caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المائدة، ئایەتی 44

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 112 · 5:44

إِنَّآ أَنزَلْنَا ٱلتَّوْرَىٰةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ يَحْكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسْلَمُوا۟ لِلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ بِمَا ٱسْتُحْفِظُوا۟ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ عَلَيْهِ شُهَدَآءَ فَلَا تَخْشَوُا۟ ٱلنَّاسَ وَٱخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًا قَلِيلًا وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە تەوراتمان ناردە خوارەوە کەڕێنمونی و ڕووناکی تێدا بوو ئەو پێغەمبەرانە حوکمیان پێ دەکرد کەموسڵمان و ملکەچ بوون بۆ ئەوانەی کە جولەکە بوون ھەروەھا زانا خوا ناسەکان و زانا شەرع زانەکان (حوکمیان پێ دەکرد) بەھۆی ئەوەی فەرمانی پارێزگاری کتێبی خوا (تەورات) یان پێ کرا بوو (لەلایەن پێغەمبەرەکانیانەوە) وەشایەتیش بوون لەسەری کەواتە ئەی (زانایانی جولەکە) لەخەڵکی مەترسن بەڵکو تەنھا لەمن بترسن بەڵگەو فەرمانەکانی من مەگۆڕنەوە (مەفرۆشن) بە نرخێکی کەم وە ھەر کەس حوکم نەکات بەو بڕیارانەی کەخوا ناردوویەتیە خوارەوە ئا ئەوانە بێ باوەڕن و موسڵمان نین
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70