caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النساء، ئایەتی 46

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 92 · 4:46

مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَٱسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍ وَرَٰعِنَا لَيًّۢا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًا فِى ٱلدِّينِ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَٱسْمَعْ وَٱنظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەندێک لە جوولەکەکان فەرموودەکانی خوا دەگۆڕن لەشوێن و مەبەستی خۆی وە دەڵێن: بیستمان و سەرپێچیمان کرد!! گوێ بگرە قەت گوێت لێ نەبێ!! وە دەڵێن (راعنا) چاک گوێمان بۆ بگرە (بەڵام بەزمانی جولەکە واتە تۆ خراپترینمانی ئەوان ئەم مانایان مەبەست بوو) دەمیان خوار دەکردەوە (بۆ ئەوەی مەبەستە خراپەکە بگەیەنێت) وە بۆتانەو تەشەردان لەئایینی (ئیسلام) وە ئەگەر ئەوان بیان ووتایە بیستمان و گوێرایەڵین و (قسەمان) ببیستەو پەلەمان لێ مەکە ئەوە چاکترو ڕاست تر بوو بۆیان بەڵام خوا نەفرەتی لێکردن بەھۆی بێ باوەڕییەکەیانەوە بۆیە بڕوا ناھێنن کەمێکیان نەبێت
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70