caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المائدة، ئایەتی 54

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 112 · 5:54

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَسَوْفَ يَأْتِى ٱللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ يُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَآئِمٍ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ھەر کەس لەئێوە ھەڵگەڕێتەوە لەئاینەکەی ئەوە بەزووی خوا لەباتی ئەوان گەل و کۆمەڵێَکی تر ئەھێنێت خوا ئەوانی خۆش ئەوێت و ئەوانیش خوایان خۆش ئەوێت بەسۆزو بەزەیین بەرانبەر بڕوا داران بەھێزو توندن بەرانبەر بێ بڕوایان تێ کۆشان دەکەن لەڕێی خوادا و ناترسن لەسەرزەنشتی سەرزەنشت کاران ئەوەی باسکرا چاکەو بەھرەی خوایە ئەیبەخشێت بەھەر کەس کەخۆی بیەوێت وەخوا دەستەڵات فراوان و زانایە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70