caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 228

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:228

وَٱلْمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٍ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِىٓ أَرْحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤْمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِى ذَٰلِكَ إِنْ أَرَادُوٓا۟ إِصْلَٰحًا وَلَهُنَّ مِثْلُ ٱلَّذِى عَلَيْهِنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ژنە تەڵاقدراوەکان دان بەخۆیاندا دەگرن تا ماوەی سێ حەیز (لەخوێنا بوون) دروست نیە بۆ ئەوان کە بیشارنەوە ئەوەی خوا لە مناڵدانیاندا دروستیکردوه (لە حەیز یا منداڵ) ئەگەر بڕوایان ھەیە بەخوا و بەڕۆژیی دوایی وە مێردەکانیان شایستەن بە گێڕانەوەیان لە عیددەدا ئەگەر بیانەوێ بە باشی بژین وە بۆ ژنان ھەیە بەسەر مێردیانەوە وەکو ئەوەی کە بۆ پیاوان ھەیە بەسەر ژنانەوە بەپێ ی باوونەریتى (پەسەند) وە پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ژنانیانەوە, وە خوا زاڵ و کار دروستە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70