سوورەتی الفرقان الفرقان
77 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 42
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ تَبَارَكَ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِۦ لِيَكُونَ لِلْعَٰلَمِينَ نَذِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەورە و پیرۆزە ئەو زاتەی کەفورقان (قورئان)ی بۆ سەر بەندەی خۆی ناردۆتە خوارەوە تا ترسێنەر بێت بۆ ھەموو جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌ فِى ٱلْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍ فَقَدَّرَهُۥ تَقْدِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو زاتەی کەدەسەڵات و موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھی ئەوە و ھیچ منداڵی بۆ خۆی بڕیارنەداوە و کەس ھاوبەشی نیە لە فەرمانڕەوایی و موڵک وداریدا وە ھەموو شتێکی دروستکردووە وە ئەندازەی بۆ دیاری کرد (لە ھەموو ڕوویەکەوە) بەچاکی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً لَّا يَخْلُقُونَ شَيْـًٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَوٰةً وَلَا نُشُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێجگە لەخوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان بڕیار داوە کەھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆشیان دروستکراون دەسەڵاتیان نیە بۆ خۆیان نەزیان نەسوود و قازاج (بگەیەنن) ھەروەھا مردن و ژیان و زیندوو بوونەوەی خۆیان بەدەس نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌ ٱفْتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيْهِ قَوْمٌ ءَاخَرُونَ فَقَدْ جَآءُو ظُلْمًا وَزُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەبێ بڕوا بوون دەیانووت بێگومان ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لەدرۆیەکی گەورە کە موحەممەد ﷺ ھەڵی بەستووە وە کەسانی تر بۆ ئەو (ھەڵبەستنە) یارمەتیان داوە ئەوە بەڕاستی ئەوانە ستەم و بوھتانێکی گەورەیان کردوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوٓا۟ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ٱكْتَتَبَهَا فَهِىَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(بێ بڕوایان) دەیانووت (ئەم قورئانە) بەسەرھات و داستانی پێشووەکانە (موحەممەد ﷺ) داوای کردووە بۆی بنوسن ئەمجا دەخوێندرێتەوە بەسەریدا بەبەیانیان و ئێواراندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ أَنزَلَهُ ٱلَّذِى يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زاتێک ناردویەتیە خوارەوە کە ھەموو نھێنی ئاسمانەکان و زەوی دەزانێت بەڕاستی ئەو (خوا) لێبووردە ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأْكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشِى فِى ٱلْأَسْوَاقِ لَوْلَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ بڕوایان) دەیانووت ئەمە چۆن پێغەمبەرێکە خواردن دەخوات وە بەبازاڕدا دەڕوات بۆچی فریشتەیەک نەنێرراوەتە خوارەوە بۆ لای بۆ ئەوەی لەگەڵیدا ترسێنەر بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوْ يُلْقَىٰٓ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا وَقَالَ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیا گەنجینەیەکی (لەئاسمانەوە) بۆ فڕێ بدرایە یا باخێکی ببوایە لێی بخواردایە وە ستەمکاران (بێ بڕوایان) دەیانووت (بەئیمانداران) ئێوە تەنھا شوێن پیاوێکی جادو لێکراو کەوتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَٰلَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسەیرکە چۆن نموونەی (پووچ) بۆ تۆ دەھێننەوە بەو ھۆیەوە گومڕا بوون ئیتر ناتوانن رێگای ھەق و ڕاستی بدۆزنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَبَارَكَ ٱلَّذِىٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًۢا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەورە و پیرۆزە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت (لەدونیادا) چاکتر لەوەی (بێ بڕوایان دەڵێن) بۆت ساز دەدات باخاتێک کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات وە چەند کۆشکت بۆ فەراھەم دەھێنێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ڕاست ناکەن وانیە) بەڵکو ئەوانە باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نیە وە ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ کەسێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی نەبێت ئاگری ھەڵگیرساو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍ سَمِعُوا۟ لَهَا تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک (ئەم ئاگرە) لەدورەوە ئەوان دەبینێت نرکە وناڵەی گڕ وبڵێسەی دەبیسن (کە نیشانەی ڕق و قینی زۆریەتی لێیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَآ أُلْقُوا۟ مِنْهَا مَكَانًا ضَيِّقًا مُّقَرَّنِينَ دَعَوْا۟ هُنَالِكَ ثُبُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکاتێ فڕێ دەدرێنە جێگایەکی تەنگ لەدۆزەخدا بەجوتکراوی دەست و قاچ وملیان لەکۆت و زنجیردا (یان لەشیان بەکۆت و زنجیر پێکەو بەسراوە) لەوێدا داوای تیاچوون و مردن دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّا تَدْعُوا۟ ٱلْيَوْمَ ثُبُورًا وَٰحِدًا وَٱدْعُوا۟ ثُبُورًا كَثِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمڕۆ داوای تەنھا مردنێک مەکەن بەڵکو داوای مردنی زۆر بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ ٱلْخُلْدِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ كَانَتْ لَهُمْ جَزَآءً وَمَصِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئایا ئەمە چاکترە یا ئەو بەھەشتە ھەمیشەییەی کەبەڵێن دراوە بەپارێزکاران ولەخواترسان کەپاداشت و سەرئەنجام و ئاکامیانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَٰلِدِينَ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعْدًا مَّسْـُٔولًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو (بەھەشتە)دا ھەرچیان بوێ ھەیە بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە ئەوە بەڵێنێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەو لێی بەرپرسیارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِى هَٰٓؤُلَآءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەو ڕۆژەدا خوا ئەو (بت پەرستانە) کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەو پەرستراوانەی کەپەرستوونیان جگە لەخوا ئەمجا خوا (بە پەرستراوەکان) دەڵێ ئایا ئێوە ئەو بەندانەی منتان گومڕا کرد یان خۆیان ڕێگای (ڕاستیان) ونکرد و گومڕا بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِى لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَكَانُوا۟ قَوْمًۢا بُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پەرستراوەکان) دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ تۆ بۆ ئێمە شایستە نەبووە کەبێجگە لەتۆ پەرستراوێک بۆ خۆمان دابنێین بەڵام نازو نیعمەتت دا بەئەوان و باو و باپیرانیان ھەتا (وایان لێھات) یادی تۆیان لەبیر چویەوە وە ئەوانە کۆمەڵێکی تیاچووی بێ خێر بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا بەبت پەرستەکان دەڵێ) جا بێگومان پەرستراوەکانتان ئێوەیان بەدرۆ خستەوە لەو قسانەی کەدەتان کرد ئەمجا نەدەتوانن (سزای خوا) لەخۆتان لادەن نەدەتوانن یارمەتی (خوا) بەدەس بھێنن وە ھەر کەس لەئێوە ستەم بکات (ھاوەڵ بۆ خوا دابنێت) سزایەکی گەورەی پێ دەچەژین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِى ٱلْأَسْوَاقِ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە پێش تۆ ھەرکام لەپێغەمبەرانمان ناردبێت بێگومان ئەوان خواردنیان خواردووە و بە بازاڕدا ڕۆشتوون وە ئێمە ھەندێک لەئێوەمان کردە ھۆی تاقیکردنەوەی ھەندێکی ترتان ئایا خۆ دەگرن وە پەروەردگارت بینایە (بەھەموو شتێک)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا لَقَدِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْ عُتُوًّا كَبِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە بەھیوای دیداری ئێمەنین (لەڕۆژی دواییدا) دەڵێن ئەوە بۆ فریشتە نانێردرێتە خوارەوە بۆ سەرمان یاخود پەروەردگارمان نابینین سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە لەدەرونی خۆیاندا خۆیان بەگەورە دەزانی وە سەرکەشییەکی گەورەیان کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ يَرَوْنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ لَا بُشْرَىٰ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًا مَّحْجُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو رۆژەی فریشتەکان دەبینن (کاتی مردن یاقیامەت) لەو ڕۆژەدا ھیچ مژدەیەک بۆتاوانباران نییە وە دەڵێن (پەنامان بدەن) بەپەنادانی پارێزراو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَدِمْنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَٰهُ هَبَآءً مَّنثُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھاتین ھەر کردەوەیەکیان کرد بوو ھەموویمان وەکو تۆزی پرش وبڵاو لێکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌ مُّسْتَقَرًّا وَأَحْسَنُ مَقِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھەشتیەکان لەو ڕۆژەدا لەچاکترین جێگادان وە لەباشترین شوێنی حەسانەوە (ی نیوەڕوان) دان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلْغَمَٰمِ وَنُزِّلَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژێک ئاسمان لەت دەبێت لەگەڵ ھەورێکی سپی (ھەموو ئاسمان دەگرێتەوە) وە فریشتەکان دەنێردرێنە خوارەوە کۆمەڵ کۆمەڵ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ لِلرَّحْمَٰنِ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ عَسِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو ڕۆژەدا فەرمانڕەوایەتی تەنھا بۆ خوای میھرەبانە ئەو ڕۆژە رۆژێکی زۆر سەختە لەسەر بێ باوەڕان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژێکە کەستەمکار قەپ دەکات بەھەر دوو دەستی خۆیدا و دەڵێ خۆزگە لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێگای ڕاستم بگرتایەتەبەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئای تیاچوون بۆ من خۆزگە فڵان کەسم نەکردایە بەھاوەڵ و خۆشەویستی خۆم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّقَدْ أَضَلَّنِى عَنِ ٱلذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَآءَنِى وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِلْإِنسَٰنِ خَذُولًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەو (کەسەی کردم بەھاوەڵ) منی لەقورئان وێڵ کرد دوا ئەوەی قورئانم پێ گەیشت (و باوەڕم پێ ھێنا) وە شەیتان ھەمیشە پشت تێکەرو پشت بەردەرە بۆ ئادەمیزاد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَٰرَبِّ إِنَّ قَوْمِى ٱتَّخَذُوا۟ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ مَهْجُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پێغەمبەر(ﷺ) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی قەومەکەم (قورەیش) ئەم قورئانەیان واز لێھێناوە و گوێی پێ نادەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوًّا مِّنَ ٱلْمُجْرِمِينَ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا بەو جۆرە (موحەممەد ﷺ کەدژایەتی تۆ دەکرێت) دامان ناوە بۆ ھەموو پێغەمبەرێک دوژمنێک لەتاوانباران، بەسە پەروەردگارت ڕێنمونیکەر و یارمەتیدەرت بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلْقُرْءَانُ جُمْلَةً وَٰحِدَةً كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَٰهُ تَرْتِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بۆچی (موحەممەد ﷺ) ھەموو قورئانی بەیەک جار بۆ دانەبەزێنراوە ئا بەوجۆرە (دامانبەزاندووە) بۆ ئەوەی دڵی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەو قورئانە دامەزراو و بەھێز بکەین وە (بەو بۆنەیەوە) ئایەتەکانی خۆمم بۆ ناردن بەرەبەرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر نموونە و مەسەلێکت بۆ بھێنن (لە ڕەخنە و پێشنیارە نابەجێکانیان)
ئێمە وەڵامەکەیمان بۆ تۆ ھێناوە بەڕاستی و جوانترین ڕوونکردنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسانەی کەبەسەر ڕوخساریاندا دەبرێن (ڕادەکێشرێن) بۆ دۆزەخ ئەوانە خراپترین جێگایان بۆ ھەیە وە ڕێگاشیان وونکردووە (گومڕاترن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلْنَا مَعَهُۥٓ أَخَاهُ هَٰرُونَ وَزِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان دا بەموسا وە ھارونی برایشیمان کردە یاریدەدەری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقُلْنَا ٱذْهَبَآ إِلَى ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَدَمَّرْنَٰهُمْ تَدْمِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ووتمان ھەردووکتان بڕۆن بۆ سەر ئەو گەلەی کەباوەڕیان بەئایەتەکانی ئێمە نیە و بە درۆی دەزانن ئەوسا لەناومان بردن بە لەناوبردنێکی زۆر خراپ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَوْمَ نُوحٍ لَّمَّا كَذَّبُوا۟ ٱلرُّسُلَ أَغْرَقْنَٰهُمْ وَجَعَلْنَٰهُمْ لِلنَّاسِ ءَايَةً وَأَعْتَدْنَا لِلظَّٰلِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەلی نوحیش کاتێک پێغەمبەرانیان بە درۆزانی (لەئاوی لافاودا) نوقممان کردن وە کردنمانن بەپەندو عیبرەت بۆ خەڵک وە ئامادەمان کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَعَادًا وَثَمُودَا۟ وَأَصْحَٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونًۢا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو گەلی عاد و سەمود و خاوەنی چاڵ و بیرەکان وەزۆر گەلی تر کە لەنێوانیاندا بوون (لەناومان بردن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكُلًّا ضَرَبْنَا لَهُ ٱلْأَمْثَٰلَ وَكُلًّا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبۆ ھەموویان چەندین نموونەمان ھێنایەوە (بەڵام بیریان نەکردەوە) وە ھەموویانمان لەناوبرد بە لەناوبردنێکی خراپ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَتَوْا۟ عَلَى ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِىٓ أُمْطِرَتْ مَطَرَ ٱلسَّوْءِ أَفَلَمْ يَكُونُوا۟ يَرَوْنَهَا بَلْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ نُشُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئەوان (قوڕەیش) تێپەڕبوون بە ئەو شارەدا (سەدوم) کەبارانی شەڕ (بەرد)ی بەسەردا بارێنرابوو ئایا ئەوان ئەو (شارە بەردباران کراوە)یان نەبینیوە (وانیە بینیوویانە) بەڵکو ئەوان بەتەمای زیندوو بوونەوە نین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِى بَعَثَ ٱللَّهُ رَسُولًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک تۆ ببینن بەس گاڵتەت پێدەکەن و (دەڵێن) ئائەمەیە خوا ناردویەتی بەپێغەمبەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا لَوْلَآ أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وەدەڵێن) نزیک بوو لە پەرستراوەکانمان لامان بدات ئەگەر لەسەر (پەرستنی) یان خۆگر نەبووینایە لە داھاتوودا دەزانن کاتێک سزا (ی خوا) دەبینن
کێ (گومڕا ترە) و ڕێگای وونکردووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا دیت ئەو کەسەی ھەواو ئارەزووی خۆی کردۆتە پەرستراوی خۆی ئایا تۆ ئەبیتە پارێزەر بۆ ئەو (کەشوێنی ئارەزوی نەکەوێت)؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَٱلْأَنْعَٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا وا دەزانیت زۆربەی ئەوانە دەبیستن یان تێدەگەن ئەوانە ھەر وەک ئاژەڵن بەڵکو ئەوان گومڕا تریشن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوْ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا ٱلشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نابینی پەروەردگارت چۆن سێبەری درێژ کردوەتەوە (لەبانگی بەیانیە ھەتا خۆر ھەڵاتن) ئەگەر بیویستایە ڕایدەگرت بەوەستاوی (سێبەرەکە بەردەوام دەبوو) لەپاشان خۆرمان کردە بەڵگە لەسەر ئەو (سێبەرە چونکە ئەگەر خۆر نەبێت سێبەر نا ناسرێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ قَبَضْنَٰهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان ئەو سێبەرە بۆلای خۆمان دەبەینەوە بەشێنەیی و کەمە کەمە نایھێڵین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِبَاسًا وَٱلنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوا) زاتێکە کەشەوی بۆ کردون بەداپۆشەر (پۆشاک) وە خەوتنی بۆ کردوون بەھۆی مت بوون وە ڕۆژی بۆ ھەستان (لە خەو بۆ کارو ڕزق وڕۆزی پەیدا کردن) داناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً طَهُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (خوا) زاتێکە باکان دەنێرێت بەمژدەدەر پێش ڕەحمەتی خۆی (باران بارین) وە لەئاسمانەوە باراندومانە ئاوێکی پاکۆکەر (پاکوخاوێن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِّنُحْـِۧىَ بِهِۦ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقْنَآ أَنْعَٰمًا وَأَنَاسِىَّ كَثِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا زەوی مردووی پێ ببوژێنینەوە وە ئاوی دەدەن بەو (بارانە) لەوانەی دروستمان کردوون ئاژەڵ و خەڵکانێکی زۆر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ صَرَّفْنَٰهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا۟ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەچەند جۆر ئەم (ئیشانە)مان گۆڕی لەنێوانیاندا تا بیربکەنەوە بەڵام زۆربەی خەڵک جگە لە سپڵەیی (بێ باوەڕی) ھیچیان ناوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍ نَّذِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر بمان ویستایە بێگومان دەمان نارد لەھەموو شارو شارۆچکەیەکدا ترسێنەرێک
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدْهُم بِهِۦ جِهَادًا كَبِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە تۆ بەگوێی بێباوەڕان مەکە بە(بەڵگەکانی) ئەم قورئانە بەربەرەکانی یەکی گەورەیان لەگەڵدا بکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِى مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ هَٰذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوا) زاتێکە دوو دەریا (ئاو) ی بەڕەڵا کردووە لەپاڵ یەکدا ئەمەیان شیرین و سازگارە (ئاوی ڕوبارو کانیاوە) ئەوی تریان زۆر سوێرو تاڵ و تفتە (ئاوی دەریاکانە) وە لەنێوان ئەو دوو (ئاوە) دا بەربەستێکی داناوە وڕێگریکەرێکی ئەستور (تا ئەو دوو ئاوە تێکەڵ بەیەک نەبن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ مِنَ ٱلْمَآءِ بَشَرًا فَجَعَلَهُۥ نَسَبًا وَصِهْرًا وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوا) زاتێکە لەئاوی (مرۆڤ) ئادەمیزادی دروستکردووە ئەمجا ئەو (ئاوە)ی کردۆتە ھۆی ڕەچەڵەک (پشت کە بەرێگەی نێرینە دەگەن بەمرۆڤ وەک کوڕ) و خزم (کە بەرێگەی ئافرەت دەگەنەوە بەمرۆڤ وەک کچە زاو خوشکەزا) وە پەروەردگارت ھەمیشە بە دەسەڵات و توانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ وَكَانَ ٱلْكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە جگە لەخوا شتانێک دەپەرستن کە نەسوود نەزیان بەوان ناگەیەنن وە بێ بڕوایان بەردەوام دژی پەروەردگاریان پشتیوانی یەکترن (بۆ تاوان و خراپە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەمژدە دەرو ترسێنەر بیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من لەسەر گەیاندنی ئیسلام ھیچ کرێ و پاداشتێک لەئێوە داوا ناکەم بەڵام ھەر کەس ویستی رێگەی پەروردگاری بگرێت (با بیگرێ)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْحَىِّ ٱلَّذِى لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِۦ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپشت ببەستە بە (خوای) زیندوو کەزاتێکە ھەرگیز نامرێت، تەسبیحات بکە بەستایشی ئەو بەسە (بۆ تۆ) کەخوا ئاگادارە بەگوناھی بەندەکانی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ٱلرَّحْمَٰنُ فَسْـَٔلْ بِهِۦ خَبِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوایە)ی کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە وەئەوەیشی لەنێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا لەپاشانیش بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەبێ ئەوەی شێوەکەی بزانین) ئەو خوای میھرەبانە کەواتە پرسیار لەزاتێک بکە کە بەھەموو شت زاناو ئاگادارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسْجُدُوا۟ لِلرَّحْمَٰنِ قَالُوا۟ وَمَا ٱلرَّحْمَٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک بەوان بوترێت سوژدە ببەن بۆخوای میھرەبان دەڵێن ڕەحمان کێیە (ئێمە نایناسین) ئایا سوژدە ببەین بۆ ئەو (زاتەی) کەتۆ فەرمانمان پێ دەدەیت وە (بەم داوای سوژدە بردنە) دورکەوتنەوەیان (لەڕێگای ڕاست) زیاتر دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَبَارَكَ ٱلَّذِى جَعَلَ فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاک و بێگەرد وپیرۆزە ئەو (خوایەی) کە لەئاسماندا چەند خولگە (بورج)ی دروستکردووە ودایناوە لەئاسماندا خۆرێکی پڕشنگدار و مانگێکی ڕووناک کەرەوە (بۆ زەوی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ خِلْفَةً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (خوایە) زاتێکە کەشەوو ڕۆژی لەجێی یەکتر داناوە (بەدوای یەکتردا دێن و شوێنی یەکتر دەگرنەوە) بۆ ئەو کەسەی بیەوێت بیربکاتەوە (لەدروسکراوەکانی خوا) یان بیەوێت شوکرانە بژێری خوا بکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَعِبَادُ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى ٱلْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلْجَٰهِلُونَ قَالُوا۟ سَلَٰمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەندە تایبەتیەکانی خوای میھرەبان کەسانێکن بە ویقارو نەرمی دەڕۆن بەسەر زەویدا (بێ لوت بەرزی و کەشخە و فیز کردن) وەکاتێک نەزان و نەفامەکان (بەووتەی ناشیرن) لەگەڵیان بدوێن ووتەیەک دەڵێن: جوان بێت (وەک: سڵاوتان لێ بێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَٰمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێکن لەشەودا بۆ پەروەردگاریان سوژدە بەرن و شەو نوێژ دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ لادە بەڕاستی سزای ئەو (دۆزەخە) لانەچووی بەردەوامە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهَا سَآءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی دۆزەخ جێگەو شوێن مانەوەیەکی زۆر خراپە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُوا۟ لَمْ يُسْرِفُوا۟ وَلَمْ يَقْتُرُوا۟ وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێکن کاتێک ماڵ و سامان خەرج دەکەن (بۆ خۆیان و خێزانیان)
نەزیادە ڕۆی و نەڕەزیلی و دەست نوقاوی (تێدا) ناکەن (بەڵکو) مام ناوەندیە لەونێوانەدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکەسانێکن کەلەگەڵ خوادا ناپەرستن ھیچ پەرستراوێکی تر و ناکوژن ھیچ کەسێک کەخوا کوشتنی ئەوی یاساغ و(حەرام) کردووە بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زیناو داوێن پیسی ناکەن وە ھەر کەس ئەو تاوانانە بکات (کەباسکران) سزاکەی وەردەگرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يُضَٰعَفْ لَهُ ٱلْعَذَابُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِۦ مُهَانًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسزای بۆ چەند بارە دەکرێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا وە بێ بڕانەوە وبە بێ ڕێزو ڕیسوایی لەدۆزەخ دا دەمێنێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَٰلِحًا فَأُو۟لَٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمْ حَسَنَٰتٍ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێجگە لەکەسێ تەوبەی کردبێ و باوەڕی ھێنابێت کارو کردەوەی چاکیشی کردبێت ئا ئەوانە خوا خراپە و تاوانەکانیان دەگۆڕێت بەچاکە وەخوا ھەمیشە لێبووردەی بەبەزەییە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَإِنَّهُۥ يَتُوبُ إِلَى ٱللَّهِ مَتَابًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کەس تەوبەی کردو کردەوەی چاکی کرد ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا بە گەڕانەوەیەکی تەواو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا۟ بِٱللَّغْوِ مَرُّوا۟ كِرَامًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بەندەکانی خوا) کەسانێکن کەشایەتی درۆ نادەن و کاتێ تێپەڕ بن بەلای شتی بێ سووددا (ئەنجام بدرێت لەلایەن نەفامانەوە) تێپەڕ دەکەن بەڕێزەوە (پێ گوێدانە نەفامان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا۟ عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێکن کاتێک ئامۆژگاری بکرێن بەئایەتەکانی پەروەردگاریان ناکەون بەسەریاندا بە کەڕی و کوێری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَٰجِنَا وَذُرِّيَّٰتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَٱجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان ببەخشە پێمان لە ھاوسەران و نەوەکانمان (منداڵەکانمان) ئەوەی چاوانی پێ گەش بێ و ھۆی دڵخۆشی بێت
وە بمانکە بە پێشەوای پارێزکاران و لەخوا ترسان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ يُجْزَوْنَ ٱلْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَٰمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە (کە ئەو سیفەتانەیان تیدایە) پاداشت دەدرێنەوە بەپلە و کۆشکی بەرز لە بەھەشتدا بەھۆی ئارام گرتنیان وە لەو شوێنەدا سڵاویان لێ دەکرێ (لەلایەن فریشتەکانەوە زۆر بەگەرمی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خَٰلِدِينَ فِيهَا حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێ بڕانەوە تیایدا دەمێننەوە چەن جێگا وشوێن ومانەوەیەکی جوان و خۆشە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ مَا يَعْبَؤُا۟ بِكُمْ رَبِّى لَوْلَا دُعَآؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًۢا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ خەڵکینە پەروەردگار گوێتان پێ نادات و ھیچ بایەخێکتان نیە لای ئەگەر دوعا و نزاتان نەبێت (لەکاتی تەنگی و ناڕەحەتیدا) کەچی (زۆربەتان) ئاینی خواتان بەدرۆ دەزانی (بڕواتان نەھێنا) جا دڵنیابن تۆڵەکەی یەخەتان دەگرێ و لێتان جیا نابێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→