caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النور، ئایەتی 58

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 102 · 24:58

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِيَسْتَـْٔذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا۟ ٱلْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٍ مِّن قَبْلِ صَلَوٰةِ ٱلْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعْدِ صَلَوٰةِ ٱلْعِشَآءِ ثَلَٰثُ عَوْرَٰتٍ لَّكُمْ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌۢ بَعْدَهُنَّ طَوَّٰفُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَٰتِ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەبێ مۆڵەتتان لێ وەرگرن ئەوکەسانەی بەندەی ئێوەن (بەندەکانتان) ھەروەھا منداڵەکانتان کەھێشتا باڵغ نەبوون لەسێ کاتدا (بۆ چوونە ژوری نوستنی ژن و مێرد) لەپێش نوێژی بەیانی وە کاتێ پۆشاکتان دادەنێن (لادەبەن لەبەرتاندا) لەکاتی نیوەڕواندا و لەپاش نوێژی عیشا (خەوتنان) ئەم سێ کاتە کاتی خۆدەرخستنە بۆتان دروستە دوا ئەم سێ کاتە (بێ موڵەت وەرگرتن) نەبۆ ئێوەو نەبۆ ئەوان ھیچ گوناھێک نیە (موڵەت وەرنەگرن) (چونکە) ئەوان زۆر بەدەورو بەرتاندا دێن (بۆخزمەت کردنتان) ئێوە لەگەڵ یەکتردا تێکەڵن ئابەو جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەت ونیشانەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا وکاردروستە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70