caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 286

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:286

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا ٱكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَآ إِن نَّسِينَآ أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَآ إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦ وَٱعْفُ عَنَّا وَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَآ أَنتَ مَوْلَىٰنَا فَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا داوا لە ھیچ کەسێک ناکات مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی (سوودی) بۆ خۆی ھەیە ھەر چاکەیەک بکات (با ھەر بەدڵیش بێت) وە (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر خراپەیەک بکات ئەی پەروەردگارمان لێمان مەگرە ئەگەر کردەوەیەکی پێویستمان لەبیرچوو یا بەھەڵە گوناھێکمان کرد ئەی پەروەردگار لەسەرمان دامەنێ باری قورس وەک ئەوەی داتنا لەسەر ئەوانەی پێش ئێمە (ئوممەتانی پێشووتر) ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت وە گوناھەکانمان بسڕەرەوە, وە لێمان خۆشبە وە میھرەبانیمان لەگەڵدا بکە ھەر تۆی یاریدەدەرو پشتیوانمان کەواتە سەرمان بخە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70