وَمِنْهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلنَّبِىَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٌ قُلْ أُذُنُ خَيْرٍ لَّكُمْ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤْمِنُ لِلْمُؤْمِنِينَ وَرَحْمَةٌ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەو ناپاکانەدا کەسانێک ھەیە کە ئازاری پێغەمبەر ﷺ دەدەن و دەڵێن ئەو خۆش باوەڕ و گوێگرە بۆ ھەموو شت تۆش بڵێ گوێگری چاکەیە (کە قازانجە) بۆتان باوەڕی ھەیە بەخوا و باوەڕی بەئیمانداران ھەیە و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی بڕوایان ھێناوە لە ئێوه، وە ئەوانەی کە ئازاری پێغەمبەری خوا ﷺ دەدەن سزایەکی ئازاردەریان بۆ ھەیە