caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأنعام، ئایەتی 144

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 55 · 6:144

وَمِنَ ٱلْإِبِلِ ٱثْنَيْنِ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ ٱثْنَيْنِ قُلْ ءَآلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمَّا ٱشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ وَصَّىٰكُمُ ٱللَّهُ بِهَٰذَا فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەحوشتر دووان و لەڕەشەوڵاخ دووان (نێرو مێیەک) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا خوا ئەو دوو نێرەی حەرام کردووە یان ئەو دوو مێیە؟ یا ئەو بێچوانەی کە لەسکی ئەو دوو (جۆرە ووڵاخە) مێینەدایە یان ئێوە ئامادە و شایەت بوون ئەو کاتە کەخوا فەرمانی پێکردن (بەم قەدەغەکردنە) کەواتە کێ لەو کەسە ستەمکارترە کەدرۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستێت بۆ ئەوەی خەڵکی گومڕا بکات بەبێ ھیچ زانیاریەک بەڕاستی خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70