حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلْنَا ٱحْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ وَمَنْ ءَامَنَ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نوح) (کەشتیەکەی دروستکرد) ھەتا کاتێک فەرمانی ئێمە ھات (بۆ لەناوبردنیان) و تەنورەکە ئاوی لێ ھەڵقوڵا ووتمان (بەنوح) لەو (کەشتیە) دا ھەڵی بگرە لەھەموو نێرو مێیەک دووان ژن و منداڵەکانیشت ھەڵبگرە ئەوەیان نەبێت بڕیاری خوای لەسەر دراوە (بەخنکاندن) ھەر ئەوانەش (ھەڵ بگرە کە) بڕوایان ھێنا (لەگەلەکەت) وە خەڵکێکی کەم نەبێت بڕوایان نەھێنا لەگەڵیدا