caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الطلاق، ئایەتی 1

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 99 · 65:1

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا۟ ٱلْعِدَّةَ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ رَبَّكُمْ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ لَا تَدْرِى لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ (تۆ وئوممەتەکەت) ھەر کاتێك ویستان ژنەکانتان تەڵاق بدەن با تەڵاقیان بدەن لەکاتی عیدەیاندا (ئەو کاتەی لەحەیز پاك بوونەتەوە ولەگەڵیان دروست نەبوون) وە عیدەی (ژنەکانتان) بەووردی بژمێرن وە لەخوا بترسن کەپەروەردگارتانە، ئەو ژنانە دەرمەکەن لەماڵەکانی خۆیان (تا عیدەیان تەواو دەبێت) ئافرەتانیش با دەرنەچن (لە ماڵەکانیان) مەگەر کارێکی خراپی ئاشکرا بکەن وە ئەوانە سنوورەکانی خودان، ھەر کەسێك لەسنوورەکانی خوا دەربچێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، تۆ چووزانی لەوانەیە خوا پێشی بھێنێت دوای ئەوە کار وبارودۆخێکی تر (و ژن وپیاوەکە بکەونەوە یەکتر وئاشتیان ببێتەوە)
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70