caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النساء، ئایەتی 34

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 92 · 4:34

ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ وَبِمَآ أَنفَقُوا۟ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُ وَٱلَّٰتِى تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهْجُرُوهُنَّ فِى ٱلْمَضَاجِعِ وَٱضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا۟ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپیاوان سەرپەرشتیارن (کاربەدەستن) بەسەر ئافرەتانەوە بەھۆی ئەوەوە خوا فەزڵی ھەندێکیانی داوە بەسەر ھەندێکیاندا ھەروەھا بەھۆی ئەوەی کە (پیاوان) لەسامانەکانیان خەرج دەکەن جا ئافرەتە چاکەکان (ئەوانەن) گوێرایەڵانی بەردەوام (بۆ خواو پاشان مێردەکانیان) پارێزەرانی (داوێنی خۆیان وسامانی مێردەکانیانن) کە مێردەکانیان لەماڵەوە نەبن بەھۆی ئەوەی خوا فەرمانی پاراستنی داوە, وەئەو ئافرەتانەش کەئێوە دەترسن سەرپێچیتان بکەن ئەوە ئامۆژگاریان بکەن و جێگەیان لێ جیابکەنەوە (و لەگەڵیان مەخەون) وە لێیان بدەن بە (سوکی بەشێوەیەک کەلەشی عەیبدار نەکات) جا ئەگەر گوێرایەڵیان کردن ئەوە ئیتر ھیچ رێگەیەک لەدژیان مەگرنەبەر بەڕاستی خوا ھەمیشە بەرز وبڵند و گەورەیە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70