caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 233

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:233

وَٱلْوَٰلِدَٰتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَٰدَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَ وَعَلَى ٱلْمَوْلُودِ لَهُۥ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةٌۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦ وَعَلَى ٱلْوَارِثِ مِثْلُ ذَٰلِكَ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٍ مِّنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا وَإِنْ أَرَدتُّمْ أَن تَسْتَرْضِعُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُم مَّآ ءَاتَيْتُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدایکان شیر بدەن بە منداڵەکانیان دوو ساڵی تەواو (ئەمە) بۆکەسێکە کە بیەوێت شیری تەواو بدات لەسەر باوکەکەیە ڕۆزی و کاڵای دایکەکان بەباشی ھیچ کەسێک لەتوانای خۆی زیاتر داوای لێ ناکرێت با زیان نەگەیەندرێ بەھیچ دایکێک بەھۆی منداڵەکەیەوە, وە بەھیچ باوکێک بەھۆی منداڵەکەیەوە, وه (ئەگەر باوکەکە مرد) لەسەر میراتگرە وەکو ئەوەی (پێشوونەفەقەی دایکی منداڵە کە بدات) ئەمجا ئەگەر ویستیان (منداڵەکە) لەشیر بیبڕنەوە (لەپێش دوو ساڵەکەدا) بەڕەزامەندی و ڕاوێژی ھەردوولایەکیان ئەوە گوناھیان ناگات وە ئەگەر (ئێوەی پیاوان) ویستان دایەن بگرن بۆ منداڵەکانتان ئەوە گوناھتان ناگات ئەگەر بیان دەنێ ئەوەی بۆتان داناون بەخۆشی وە لەخوا بترسن و بزانن بەڕاستی خوا بینایە بەوەی کە دەیکەن
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70