caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 253

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:253

تِلْكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَٰتٍ وَءَاتَيْنَا عِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدْنَٰهُ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخْتَلَفُوا۟ فَمِنْهُم مَّنْ ءَامَنَ وَمِنْهُم مَّن كَفَرَ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقْتَتَلُوا۟ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو پێغەمبەرانەی (کە باسکران) ڕێزمان داوە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکیاندا لەو پێغەمبەرانە ھی وایان بووە کە خوا قسەی لەگەڵ کردووە (وەک موسی علیە السلام) وە ھەندێکیانی بەرز کردوەتەوە چەند پلەیەک وە دامان بە عیسای کوڕی مەریەم چەند بەڵگە و (موعجیزەیەکی) ئاشکرا وە پشتگیریمان کرد بە فریشتەی سرووش (کە جبریلە) ئەگەر خوا بیویستایە ئەو گەلانەی کەلە دوای پێغەمبەرەکانیان دەھاتن لەگەڵ یەکدا نە ئەجەنگین دوای ئەو نیشانە ڕۆشنانەی کەبۆیان ھاتبوو بەڵام دووبەرەکیان تێکەوت ئەمجا ھی وایان بوو بڕوای ھێنا وە ھی وایان بوو بێ بڕوابوو ئەگەر خوا بیویستایە یەکتریان نەدەکوشت و شەڕیان نەدەکرد بەڵام ئەوەی خوا بیەوێت دەیکات
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70