِ ٱهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِىٓ إِلَىَّ رَبِّىٓ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ قَرِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئەگەر من گومڕابم ئەوە زیانەکەی تەنھا بۆ خۆمە وە ئەگەر ڕێنمونبم ئەوە بەھۆی ئەو(قورئانە) وەیە کەپەروەردگارم بۆی ناردووم بەڕاستی خوا بیسەرو نزیکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ فَزِعُوا۟ فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا۟ مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) ئەگەر دەبینیت کاتێك (بێ باوەڕان) زۆر دەترسن ئەمجا بەھیچ جۆرێک ڕزگار بوونیان نیە وە لەشوێنێکی نزیك (دۆزەخەوە) دەبرێن بۆ ناوی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦ وَأَنَّىٰ لَهُمُ ٱلتَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو کاتەدا دەڵێن باوەڕمان ھێنا بەو (قورئانە) چۆن (باوەڕیان) دەست دەکەوێ لەشوێنێکی دوورەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ وَيَقْذِفُونَ بِٱلْغَيْبِ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەبەڕاستی ئەوان لەدونیادا بێ باوەڕ بوون پێی وە بە نەزانی قسەیان لەپەنھانیەکان دەکرد لەشوێنێکی دورەوە (کەدونیایە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ فِى شَكٍّ مُّرِيبٍۭ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەر بەست دەخرێتە نێوان ئەوان و ئەوەی ئارەزووی دەکەن (کەبڕوا ھێنان و تەوبە کردنە) ھەر وەکو بەھاوشێوەکانیان کرا لەپێش ئەماندا بەڕاستی ئەوان لەگومانێکی دوو دڵ کەردان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→