caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المائدة، ئایەتی 2

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 112 · 5:2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَلَا ٱلْهَدْىَ وَلَا ٱلْقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَٰنًا وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَٱصْطَادُوا۟ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا۟ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ڕێ مەگرن لەدروشمەکانی خوا (ھەڵی مەوەشێننەوە) وجەنگ مەکەن لەمانگە حەرامەکاندا وە ڕێ مەگرن لەو قوربانیانەی بەدیاری دەھێنرێن بۆ مەککە و (ڕێ مەگرن و زیان مەدەن) لەو قوربانیانەی ملوانکەیان لەمل کراوە (دیاری کراون بۆ نەزر وقوربانی کردن) وە مەشکێنن ڕێزی ئەوانەی نیازی ماڵی خوا دەکەن بەتەمای بەھرەمەندی و ڕەزامەندی پەروەردگاریانن وە کاتێک ئیحرامتان شکاند ئەوە (دروستە) ڕاو بکەن باخەشم و قینتان لە کۆمەڵێک واتان لێنەکات لەبەر ئەوەی بەرگرییان کردن لە مزگەوتی حەرام (کەعبە) کە دەست درێژی بکەن وە کۆمەکی یەکتری بکەن لەسەر چاکە و پارێزگاری و لەخواترسان وە کۆمەکی یەکتر مەکەن لەسەر تاوان و دەست درێژی و لە خوا بترسن بێگومان خوا تۆڵەی بەتینە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70