caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی التوبة، ئایەتی 74

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 113 · 9:74

يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُوا۟ وَلَقَدْ قَالُوا۟ كَلِمَةَ ٱلْكُفْرِ وَكَفَرُوا۟ بَعْدَ إِسْلَٰمِهِمْ وَهَمُّوا۟ بِمَا لَمْ يَنَالُوا۟ وَمَا نَقَمُوٓا۟ إِلَّآ أَنْ أَغْنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضْلِهِۦ فَإِن يَتُوبُوا۟ يَكُ خَيْرًا لَّهُمْ وَإِن يَتَوَلَّوْا۟ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَمَا لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دوو ڕووەکان) سوێند دەخۆن بەخوا (ئەو ووتانەی دراوەتە پاڵیان) نەیانوتووە سوێند بەخوا بێگومان ووتەی بێ باوەڕییان ووتووە وە بێ بڕوا بوونەتەوە لەپاش موسوڵمان بوونیان و نیازی شتێکیان بوو بەڵام بۆیان نەکرا (کوشتنی پێغەمبەر ﷺ کاتی گەڕانەوەی لەتەبووک) وە ھیچ ڕەخنەو ڕقێکیان نەبوو تەنھا لەبەر ئەوە نەبێت کە خواو پێغەمبەرەکەی و (بڕوادارانیان) دەوڵەمەند کردوە لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەمجا ئەگەر ئەوان بگەڕێنەوە وپەپشیمان ببنەوە ئەوە چاکترە بۆیان وە ئەگەر ڕوو وەرگێڕن و (نەگەڕێنەوە) ئەوە خوا سزایان دەدات بەسزایەکی سەخت لە دونیا و پاشەڕۆژدا وە لەزەویدا نیە بۆ ئەوان ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێک
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70