caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 258

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:258

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبْرَٰهِـۧمَ فِى رَبِّهِۦٓ أَنْ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحْىِۦ وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأْتِى بِٱلشَّمْسِ مِنَ ٱلْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ ٱلْمَغْرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئاوڕێک نادەیتەوە بەلای ئەو (نەمروودە) ی کە دەمەقاڵێی کرد لەگەڵ ئیبراھیم پێغەمبەردا (علیە السلام) دەرحەق بە پەروەردگاری لەبـەر ئەوەی خوا پادشایی دابویە کاتێ کە ئیبراھیم (لە وەڵامی نەمرود دا) ووتی: پەروەردگاری من ئەو زاتەیە ژیان ئەداو ژیان دەستێنێ و (دەمرێنێت) (نەمرود) ووتی: منیش ژیان ئەدەم وە ژیان دەستێنم ودەشمرێنم (دوو زیندانی کراوی ھێنا یەکێکیانی ئازاد کردو ئەوی دیکەیانی کوشت) ئیبراھیم ووتی: بێگومان خوا خۆر لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێ دە (ئەگەر دەتوانیت) تۆ لە ڕۆژئاواوە ھەڵیبێنە ئەمجا دەم کوت بوو ئەو بێ بڕوایە (نەمروود) وە خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70