caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المائدة، ئایەتی 116

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 112 · 5:116

وَإِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ءَأَنتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِى وَأُمِّىَ إِلَٰهَيْنِ مِن دُونِ ٱللَّهِ قَالَ سُبْحَٰنَكَ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِى بِحَقٍّ إِن كُنتُ قُلْتُهُۥ فَقَدْ عَلِمْتَهُۥ تَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِى وَلَآ أَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بیر بکەرەوە) کاتێک خوا دەفەرمووێت: (لەڕۆژی دواییدا) ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا تۆ ووتووتە بە خەڵکی کەمن و دایکم بەدوو پەرستراو دابنێن (وبمانپەرستن) لەجیاتی خوا؟ (عیسای) ووتی: پاک و بێگەردی بۆ تۆ ئەی خوایە نابێت و ناگونجێت بۆ من شتێک بڵێم کە بە ھیچ شێوەیەک مافی من نیە ئەگەر من ئەو قسەیەم کردبێت ئەوە بەڕاستی تۆ ئاگات لێیە چونکە تۆ ئەوەی لە نەفسم دایە دەیزانی بەڵام من نازانم و بێ ئاگام لەوەی کە لەنەفسی تۆدایە بەڕاستی تەنھا تۆ زانای تەواوی بە ھەموو نھێنیەک
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70