وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا كُلَّ ذِى ظُفُرٍ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ وَٱلْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلْحَوَايَآ أَوْ مَا ٱخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ذَٰلِكَ جَزَيْنَٰهُم بِبَغْيِهِمْ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا لەسەر ئەوانەی بوونە جولەکە حەراممان کرد ھەموو چڕنوکدارێک (باڵدار بێت یا ئاژەڵ) وە لە (گۆشتی) ڕەشەوڵاخ و مەڕو بزنیش پیو و بەزەکانیمان لێ حەرام کردن مەگەر ئەوەی کەبەسەر پشتیانەوە بێت یا ئەوەی بەڕیخۆڵەکانیانەوە بێت یا تێکەڵ بووبێت و لکا بێت بەئێسکەوە بەھۆی سەرکەشیانەوە ئەو تۆڵە و سزامان دان وە بێگومان ئێمە ڕاست گۆین