caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی البقرة، ئایەتی 143

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 87 · 2:143

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَٰكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا وَمَا جَعَلْنَا ٱلْقِبْلَةَ ٱلَّتِى كُنتَ عَلَيْهَآ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَإِن كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمْ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا کردمانن بەگەلێکی میانەڕەو مامناوەندی (ھەڵبژاردە) تاببنە شاھید وچاودێر بەسەر خەڵکەوە، و (پێغەمبەریش ﷺ) شاھید وچاودێر بێت بەسەر ئێوەوە ئەو ڕووگەیەی کەجاران لەسەری بوویت نەمانگێڕا (بەڕووگەو لەپاشان گۆڕیمان بەکەعبە) تەنھا بۆئەوەی دەربکەوێت کێ شوێن (پێغەمبەر ﷺ) دەکەوێت (وەجیادەبێتەوە) لەوانەی کەپاش گەزدەبنەوە, وە بەڕاستی (ئەم گۆڕینە) کارێکی زۆر گەورەو گران بوو مەگەر لای ئەوانەی کەخوا ڕێنموونیی کردوون وەخوای گەورە بڕوا (و نوێژەکانی جاران) تانی بەفیڕۆ نەداوە بەڕاستی خوا لەگەڵ خەڵکیدا دڵسۆز و میھرەبانە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70