يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ قُل لَّا تَعْتَذِرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكُمْ قَدْ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiعوزر و بەھانەتان بۆ دەھێننەوە کاتێک (لەجیھاد وغەزا) گەڕانەوە بۆلایان بڵێ بەھانە و عوزر مەھێننەوە ئێمە ھەرگیز باوەڕتان پێ ناکەین چونکە بەڕاستی خوا ئاگاداری کردووین لە ھەواڵەکانتان (کە ئێوە ناپاک و دوو ڕوون) وە لە داھاتوودا خوا و پێغەمبەرەکەی کردەوەکانتان دەبینن پاشان (لەڕۆژی دواییدا) دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای زانای ھەموو نھێنی و ئاشکراکان (کە خوای گەورەیە) ئەمجا ھەواڵتان پێدەدات بەوەی لە دونیادا دەتان کرد