caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النساء، ئایەتی 102

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 92 · 4:102

وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُوٓا۟ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا۟ فَلْيَكُونُوا۟ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا۟ فَلْيُصَلُّوا۟ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا۟ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُم مَّيْلَةً وَٰحِدَةً وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِن كَانَ بِكُمْ أَذًى مِّن مَّطَرٍ أَوْ كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓا۟ أَسْلِحَتَكُمْ وَخُذُوا۟ حِذْرَكُمْ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەجەنگدا) لەناو بڕواداراندا بوویت و پێش نوێژیت بۆ کردن ئەوە با تاقمێک لەوان لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن و با چەکەکانیان پێ بێت جا کاتێک سوژدەیان برد (رکاتێکیان تەواو کرد) با (بچنە دواوە) لە پشتانەوە بن (پاسەوانتان بن) وە باتاقمەکەی تر بێن کە نوێژیان نەکردوە (وپاسەوان بوون) و لەگەڵ تۆ نوێژ بکەن وە با ووریای خۆیان بن و چەکەکانیشیان پێ بێت بێ باوەڕان ئاواتە خوازن کە ئێوە بێ ئاگابن لە چەکەکانتان و شت و مەکەکانتان تا پەلامارتان بدەن بە پەلامارێکی یەکجارەکی (بدەن بە سەرتاندا) وە تاوانتان لەسەر نیە ئەگەر بەھۆی بارانەوە ناڕەحەت بوون یان نەخۆش بوون کە چەکەکانتان دانێن بەڵام ووریای خـۆتان بن بەڕاستی خوا ئامادەی کردوە بۆ بێ باوەڕان سزایەکی ڕیسواکەر
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70