caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 61

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:61

وَإِذْ قُلْتُمْ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍ وَٰحِدٍ فَٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ مِنۢ بَقْلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ ٱلَّذِى هُوَ أَدْنَىٰ بِٱلَّذِى هُوَ خَيْرٌ ٱهْبِطُوا۟ مِصْرًا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلْمَسْكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٍ مِّنَ ٱللَّهِ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەنەوە) کاتێک کەووتتان: ئەی مووسا ھەرگیز خۆمان راناگرین لەسەر یەک جۆر خۆراک کەواتە داوامان بۆبکە لەپەروەردگارت بۆمان دەربھێنێ لەوەی کەزەوی دەیڕوێنێ لەسەوزەوات و ترۆزی و خەیارو سیر ونیسک وپیاز (مووسا) فەرمووی: ئایا ئێوە شتی چاک دەگۆڕنەوە بە خراپ (واتە گەزۆ و گۆشتی باڵندە دەگۆڕنەوە بە سیر وپیاز) دابەزن بۆشارێک (لەم شارانەی فەلەستین) ئەوسا بەڕاستی چیتان داوا کردووە دەستتان دەکەوێت وە درابەسەریاندا ڕیسوایی و بێ نەوایی ( ھەژاری) وە خەشمی خوایان بۆخۆیان ھێنایەوە ئەمە لەبەر ئەوەبوو کەبێ بڕوابوون بەنیشانەو فەرمانەکانی خوا وە پێغەمبەرانیان دەکوشت بەناڕەوا ئەمە بەھۆی ئەوەوە بوو کەسەرپێچی و دەست درێژی یان دەکرد
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70