caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المائدة، ئایەتی 48

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 112 · 5:48

وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ عَمَّا جَآءَكَ مِنَ ٱلْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ فَٱسْتَبِقُوا۟ ٱلْخَيْرَٰتِ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەم قورئانەمان ناردە خوارەوە بۆتۆ بەحەق و ڕاستی و کتێبەکانی پێش خۆی بەڕاست دەزانی و پشتیوانیان لێ دەکات (پێش دەست تێخستن و گۆڕینیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) و چاودێریانە کەواتەحوکم و بڕیاربدە لەناو نامەدارەکاندا بەوەی خوا ناردویەتیە خوارەوە, وە شوێن ھەواو ھەوەسی ئەوان مەکەوە لانەدەی لەو حوکم و بڕیارە ھەق و ڕاستەی کەبۆت ھاتووە دامان ناوە بۆ ھەرئوممەتێک لەئێوە شەریعەت و ڕێگەیەکی ڕوون وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی ئەکرد بەیەک ئوممەت و کۆمەڵ بەڵام (نەیکردوون) بۆئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەو شەریعەت و یاسایانەی کەپێی بەخشیوون کەواتە پێش بڕکێ بکەن بۆ ئەو شتانەی کەچاکن گەڕانەوەتان ھەر بۆلای خوایە بەگشتی ئەمجا ھەواڵتان پێدەدا بەوەی کەلەجیھاندا جیاوازبوون تیایدا
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70