caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی آل عمران، ئایەتی 7

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 89 · 3:7

هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو خوایە ناردوویەتی یە خوارەوە بۆت قورئان ھەندێکی لەئایەتەکانی (مەبەستەکانیان) ڕۆشنن ئەو ئایەتانە بنەڕەتی قورئانن وە ئەوانی تر (کۆمەڵە ئایەتێکن کە مەبەستەکانیان) ڕۆشن نین ئەمجا ئەوکەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە دوای ئەو ئایەتانە دەکەون کە لە قورئاندا موتەشابیھن (ھاوشێوەن، واتاکانی ڕۆشن نین) بۆ تێکدانی بیروباوەڕی موسوڵمانان وە بۆ ڕاڤەکردنی بە ئارەزووی ناپاکی خۆیان لە حاڵەتێکدا کەس ڕاڤە کردنی نازانێت تەنیا خوا نەبێت وە زانایان و ئەوانەی دامەزراون لە زانینی عیلمی شەرعیدا ئەڵێن ئێمە بڕوامان ھێناوە بە (موتەشابیھەکان) ھەمووی لە پەروەردگارمانەوەن بیر لە قورئان ناکەنەوە تەنھا خاوەنانی ژیریی و بیر وھۆش نەبێت
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70