سوورەتی الطلاق الطلاق
12 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 99
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ رَبَّكُمْ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ لَا تَدْرِى لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ (تۆ وئوممەتەکەت) ھەر کاتێك ویستان ژنەکانتان تەڵاق بدەن با تەڵاقیان بدەن لەکاتی عیدەیاندا (ئەو کاتەی لەحەیز پاك بوونەتەوە ولەگەڵیان دروست نەبوون) وە عیدەی (ژنەکانتان) بەووردی بژمێرن وە لەخوا بترسن کەپەروەردگارتانە، ئەو ژنانە دەرمەکەن لەماڵەکانی خۆیان (تا عیدەیان تەواو دەبێت) ئافرەتانیش با دەرنەچن (لە ماڵەکانیان) مەگەر کارێکی خراپی ئاشکرا بکەن وە ئەوانە سنوورەکانی خودان، ھەر کەسێك لەسنوورەکانی خوا دەربچێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، تۆ چووزانی لەوانەیە خوا پێشی بھێنێت دوای ئەوە کار وبارودۆخێکی تر (و ژن وپیاوەکە بکەونەوە یەکتر وئاشتیان ببێتەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ وَأَشْهِدُوا۟ ذَوَىْ عَدْلٍ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِ ذَٰلِكُمْ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مَخْرَجًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کە گەیشتنە کاتی خۆیان (پاش تەڵاقێك، یان دوو تەڵاق) ئەوسا یان بیانھێڵنەوە بەباشی (بیانبەنەوە بۆ لای خۆتان بەشێوەیەکی چاك) یان لێیان جیا ببنەوە بەباشی وە دوو شاھیدی دادپەروەر بگرن لەخۆتان کە لەبەر خوا ئەو شاھیدیە بدەن، ئەوانەی (باسکران پەندێکن) کە ئامۆژگاری ئەوانەی پێ دەکرێ کە باوەڕیان ھەبێت بە خوا وڕۆژی دوایی وە ھەرکەسێك خواناس بێت، خوا دەرووی لێ دەکاتەو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُۥٓ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمْرِهِۦ قَدْ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَىْءٍ قَدْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە رزق وڕۆزی دەدات لەلایەکەوەکە بەخەیاڵیدا نەھاتووە وبیری لێ نەکردوەتەوە وە ھەکەسێك پشت بەخوا ببەستێت ئەوە خوای بەسە، بەڕاستی خوا کار وفەرمانی خۆی بەئەنجام دەگەیەنێت، بێگومان خوا بۆ ھەموو شتێك ئەندازەیەکی دیاریكراوی داناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّٰٓـِٔى يَئِسْنَ مِنَ ٱلْمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمْ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَٰثَةُ أَشْهُرٍ وَٱلَّٰٓـِٔى لَمْ يَحِضْنَ وَأُو۟لَٰتُ ٱلْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مِنْ أَمْرِهِۦ يُسْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە بێ ھیوا دەبن لەکەوتنە حەیزەوە لە ژنانتان ئەگەر (دەربارەی زانینی عیددەیان) دوو دڵ بوون ئەوا عیدەیان سێ مانگە وە (ھەروا) ئەوانەش کە (لەبەر منداڵی) ھێشتا حەیزیان پێیدا نەھاتووە (عیددەیان ھەر سێ مانگە) وە ژنانی سك پڕ (دوو گیان) عیددەیان ئەو کاتەیە کە سکەکەیان دابنێن، ھەر کەسێك لە خوا بترسێت خوا کاری بۆ ئاسان دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ أَمْرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيْكُمْ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعْظِمْ لَهُۥٓ أَجْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی (کە باسکرا) فەرمانی خوایە کە بۆی ناردونەتە خوارەوە وە ھەر کەسێك خواناس ولەخواترس بێت گوناھەکانی بۆ دائەپۆشێ وئەیانسڕێتەوە وپاداشتی گەورەی دەداتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا۟ عَلَيْهِنَّ وَإِن كُنَّ أُو۟لَٰتِ حَمْلٍ فَأَنفِقُوا۟ عَلَيْهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ وَأْتَمِرُوا۟ بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍ وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ژنانی تەڵاقدراو) دابنێن ونیشتەجێیان بکەن لەو شوێنەی کە (خۆتان) دادەنیشن ونیشتەجێ دەبن بە پێی توانای خۆتان وە زیانیان پێ مەگەیەنن تا تەنگیان پێ ھەڵچنن وە ئەگەر دووگیان بوون ئەوە خەرجیان بکێشن تا سکەکەیان دائەنێن، ئەوسا ئەگەر شییریان دا بە منداڵەکەتان ئەوا ئێوەش کرێیان بدەنێ وە لەناو خۆتاندا ڕاوێژ بکەن بەچاکی (دەربارەی منداڵەکە) وە ئەگەر تەنگیتان کرد(نەسازان لە کرێکەدا) ئەوە با ئافرەتێکی تر شیری بداتێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِيُنفِقْ ذُو سَعَةٍ مِّن سَعَتِهِۦ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُۥ فَلْيُنفِقْ مِمَّآ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَآ ءَاتَىٰهَا سَيَجْعَلُ ٱللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبادەوڵەمەند بەپێی دەوڵەمەندیی نەفەقە بدات وە ھەر کەسێك کەم دەست وھەژار بوو با بەپێی ئەوەی کەخوا داویەتیە نەفەقە بدات، خوا داوا لەکەس ناکات مەگەر بە پێی ئەوە نەبێت کەپێی داوە (لە توانا) بێگومان خوا دوای تەنگانە ئاسانی دەهێنێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِۦ فَحَاسَبْنَٰهَا حِسَابًا شَدِيدًا وَعَذَّبْنَٰهَا عَذَابًا نُّكْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزۆر لە گوندنشین وشارنشینەکان سەرپێچیان کرد لە فەرمانی پەروەردگار وپێغەمبەرەکانی، ئێمەش پرسینەوەمان لەگەڵ کردن بە پرسینەوەیەکی سەخت وە سزامان دان بەسزایەکی دژوار
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَذَاقَتْ وَبَالَ أَمْرِهَا وَكَانَ عَٰقِبَةُ أَمْرِهَا خُسْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر ئاکامی کردەوەی خۆیانیان چەشت وە سەرئەنجامی کاریان بوو بەزیانباریی وخەسارۆمەندی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُمْ عَذَابًا شَدِيدًا فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَٰٓأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَدْ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيْكُمْ ذِكْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئامادەی کردووە بۆیان سزایەکی سەخت، کەواتە لەخوا بترسن ئەی ئەو کەسانەی خاوەن ژیری وبیر وھۆشن، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بێگومان خوا قورئانی بۆ دابەزاندون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَّسُولًا يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٍ لِّيُخْرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَٰلِحًا يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا قَدْ أَحْسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزْقًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھەروەك بۆی ناردون) پێغەمبەرێك کەدەخوێنێتەوە بۆتان ئایەتەکانی خوا کە ڕوون کەرەوەن تا دەربھێنێت ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە وە کردەوەی چاکیان کردووە لەتاریکستانی (بێ دینی) بۆ ڕووناکی (دینداری) وە ھەر کەسێك باوەڕ بھێنێت بەخوای گەورە وە کار وکردەوەی چاك ئەنجام بدات ئەوە خوای گەورە دەیخاتە ناو بەھەشتانێکەوە کە بە ژێر درەختەکانیدا جۆگە ئاوی زۆر دەڕوات، تیادەمێننەوە بەھەمیشەیی، بێگومان خوا (لەوێ) ڕۆزی چاکی بۆ ئامادەکردووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍ وَمِنَ ٱلْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ ٱلْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَىْءٍ عِلْمًۢا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زاتێکە کە حەوت ئاسمانی دروستكردووە وە بەوێنەی ئەوان زەویشی دروستكردووە، فەرمانی خوا لە نێوانیاندا دادەبەزێت تا چاك بزانن کە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵات وبە توانایە وە بێگومان خوا (بەزانست وزانیاری) دەوری ھەموو شتێکی داوە (واتە: ئاگاداری ھەموو بوونەوەرە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→