caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأنعام، ئایەتی 71

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 55 · 6:71

قُلْ أَنَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِى ٱسْتَهْوَتْهُ ٱلشَّيَٰطِينُ فِى ٱلْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُۥٓ أَصْحَٰبٌ يَدْعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلْهُدَى ٱئْتِنَا قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئایا بێجگە لەخوا ھاوار بکەین (و بپەرستین) شتێک کەنەسوودمان پێ دەگەیەنێت و نە زیان وە بەرەو دوا بگەڕێینەوە (پاشگەزبینەوە لە ئاینەکەمان) لە پاش ئەوەی کە خوا ڕێنمونی کردین (بۆ ڕێگای ڕاست)؟ بەوێنەی ئەوکەسەی کە شەیتانەکان سەریان لێ شێواند بێت لەزەویدا سەرگەردان بێت و چەند ھاوڕێیەکی ھەبێت بانگی کەن بۆ رێگای ڕاست (بڵێن) وەرە بۆلای ئێمە (کەچی بەگوێیان نەکات) بڵێ بەڕاستی ھەر ڕێنمونی خوا ڕێ نمونی ڕاستە و فەرمانمان پێدراوە کە مل کەچ و گوێڕایەڵ بین بۆ پەروەردگاری جیھانیان
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70