وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوًّا مُّبِينًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بە بەندەکانم قسەیەک بکەن کە جوانتر و باشترینی قسە بێت بەڕاستی شەیتان ناکۆکی و ئاژاوە دەخاتە نێوانیان بەڕاستی شەیتان ھەمیشە بۆ ئادەمی دووژمنێکی ڕون و ئاشکرایە