caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 164

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:164

إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلْفُلْكِ ٱلَّتِى تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٍ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلْمُسَخَّرِ بَيْنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ھەیە لە دروست کردنی ئاسمانەکان وزەوی و جیاوازی شەو وڕۆژ (بە کورتی و درێژی) و ئەو کەشتیانەی کەدێن ودەچن لەناو دەریادا بەوشتانە کەقازانج دەگەیەنن بەخەڵکی وە ئەوەی کە خوا لەئاسمانەوە باراندی لە ئاو (باران) پاشان زەوی پێ زیندوو کردەوە (پێ بووژاندەوە) پاش مردنی وە بڵاوی کردەوە تێیدا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێک وە گێڕانی بایەکان (بە ھەموولایەکدا) وە ئەو ھەورانەی تەرخان کراون لەناوەندی ئاسمان و زەویدا چەند بەڵگەن بۆ کەسانێک کە تێبگەن
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70