caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 249

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:249

فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلْجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِۦ فَشَرِبُوا۟ مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ قَالُوا۟ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُوا۟ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةًۢ بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێک کە طالوت بەخۆی و لەشکرەکەیەوە (لەشار) دەرچوون پێی ووتن بێگومان خوا تاقیتان دەکاتەوە بەچەمێک (ڕوبارێک) ئەمجا ھەرکەسێک لێی خواردەوە ئەو لە (لەشکری) من نیە وە ھەرکەسێک لێی نەچەشت ئەوە لە منە مەگەر کەسێک پڕمشتێکی لێ بگرێت بە دەستی خۆی (و بیخواتەوە) جا ھەموو تێریان لێ خواردەوە کەمێکیان نەبێت کاتێک طالوت لێی پەڕیەوە ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا (بێ ئەوانەی کە تێریان لێ خواردەوە) ووتیان: ئەمڕۆ ئێمە دەرەقەتی جالوت و لەشکرەکەی نایەین وتیان: ئەوانەی کە پێیان وابوو بە خزمەت خوا دەگەن (لە ڕۆژی دواییدا) زۆر دەستەی کەم زاڵ بووە بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خوا وە خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70