وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةً لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ وَكُلَّ شَىْءٍ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiشەو و ڕۆژمان کرد بە دوو نیشانەی (گەورەی دەسەڵاتی خوا) ئەمجا نیشانەی شەومان تاریک کرد (یا سڕیەوە) و بەڵگە و نیشانەی ڕۆژمان ڕووناک کردەوە بۆ ئەوەی بەشوێن ڕۆزی پەروەردگارتاندا بگەڕێن وە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و شەو و ڕۆژەکان) بزانن وە ئێمە ھەموو شتێکمان بە ڕوون و ڕەوانی باسکردووە (بۆتان)